زەبەنگ بەهادین: ئارامی لە دۆزینەوەی ناو خۆماندا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

مرۆڤ بونەوەرە سەیرەکەی گەردون، لە سەرەتایی دروست بونیەوە لە خۆی دەکۆڵێتەوە و بە دوای هۆکارەکانی دروستبونی و ئاکامەکانی نەمانیدا دەگەڕێ، بونەوەرێکی وونبو پێیەکی لە پەیوەندی کۆمەلایەتی و پێکەی دی لە تەنهایی و گۆشەگیری دایە، لەگەل ئەوەشدا لەوپەڕی قەرەبالغیدا لەگەل خۆی بەردەوامە لە قسەو گفتو گۆ کردن، ئەم مرۆڤە چی دەوێت.
بەردەوامی، هەڵپەی مرۆڤ بۆ بەردەوامییە جێگیر بون لە هەندێ کات و جولە و گۆڕان، لە هەندێکی دی تەنها ئامانج لێی بەردەوامییە. سروشت کە بەشێکە لە پێکهاتەی مرۆڤ ناتوانێ بەردەوامی هەمیشەیی بداتە هیچ مادەیەک تەنها دەتوانێ لە دۆخێکە وە بیگۆڕێت دۆخێکی دی، هەر ئەمەیە ئەم خەسلەتی گواستۆتەوە بۆ مرۆڤ کە پێکهاتەی بونی لە دۆخێکە وە بخاتە دۆخێکی دی بە ئامانجی بەردەوامی بوون، کێشە ئەوەیە بیرۆکەی بەردەوامی دژە ئارامییە لەبەر ئەوەی هەمو گۆڕانێکی مادە لە دۆخێکە وە بۆ دۆخێکی دی دەبێت بە ما ئارامیدا تێپەڕ کات ئەو کات ئامانجی دۆخە نوێکە دەپێکێت، تا ئێرە ئەمە بەشێکی گرنگە لە پێکهاتەی مرۆڤ کە لە سروشتەوە بۆی گوازراوەتەوە.
بەشی نهێنی ناو مرۆڤ ئەوەی دژە سروشت و دژە بونە لە بنەڕەتدا، دژە سروشت لەوەی کە نایەوێ بە دۆخی نا ئارامی تێپەڕێت و دەشیەوێت پێکهاتەکەی بگۆڕێت بێ ئەو زنجیرەیە، لە لایەکی دی نهێنی نەناسینی ئەو بەشەی ئێستا تێیدایە و نەزانینی ئەو بەشەی تێدەچێت، بۆیە دەبێت هەلپە بۆ بەردەوامی تەنانەت ئەگەر بە وەهم و سەرابیش بێت، بەلام خۆ وەهم ناتوانێ مرۆڤ لە ئارامی بهێلێت ئەوە مەرجە دواجار هەر دەبێت بچێتەوە دۆخە نا ئارام ەکە، بەلام ئەمجارە بە ویستی خۆی نا بەلکو لە ڕێگەی شکانەوەی وەهمەکان و چونەوە ناو زانینی تەواو بوون.
با وای دانێین کەسێک دەیەوێت هاوسەرگیری بکات، سەرەتا دەبێ بپرسین ئەم کارە بۆ دەکا، ئایا تەنها بۆ بەردەوامبونی جیناتی ڕەگەزەکەی خۆیەتی یان وەهمە بۆ گۆڕینی دۆخێک بە ئارامی.
دەتوانین بلێین هەردو لایەنەکەی، مرۆڤ بێ درکی خۆی مەبەستی سەرەکی ترسە لە نەمان دەیەوێت بەردەوام بمێنێ، بۆیە پەنا دەباتە بەر هاوسەرگیری و دروستکردنی مندال بۆ گواستنەوەی پێکهاتەی خۆی بە مەبەستی بەردەوامی خۆی. بەلام ساتێک ئەو وەهمەی تێک دەشکێت و تێدەگات ئەو گواستنەوەیە روونادات، پەنا دەبات بەر بیرۆکەی زیندوبونەوە لە ڕێگەی ئاین و کلتورەکان. کاتێک لەمەش تێدەپەڕێت و دەزانێ لێرەشەوە بەردەوامی بونی مسۆگەر نییە لە ناو خۆیدا، دەچێتە دۆخی گۆڕان لە پێکهاتە رۆژانەکەیدا. هەرچی ئەم گۆڕانە رۆژانەیەش مرۆڤ ناگەیەنێت ئارامی بەردەوامی، بۆیە دوا جار لە قالبی ترسە ناوەکیەکەی دەمێنێتەوە، وە وەلامی پرسیارە بنەڕەتییەکەی بۆ نادرێتەوە: ئێمە بۆ هەین و بۆ کوێ دەچین؟ هەمو ئەو وەلا مانەی تا ئێستا هەن هی مرۆڤن کە لەسەر ئەم زەوییە ژیاوە بە مانا وەلامی راستەقینەی بونی مرۆڤ خۆی نییە، هۆکارەکەشی ئەوەیە مرۆڤ هێندە خۆپەرست و نەرجسییە نایەوێ بیرۆکەی تەواوبونی بچەسپێ کە ئەمە کۆتا رێگەیە پێی دەگات، هەر ئەمە وا لە مرۆڤ دەکات بیەوێ رێگە لە سروشتە گۆرانیەکە بگرێت کە بۆی ناگیرێت و خۆشی زۆرینە لە دۆخە نا ئارامەکدا بێت کاتێ دەگاتە دۆخی ئارام، واز لە بیرۆکەی بەردەوامی و تا کۆتا بێنێ، ئەوەی هەیە ئەمڕۆیە بە پێی پێکهاتەی سروشتی و پێویستی ئەمرۆ، دەبێت لە ناو دۆخە گوراوەکان باس گوزەر بکەی تا بتوانیت بە زوی بچیتەوە ئارامی لە دوای گۆڕانەکان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت