عوسمان عومەر: چیرۆکە سەیرو سەمەرەکانى جەعفەرى شەفیعزادە – بەشى دووەم.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لیبیا و فێلکردن
ئەو دوو فرۆکەوانە لەسەردەستى جەعفەرى شەفیعزادەو لەگەڵ دووئەفسەرى لیبى بەناوەکانى عەبدوالسلام و عەبدالعامر ئەشکەنجەو ئازاردەدران. رۆژێک چاوى جەمشیدیان بەستەوەو تورگەى رەشیان کردۆتە سەر بەو حسابەى دەبرێ بۆ لەسێدارەدان و دواتر جەستەکەىان پێشانى عەبدوالرەزا تەقەوى دەدەن، گوایە لەسێدراە دراوە. بەلام لەراستىدا نەکراوە, ئەوەش بۆ ئەوەبووە بیترسێنن و واى لێبکەن کاریان لەگەڵ دا بکات، هەمان کاریان بە عەبدوالرەزا کردووەو جەستەی جەمشیدیان پێشانداوە، ئەوەش بەبەنج کراوى بوون لەهەردوو حاڵەتدا لە شوێنێکى ساردخانەى مرددوان.

جەعفەرى شەفیعزادە دەلێت:
مانەوەى خومەینى لە پاریس هەرگیز بەرێکەوت نەبوو, بەڵکو پێشتر بەرنامەڕێژى بۆ کرابوو, بەلایەنى کەمەوە خودى خۆم ئاگادار بووم 5 ڕۆژ پێش ئەوەى بگاتە پاریس بە چ هێلێکى ئاسمانى. رۆیشتنى خومەینى لەعیراقەوە بۆ سەر سنورى کوەیت و ڕێگرى لەچونەناوەى بۆ کوەیت لەلایەن بەرپرسانى ئەو وولاتە، جگە لە سیناریۆیەکى ئەمەریکى و فەرەنسى بۆ ڕاکێشانى ڕاى گشتى و نیشاندانى ستەمکردن لەو پیرەپیاوە هیچى تر نەبوو.
جەعفەرى شەفیعزادە دەلێت: ئەو رۆژەى گەیشتمە فەرەنسا بۆ رۆژى دواتر شاهیدى بینینى کۆبونەوەیەک بووم لە هۆتیل میریدیانى پاریس, زانیاریم لەبارەى ئەو بەرنامە ڕێژیە دەستکەوت. صادق قطبزادە داواى لێکردم 3 کەس لەو پارتىزانانەى کە متمانەى زۆرم پێیان هەیە هەلبژێرم, دواى وەرگرتنى ڕەزامەندى قەزافى بەناوى گاردى تایبەتى و پاسەوانى خومەینى لە طرابلسەوە بهێنرێن بۆ پاریس لەوانە چایچى, ئەحمەدى نعمانى و تەقەوى نیا: جەمشیدى نوعمانى و عەبدالرەزا تەقەوى نیا یەکێک بوون لەو فڕۆکەوانە ئێرانیانەى کە هەواڵگرى قەزافى لە نیویۆرکەوە فڕێندرابوون کەکاتى خۆى شا ناردبونى بۆ خولى ڕاهێنان لەسەر فڕۆکەى F14 لە فرۆکەخانەى لۆنگ ئایلاندى نزیک نیویۆرک بەبێهۆشى لە نیویۆرکەوە هێنرابوون بۆتەرابلس، لێرەدا پرسیارەکەم ئەوەیە گەر ئەمریکیەکان بەهاوکارى کردنى هەواڵگرى لیبیا نەبوایە چۆن ئەوانە فڕێندراون؟ بەلام لەتەرابلس دواى ئەشکەنجەو لێکۆلینەوە پێیانگوترابوو ئێوە لەدیمەشقن تا نەزانن لەکوێن و چەندین تۆمەتیان بۆ دروستکردبوون تابتوانن بیانخەنە ژێررکێفى خۆیانەوە و تەجنیدیان بکەن.
پێش ئەوەى خومەینى بگاتە پاریس جەعفەرى شەفیعزادە 60 کەسى پەیدا کردبوو کەزۆربەیان ئێرانى و دژە شا بوون و خۆى دان بەوەدا دەنێت کە ئاستى خوێندەوارى زۆر کەمتر بووە لەوەى بکرێ بە ئەفسەرى لێکۆلینەوە لەسوپاى پاسداران. هەروەها دەلێت کە گەیشتمە پاریس لەگەڵ قوطبزادە, بەنى صەدر, سەلامەتیان, غضنفرپور, خانم سیدفى, خسرۆ شلکرى، خسرۆ قەشقایی و حەبیبى بۆ یەکمەجار بە دکتۆر ئیبراهیم یەزدى ئاشانا بووم لەگەڵ چەند ئەمریکیەک لەوانە ڕەمزى کلارک, ریچارکاتم, فالک, رائىد ئیدوارد تامسۆن هەروەها ژنێکى گوماناوى بەناوى (دوریان مەکگرەى) و دواتر برۆس لینگن هاتە ناوکۆبونەوکان, برۆس لەسەرەتاکانى شۆرش بالوێزى ئەمریکا بووە لەتاران لەدواى پەڵاماردان و گەمارۆدانى بالوێزخانەى ئەمریکا لە تاران. لەدواى ئەو کۆبونەوانە ئیتر دەرکەوت کە کارى شا تەواو بووە, هەموو بەرنامە ڕێژیەکان پەیوەندیدار بوون بە مانگرتن و خۆ پێشاندان و پەیوەندى تەلەفۆنى بەردەوام لە نێوان تاران و شارە مەزهبیەکان و دامەزراندنى ئەنجومەنى لێوەشاوەیی کە دواتر گۆردرا بە ئەنجومەنى شوراى شۆڕش.
دەگێڕێتەوە, کە کۆلۆنیل ئیدوارد تامسون و دووریان مەمکگرەى بە دوو پاسپۆرتى کەندى بچنە عیراق بۆ لاى خومەینى, ئیبراهیم یەدزیش بچێتە عیراق خومەینى لەکۆبونەکان ئاگادار بکاتەوە, دوبارەى دەکاتەوە و دەلێت: هاتنى خومەینى بۆ پاریس و مانەوەى لە نۆڤل لۆشاتوو هەرگیز ڕێکەوت نەبوو.

خومەینى نوێژى نەدەکرد
جەعفەرى شەفیعزادە دەگێڕێتەوەو دەلێت: گوێ پێنەدانى خومەینى و مالباتەکەى بوو بە ئاداب و ئەرکە ئاینى و مەزهەبیەکان, خومەینى هەرگیز نوێژى نەدەکرد، تەنها لەبەردەم کامیراکاندا نەبێ و گۆشتى ئاژەڵى بەستوى دەخوارد بەلایەوە گرنگ نەبوو، بە پێى شەریعەتى ئیسلامى سەربڕدرا بێت یانا.

دوو بەرەکێى سەرەتاى شۆرش
هەندێ دوو بەرەکىەکان کە لەسەرەتاى شۆرش ڕوویان دەدا ڕەگەکەى لە نۆڤڵ لۆشاتۆوە داکوترا بوو، بۆ نمونە دوو بەرەکیەکەى شێخ مەلا شەهابى ئیشراقى و حەسەن نەزیه, شێخ مەلا شەهاب لە نۆڤڵ لۆشاتۆوە خەونى ئەوەبوو ببێتە بەڕێوەبەرى گشتى کۆمپانیاى نەوت و بەڕیتانیەکانیش حەسەن نەزیهیان بۆ پۆستەکە کاندید کردبوو، نەزیه یاساناس بوو، هاوکات سەرۆکى سەندیکاى یاساناسانى تاران بوو. دواتر خومەینى وەزارەتى نەوتى دامەزراند.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت