تیشکۆ زەند: بۆچی کە بێزارم لە …….

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

نرخی تاکی کورد بێ نرخترین نرخە لە بازاڕی سەودادا، هەروەک ئەم لاوە، یان قوربانیەکانی پێشوومان کە کێ کردی و کێ دەیخوات!!
کورد لە لێواری دووڕویدا دەژی، بۆیە حاڵی هەر وایە!!
ئەو گەلەی کە هیچ لە ڕابوردو فێر نابێت، تەنها کوردە و بەس!!
کورد تەنها میللەتێکە کە زوو ڕابوردووی خۆیی لە بیر دەچێتەوە بۆیە؟ بێ مێژووە!!
سەدان و هەزاران چیرۆک و کارەسات، ڕۆژانە و ساڵانە یەخەمان دەگرێت، مێش میوانمان نیە!!
ئەی چارە، گرنگ ئەوەیە شەڕەکە لە ماڵی من دوورە.
بکوژی ئەو لاوە چەمچەماڵیە تەنها نابێت سزابدرێت، لە پێشدا دەبێت خوێندنەوە بۆ بەگڕاوندی کولتوری کۆمەڵگا بکرێت، ئەوجا دەبێت یاسا سەروەر بێت، ئەگەر یاسایی دارستان باڵادەست نەبێت.
ئێمەی کورد لە ڕاستیدا خاوەنی کولتورێکی سەقەتین کە بێز لە ڕابوردووی خۆمانی پێ بکەینەوە، داخۆ دەبێت چ گوناهێکمان کردبێت کە ئێمەش وەک چواردەورمان فێڵباز نەبوین، تەواوی کۆی تاکی کۆمەڵگای کورد لەم ڕۆژانەدا بە هزری سەردەم بیرناکاتەوە تا پاشەڕۆژێکی گونجاو بۆ نەوەکانی دەستەبەر بکات، بەڵکو بۆ خۆی ناژی و تەنها و بەس، مقاشی دەستی نەیارانێتی و بەس.
کورد وەک تاک، یان نەتەوە کۆت و بەندی کولتورێکی سەقەتی سەپێندراوە کە ئازادی تاک و کۆی پێ هەزم ناکرێت.
بۆیە دەبێت کۆمەڵگا و دەسەڵات بەرپرسی ئەم هەموو کێشمە کێشانە بێت، کە ڕۆژانە بەرەو ڕومان دەبێتەوە، کەسیش خەمخۆری دۆزەکەی نیە، تەنها و تەنها خودی خۆیی نەبێ و بەس.
کورد ئەو بونەوەرە نامۆیەیە کە هەروەک مەڕەکە وایە، کە چەقۆی دەستی قەسابەکە دەلێسێتەوە، وا دەزانێت کە پیرۆزە.
چیرۆکی مایە Maya لە لاتینی ئەمریکادا هەمان چیرۆکە کە ئەوەی بەسەر ئەوان هات ئومێدەوارم بەسەر ئێمەدا نەیەت، بەس بە دیوێکیتردا کە لە ئێستادا ئاسەواریان نەماوە، هیوادارم کورد بەو دەردا گوزەر نەکات و وانەیەک لە مێژوو فێربێت، ڕێز.
The Maya civilization occupied a wide territory that included southeastern Mexico and northern Central America. This area included the entire Yucatán Peninsula and all of the territory now incorporated into the modern countries of Guatemala and Belize, as well as the western portions of Honduras and El Salvador.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت