بێشە بەختیار نامیق: زانکۆکان و کارتی تایبەت و گشتی و هەلی کار و دامەزراندن.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

یەکێک لە بنەماکانی دەوڵەت و حکومەت، برتییە لە پلانێکی زانستی ورد، بە پێێ سەرژمێر و ئەو داتایانەی کە وەردەگیرێ. لەسەر بنەمای ئەم داتا و زانیاریانە، کار لەسەر داڕشتنی بەشێک لە بودجەی ساڵانەی هەر حکومەتێک و هەر کانتۆنێک دەکرێت، بۆ خستنەگەڕی توانا و وزەی سەرچاوەی مرۆیی لەسەر ئاستەکانی پیشەیی و ئەزمون. لەم ڕوانگەیەوە لە باشوری کوردستان و تا ئاستێکیش لە عێراقدا، ئەگەر زانکۆ وەک کارگەیەک سەیر بکەین، ئەوا بەرهەمی ئەم کارگەیە وەک کاڵا دەبینرێت. واتا لە ڕوە ئیکۆنۆمیەکەیەوە (خواست و خستنە ڕو demand and supply ) دروست دەبێت، ئەو کات زانکۆکان وەک کارگەیەک، ئایا بازاڕ ئەو خواستەی هەیە بۆ کاڵاکانی ئەم کارگانە، تا هاوسەنگی ببێت لە نێوان demand and supply یان هەر بە درێژایی چەندین ساڵ، ئەم کارگانە بەرهەمیان خستوەتە بازاڕ و خواست لەسەر ئەم بەرهەمانە نەبوە و expired بوە، خۆ ئەگەر کارگەیەک بەرهەمی لە بازاڕدا نەفرۆشرێت و خواست لەسەری کەم بێت، ئەوا ئەو کارگەیە، یان دەوەستێت، یان دادەخرێت. خۆ ئەگەر بچێنەوە سەر خوێندکارانی زانکۆ کە ماوەی چەندین ساڵە، گروپ بە دوای گروپدا، بڕوانامە بەدەست دەهێنن و زانکۆ و پەیمانگاکان تەواو دەکەن، دەچنە کوێی پلانی حکومەتەوە، یان ئەوەتا هەر بریتی دەبێت لە زیادکردنی ڕێژەی بێکارە و بەهەدەردانی توانا مرۆییەکان. لەم ڕوەوە دەبێت ئەو پرسیارە لە خۆمان بکەین، ئایا کەرتی تایبەت و کەرتی گشتی پلانیان هەیە، بە پێی داتای خوێندکاران کە بتوانن ئەم وزە و توانا پیشەییانە وەربگرن و بیکەنە بنەمای پێشکەوتن و زیادکردنی وەبەرهێنان، لە هەمو ئاستەکاندا یان ئەوەتا.
کورد لەم بەشە بچوکەدا، تەنها پشت بە یەک سەرچاوەی لەرزۆک دەبەستێ، ئەویش نەوتە. ئیتر بوارەکان و سێکتەرەکانی تر، تەنها وەک وڵاتێکی نەوتی بەکاربەر و کوردستان بوتە بازاڕێک بۆ ساغکردنەوەی کاڵای وڵاتانی دراوسێ و کوشتنی توانا مرۆییە پیشەکانی خۆمان. لێرەوە دەکرێت بپرسین دامەزراوەکانی وەزارەتی پلاندان و پاشان وەزارەتەکان و ئەنجومەنی وەزیران کاتێ دەبێت بودجەی ساڵانەی ئەم هەرێمە خوێندنەوەی بۆ بکرێت، تا چەندێک خوێندنی باڵا و ناوەندە ئەکادیمییەکان دەبنە بەشێک لەو گفتوگۆیانە، کە دەبینین هەرێمێکی بێ بودجەمان هەیە. ئەوە چەندین ساڵە بودجەی گشتی و سەرچاوەی داهاتی ئەم هەرێمە، نەچوەتە پەرلەمان، تا خوێندنەوەی بۆ بکرێت و دەنگی پێ بدرێت، کە دەبو من وەک خوێندکارێکی کۆتا قۆناغی خوێندنم و خوێندکارەکانی بەشە زانستیەکانی تر، بە هەموو کۆلیجە جیاوازەکانەوە، گفتوگۆی جدی لەسەر بکرایە، تا وەک بەشێک لە توانای مرۆیی ئەم هەرێمە بەشداربوینایە، لە پلان و ڕەسمکردنی داهاتوی ئەم هەرێمە. وە بە تایبەت ئەو بەشانەی زانکۆ کە تایبەتن و professional لە بواری ژمێریاری و ئابوریدا ڕۆڵی زۆر گرنگیان هەبوایە، بەڵام تا ئێستا ئەم پرسیارانە بە هەڵواسراوی ماوەتەوە و بگرە سەرچاوەی داهاتی ئەم هەرێمە لە بەر ئەوەی فرە سێکتەر نیە Multi-sourced، ئابوریەکی لەرزۆکی هەیە، لە بەرامبەردا هیچ پلانێکی ورد و خێرا نیە، (ئەگەر هەشبێت بە داتا کەمە ) کە بتوانرێت هەم کەرتی تایبەت و هەم کەرتی گشتی ئاکتیڤ بکرێت، تا بتوانرێ سود لە سەرچاوەی هێز و energy گەنجان ببینرێت، هەمو ئەمانە وا دەکەن کە پلانی داهاتوی ئەم هەرێمە، لەبەردەم ئابورییەکی لەرزۆکی یەک سەرچاوەی نادیاردا بمێنێتەوە و لێکەوتەکانیشی بریتی دەبێت لە وەستانێکی قوڵ و زیادبونی ڕێژەی بێ کار لە هەرێمدا (Increased unemployment rate )، وە حکومەتیش کە نەتوانێ وەک پێویست، سەرچاوەی سەرەکی پارەدارکردەنی موچە دابین بکات، ئەوا کەرتی گشتی، ساڵانێکە ئیفلیج بوە و توانای وەرگرتنی هەتا خوێندارە یەکەمەکانی نیە، نەک بتوانێ دەرگای دامەزراندن بکاتەوە تا بە هاوئاراستەیی کەرتی تایبەت بتوانن کار لەسەر ئەم چەمکانە بکەن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت