عوسمان عومەر: چیرۆکە سەیرو سەمەرەکانى جەعفەرى شەفیعزادە – بەشى چوارەم.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

سادق قوطبزادە لەو کۆبونەوەیەى ئاماژەم پێدا پێشتر کەوتە قسەکردن و گوتى ئێمە هەڵایەکى زۆرمان ناوەتەوە گوایە خەرجیەکانى شۆڕش لەلایەن کاسیکاران و بازرگانەکانى تارانەوە دابین دەکرێت بەڵام ڕاستیەکەى, ئێمە بڕى 16 ملیۆن دۆلارمان لە یەکێک لە وولاتە دۆستەکانى دەرەوە بەقەرز وەرگرتووە و دەبێ بەزوویی بۆیان بگەڕێنینەوە, بەسود وەرگرتن لەم ئالۆزى و پەشێویانە، دەکرێت بچینە مۆزەخانەى نیشتمانى تاران و هێنانە دەرەوەى هەندێ کەل وپەل کێشەکە چارەسەر بکات.

خومەینى و پێشنیارى دزین
جەعفەرى شەفیعزادە لەیەکێ لەبیرەوەریەکانىدا باس لەوە دەکات, وەک پێشتر ئاماژەم پێدا کە 16 ملیۆن دۆلاریان وەرگرتووە, لە بیرى ئەوەدابوون چۆن پەیداى بکەنەوەو بیدەنەوە. سادق قوتبزادە پێشنیارى بڕین و دزینى مۆزەخانەى نیشتمانى ئێرانى کردووە, (واتە مۆزەخانەى ئێرانى دێرین و کۆشکى گولستان) کە هەندێ کەل و پەلى گرانبەها لەوێ بدزن بەهاوکارى ئەمەریکیەکان, کە پێشتر هاشمى ڕەفسەنجانى و ئەبو شەریف و مەهدەوى کینى هەوڵێکیان دابوو بۆ دزینى، بۆ ئەوەى شاو دارو دەستەکەى تاوانبار بکرێن بەدزینى شوێنەوارە مێژوویەکان، بەلام سەرکەوتو نەببون, بۆیە, ئەمریکیەکان و دارودەستەکەى خومەینى پلانى ئۆپەراسیونێکیان دادەنا کە خۆیان ئەنجامى بدەن. لێرەدا جەعفەرى شەفیعزادە پرسیارێک دەکات و دەلێت: ئایا خومەینى ئاگادارى ئەوەیە کە بیرى لێدەکەینەوە؟ دواتر دەلێت: سەرم سورمابوو کە چۆن پیاوێکى وەک خومەینى خاوەنى نازناوى ئایەتوڵا و کەسایەتى ناودار پێشنیارى وەها دزیەکى کردبێت، دیارە وەڵامەکەى لە دووریان مەکگرەى وەرگرتووە و پێى گوتوە، گەر بەکەس نەلێیت. سەرەتاى ئەم پلانە ئەسلەن لەسەرەتاوە لەکەلەى ئیمامەوە دەرچووە. هەروەها ئەوەش دەلێت: هەرچەندە هیچ بەڵگەیەکیشم لەبەردەست دانییە، بەلام زیاتر لە 16 سندوق لەکەل و پەلى مۆزەخانەکە لەلایەن ئەمریکیەکانەوە دزراون.

هاوسەرگیرى ئایەتوڵایەک
لەسەرەتاى بابەتەکەوە ناوى دووریان مەکگرەیم هێناوە، یەکێ لەو زانیاریانەى پەرتوکى لەپشت پەردەکانى شۆرشەوە کە جەعفەرى شەفیعزادە ئاشکراى کردووە، ئایەتوڵا بەهەشتى لە فرانکفۆرتى ئەڵمانیا لەگەڵ ئەو دوریان مەکگرەى سیخور بووە کە ئەوکات لەسەربازگەى ئەمریکیەکان لە ڤیسپادن کارى کردووە و کچێکى لێى هەبووە، بەناوى کاترین بەهەشتى. کە زانیویەتى وەک دەلێت: خەریک بووە دونیام بەسەردا بروخێ، چونکە چەندجارێک لەگەڵ مەکگرەى پێکەوە لەسەرتەختێک نوستون. ئەو پرسیارەى کردووە چۆن ئایەتوڵایەک لەگەڵ ژنێکى ئەمریکى سیخوڕ هاوسەرگیرى دەکات؟

هێنانەوەى خومەینى و چوار پلان:
دووریان مەکگرەى ئەوەى بەجەعفەرى شەفیعزادە ڕاگەیاندووە بۆ ئەوەى ئەم خەرمانە گڕ بگرێت دەبێت پشکۆیەک هەبێت, ئیستا ئەم خەرمانە ئێرانە و پشکۆکەش هەمان نمایشکردنى فلیمى ئیمامە و دابەزینیەتى لە فرۆکەخانە میهراباد کە لەم دوو سێ شەوەدا لە تەلەفزیۆنەکان نمایش دەرکرێت و ئەمە کۆتا بڕیارى DC واتە واشنتۆن, واتە فاتیحە خوێندن بۆ ڕژێمەکەى شا, چوار پلانمان هەیە یەکێکان لە بنکەکانى پۆلیسەوە, ئەوى تر لە هێزى ئاسمانى، ئەوى تر تەقاندنەوەى بازارو دوکانەکانى تاران، ئەوى تریان مەشەهەد، واتە تەقاندنەوەى مەرقەدى ئیمام ڕەزا، جەعفەر شەفیعزادە کە گوێى لەوە دەبێت دەلێت: حەزرەتى ڕەزا بۆ من پەناگەو جێگایەکى پیرۆزە تەقاندنەوەى و کوژرانى 7 -8 هەزار زیارەتکارى بێگوناه, ئەم پلانە واى لێکردم کە بەدەستەکانى خۆم خومەینى بخنکێنم! و نەفرەت کردن لەخۆم دیارە خۆى دەستى تێدا هەبووە، چونکە دووریان پێى ڕاگەیاندووە بە شێوەیەکى جوانترو مۆدێرنتر نۆژەنى دەکەینەوە.!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت