پشتیوان جەمال: کشانەوەی سەدر، ئاوکردنە لە دەفرێکی دڕاو.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دوای هەشت مانگ لە هەڵبژاردنەکانی عێراق کە بە پاکترین هەڵبژاردنەکانی پێش خۆیان وەسف دەکران، هێشتا دۆخەکە ناڕوونە و پێش هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێی کۆمار و پێکهێنانی حکوومەتی نوێ، ئەو بیروباوەڕەی کەزاڵە، ڕێگاکە چەقبەستووە هێشتا ئەوەیە کە عێراق ڕەهن کراوە بە خاوەن بیرە تائیفی و مەزهەبیەکان، بارمتەیەکە بەدەست دووجەمسەری” ئێران و ئەمریکاوە” کەهەرلایەکیان دەیانەوێت بگەنە ڕێکەوتنێک کە گەرەنتی یارییەکیان بۆ بکات ڕۆڵی باڵادەست لە هەموو عێراقدا بگێڕن.
بیرۆکەی پێکهێنانی حکومەتێکی زۆرینەی نیشتمانی” نەخۆرهەڵات، نە خۆرئاوا”، ئەوە وای لە موقتەدا سەدر کرد کە داوای لە کوتلە پەرلەمانییەکەی بکات کە دەستلەکارکێشانەوەی بەکۆمەڵی خۆی لە پەرلەمان پێشکەش بکات، بەدورکەوتنەوەلەپڕۆسەی سیاسی ئۆپۆزسیۆن لە دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبژێرێت.
دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامانی بلۆکی سەدری جێگەی سەرسوڕمان نەبوو بۆ هەر کەسێک کە لە شێوازی مامەڵەکردنی موقتەدا سەدر لەگەڵ قەیرانە سیاسییەکان تێبگات، بەڵام گرنگترین شت ئەوەیە کە موقتەدا سەدر هەنگاوەکانی داهاتوو بزانێت، ئایا پاشەکشە دەکات و دەستبەرداری پرۆژە سیاسییەکەی دەبێت؟ ؟ یان دەستلەکارکێشانەوەکە نوێنەرایەتی هەنگاوێک دەکات لە زنجیرەیەک هەنگاوی داهاتوودا بۆ فشارخستنە سەر تێپەڕاندنی پڕۆژە سیاسییەکەی؟
ئەمە چەندەمین جارە موقتەدا سەدر کشانەوەی خۆی لە پرۆسەی سیاسی ڕادەگەیەنێت، لە ساڵی ٢٠١٣،دا وازهێنانی خۆی لە درێژەدان بە پرۆسەی سیاسی ڕاگەیاند، پاشان ڕاگەیاندنی خۆی دووبارە کردەوە کە لە مانگی شوباتی ٢٠١٤، و تەنها دوو مانگ دواتر، بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق کرد و نزیکەی ٣٥ کورسی بەدەستهێنا، لە مانگی ئازاری ٢٠١٦دا، سەدر خانەنشینبوونی لە ژیانی سیاسی و داخستنی ئۆفیسی تایبەتی خۆی ڕاگەیاند، دواتر بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٨دا کرد، بەرەی “سایرون”ەکەی پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، ٥٤ کورسی بەدەستهێنا، بەڵام دوای چەند هەفتەیەک، سەرەڕای سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکاندا گەڕایەوە بۆ دووبارەکردنەوەی هەمان ڕاگەیاندن و داخستنی نووسینگەکانی ڕەوتی سەدری، کە دواهەمینیان سێ مانگ پێش دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بوو لە2019.بڕیاریدا بەشداری هەڵبژاردن نەکات،دواتر گەڕایەوەو بەچڕی هەڵمەتی هەڵبژاردنی دەستپێکرد.
لێرەدا دەرئەنامی دەستلەکارکێشانەوەکەی سەدر هەرشتێک بێت لەکۆتاییدائەوەی ڕوونە لەدوای پڕۆسەی ئازادکردنی عیڕاقەوە،پێکهێنانی حکومەت لەسەربنەمای ڕێککەوتنبووە، بەگەڕانەوەبۆ دەستور و پشتبەستن بەعورف، جۆرو شێوازی بەڕێوە بردنەکە هەرچۆن بوو بێت، گەیاندنی جەمسەرە پێک هێنەرەکانی ئەوحکومەتەش،هەریەک لەئێران و ئەمریکابووون کاتێک هاوسەنگی لەبەرژەوەندیەکانیان لەعێراق بینیوە. نمونەی ئەوەی صدر داوای دەکرد تەنها مەرگری عیراقیەکان دروستی دەکات،نەک سیاسەتی ناجێگیری صدر.
ئەگەرسەدر پێی وابێت بەدەست لەکارکێشانەوەی دەچێتە شەقام و دەتوانێ تەواوی ناڕازیەکانی شەقام سەپۆرت بکات و فشارلەسەر حکومەتی داهاتوو دروستبکات و بەدەردی حکومەتەکەی عادل عبدالمهدی بەرێت، ڕەنگە ئەمە بیرۆکەیەکی سەرکەوتوو نەبێت، چونکە لانی کەم سەدا پەنجای زیاتری ناڕازیەکانی شەقام کەدەنگیان نەداوە سەدریش لیستی هەبووەو دەنگیان پێنەداوە، جل شینەکانی سەدر لە خۆپیشاندانەکان 2019، کەمیان شەقام عەزیەت نەدا. ئەگەر مەسەلەمیلیشاو گەندەڵی لەدەسەڵات بوو بێت، لەهیچیان بێ بەری نەبووە، کەواتە بیرۆکەی بەکارهێنانی شەقام ڕەنگە یەکەم جاربەڕووی خۆیدا بتەقێتەوە، تابگاتە بەکارهێنانیان. دواجار ئەوەی بەدەست صدرەوەیە تەنها شکست پێهێنانی حکومەتە لەڕێگای شەقامەوەیە ئەمەشیان ئەستەمە وەک لەسەروە باسکرا، یاخود دواخستنی پێکهێنانی حکومەت بەهەڕەشەکردنی میلیشیا،یاخود جەماوەرێکی دیاریکراو.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت