شێرزاد شێخانی: یان کوردستان یاخود نەمان!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەو شیعارەی ساری شێستەکان لەگەر بڕینی پارەی نەفتی دزراو جارەکیدی هاتەوە سەر زمانی مەسئولەکان، ئەوانیش بێ خەبەر لەوەی کەوا سەردەمی شیعارات گوزەشت و فشەفشی کوردایەتیش دوو فلسی قەڵپ ناینی. سەردەمانەک ئەو شیعاراتانە حەماسی دەدایە گەنجی کورد بە دووی سەرکردەی حزبەکان دەکەوت لۆ خزمەتکردنی قەزییەی میللەتەکەی و لەپێناو ئازادی و سەرفرازی و ئاییندەی میللەتەکەشی ئامادەبوو گیان و خوێنی خۆی ببەخشی.
ئەو جیلەی جاران کە ئیمانی تەواوی بە کوردستان، یان نەمان بوو،، ئێستا هەموویان پەککەوتەن. یان فەقەڕاتیان هەیە و بە حارە حار دەتانن پییان لەدووی خۆیان ڕاکێشن، یان زەخت و سوکەرییان هەیە و دەرمانیشیان دەستناکەوی، یانیش بە معاشەکی تەقاعودی هاکەزایی ژیانەکی کولەمەرگی بەڕێوە دەبەن!. جیلی ئێستاش خۆتان دەیانبینن، یان حەشیشەخۆرو تلیاک کێشن، یانیش حەڕەسی شەوانی فەیسبووک و ئەنستگرامن. یەک دەقەش بەبێ چات و مات ناحەوێنەوە!. ئەوجا تازە بە تازە دەتانەوێ بەو جیلە ساقیتە شیعاری ( کوردستان یاخود نەمان ) بەرزبکەنەوە!.
گەنجەکی ئەو کوردستانە کە دە سارە تەخەروجی کردیە و دوو هەزار دیناری لەگیرفان نیە، دەتانەوێ بچی خۆی بە کوشتبدات لۆ ئەوەی سەرکردەکان سەیارەی رانجرۆڤەر ببەخشنە کچە مۆدیلە قوونخرەکان و پارجە عەردی پازدە ملیۆن دۆلاری بدەنە گۆرانیبێژەکی گەعدەچی؟!.
مامۆستا کوڕەکەی بنێریتە بەرەی شەڕ، دواییش بەڵتەچیەکی دەسەڵات لەسەر جادە شەقی تێهەلدا لەبەر ئەوەی داوای مووچەی خۆی دەکا؟!.
مەلا بێتە سەر مینبەرو هانی خەرک بدا لۆ ئەوەی بچنە شەڕی مان و نەمان، لەولاشەوە خوێریەک بێ و ئاگر لەریشی بەردا؟!.
پێشمەرگە چەک بخاتە سەرشانی و بچتە جەبهەی شەڕو لە گەڕانەوشدا سەرو سمێلی بتراشن؟!.
محامی دیفاع لەو دەسەراتە بکاو، دواییش سەری سفر کەن و دەموچاوی شینومۆر کەن؟!.
خەرک ئاو و کارەباو نانی نیە بیخوا، بچی شەڕتان لۆ بکا، لۆ ئەوەی ئەنگۆ لەمەزرەعەکانتان شەوانی سوور لەباوەشی کچە مۆدیلەکان ببەنە سەر؟! . ئاخر ئەنگۆ چتان چاندیە لۆ ئەوەی ئێستا بیدوورنەوە؟.
دەتانەوێ خەرک خۆڵ بخوا، لۆ ئەوەی کورو نەوەکانتان شەق لەدەفتەر دۆلار بدەن؟!.
دەتانەوێ گەنجی کورد دیفاع لەو خاکە بکا کە هەزاران مەتری دەبەخشنە چاوڕەشە عارەبەکان؟!.
کێ لە ئێوە زۆر بە حەماس و شۆڕشگێرە بە ئەو بچی بە دەبابەکانی فەرماندە (هێلی لەڤ) شەڕی نەفتو پارەی لەگەر بەغدا بکا.
هەموو داستانەکانتان بەرامبەر حەشدی شەعبی لە 16 ئۆکتۆبەردا تەقاندنەوەی جسرەکەی پردێ بوو، کە هەتا سێ سار پێتان چاک نەکرایەوەو کاروکاسبی خەرکە رەشورووتەکەتان مەعتەلکرد!.
بەسە ئیتر ئەو قەوانەمان لۆ لێمەدەن، لەسەر قوونی خۆتان دانیشن با بەغدا لەوە زیاتر ریسواتان نەکات. حەیا قەترەیەکە کە رژا، تەواو.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت