نەوزادى موهەندیس: سووتاندنى کتێبە پیرۆزەکان، بەمەرامى چى و بۆچى؟

کلیک بکەرە سەر وێنەی نوسەر دەگەیت بە ئەرشیڤەکەی

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەماوەى یەک مانگدا دوو ڕووداوى قێزەون و ناشیرن و دوور لە ڕێزگرتنى مافە تاکەکەسى و کۆمەڵگاییەکانى جیهان ڕوویانداوە کە سووتاندن و بێڕێزکردن بووە بە قورئانى پیرۆز، یەکێکیان لەلایەن گەنجێکى سریانى مەسیحى عێراقی 37ساڵەوە (سەلوان مۆمیکا) و لەناو جەرگەى ئەوروپاى ئازادى و بەناو ڕێزگرتن لەهەموو مافە مرۆڤى و کەسیەکان کە سویدى لانکەى دیموکراتیەتەوە. ڕەنگە هاندەرى دەزگا و ڕێکخراوى دەوڵەتى و مەسیحیە توندڕەوەکانى لە پشتەوە بێت. دووەمیشیان لە وڵاتى ڕووسیا و لە شارى فۆڵگۆگراد و لەڕێگەى گەنجێکى ئەرسۆدەکسى مەسیحیەوە ( نیکیتا گورافیل) وە بوە، ئەمیان وەک ڕاگەیەنرا بە دەست و هاندنى دەزگاى جاسوسى ئۆکراین و ڕۆژئاوابوە بەرامبەر بە 10هەزار ڕۆبڵى ڕووسى. مەرامیش نانەوەى ئاژاوە بووە لە نێوان مسوڵمان و مەسیحیەکانى ڕووسیا و تێکدانى ئاشتى کۆمەڵایەتى ئەو وڵاتە بووە.
پرسیار لێرەدا ئەوەیە، کە ئەم ڕووداوانە کە ناوبەناو دووبارەدەبنەوە هەرلەخۆڕایە؟ یان بەدەست و هاندانى دەزگا جاسوسى و دەوڵەتەکانە؟ ئەى بەمەرامى چى ئەم کارانە دەکەن؟
هەردوو ڕووداوەکە لەلایەن کەسانێکى گەنجى بێ بیروباوەڕەوە بەخودا کراون کە لەتەمەنى پێگەیشتودان و لەوڵاتێکدا بوون کە هیچ سانسۆرێکیش نیە لە سەر ئازادیەکان. ئەى بۆچى ئەمە دەکەن؟ ڕەنگە ئەو گەنجانە هەست بەکەمى بکەن، یان زۆر دەمارگیر و توندڕەون بۆ ئاین و مەزهەبەکانیان، یان ئەوەتا نەخۆشى دەروونیان هەیە و گەرەکیانە بەم کارانە ناویان بچێتە ناو ناوان و خۆیان لێببێتە پاڵەوانى کارتۆنى!
ئەوەى تێبینى دەکرێت ئەم کارانە بەزۆرى تەنها بەرامبەر قورئانى پیرۆز دەکرێت، جیا لە کتێبە پیرۆزەکانى ئینجیل عەهدى کۆن و نوێ (کە هەردووکیان دەستکارى کراون))، ئەمە بۆچى؟
بەکورتى ئاشکرایە ئاینى پیرۆزى ئیسلام کە دەستورەکەى قورئانە و کۆکەرەوەى هەمووانە، دوو هۆکارى سەرەکین بۆ یەکویەکگرتووى و بەهێزى ئاینەکە لەسەر ئاستى جیهان و ساڵ بەساڵ گەشە و گەورە و فراوانتریش دەبێت. هەرئەمەیە کەترسى خستۆتە نێو دڵ و دەروونى وڵاتانى نائیسلامیەوە بە حکومەت و دامودەزگا و کۆمپانیا و ڕێکخراوەکان و تاکەکانیانەوە و لەهەوڵى بچووکردنەوە و ڕبَگرى و بەرتەسککردنەوەیدان بە جۆرەها مەرام و شێواز.
بەدڵنیاى ئەم جۆرە کارانە ئامانجى خۆیان ناپێکن لە بچووککردنەوە و ناشیرنکردنى ڕووى ڕاستەقینەى نەرمونیانى و سنگفراوانى و مرۆڤ دۆستى ئیسلام و ڕچە و ڕێبازەکەى و یەک مسوڵمانیش پاشگەزنابێتەوە لە بیروباوەڕ و بڕواى بەخودا و ئاینى ئیسلام و قورئان و پەیامبەرەکەشى.
بەڵام ئامانج لەم کردارانە :
• نانەوەى پشێوى و ئاژاوەیە لەنێو کۆمەڵگا مرۆڤایەتیەکان و تاکەکاندا.
• چاندنى تۆوى ڕق و قینى سەردەمى جاهلیەتى خاچپەرستەکان و ئیسلامەکانە.
• قوڵکردنەوەى گیانى دژایەتى و دەمارگیرى و توندڕەویە لە جیهاندا.
• تێکدانى شیرازەى کۆمەڵگا و خێزان و تاکەکانە بەنەمانى ئەم پیرۆزیانە.
• کردنەوەى دەرگاى سیاسی و مەرامە چەپەڵەکانى ڕۆژئاواى سەرمایەداریە بە بەسەر هاوڕەگەزبازى و نەهێشتنى هەموو پیرۆزییەکان و جێبەجێکردنى بەرنامە نامرۆڤانەکانیانە لە ڕووى سیاسى و ئابورى و کۆمەڵایەتیەوە.بۆ دەستبەسەراگرتنى تەواوى ئەم کۆمەڵگا ڕۆژهەڵاتیانەدا.
بۆیە هەق وایە هەمووان بەتایبەتیش ئیسلامەکان وریاتر و وشیارتربن و بە عەقڵانیەت وەڵامى ئەو کردارانە بدەنەوە و بزانن کە پیلانەکان زۆر لەو دووگەنجە گەورەترن و ئامانجى پیس و قێزەونیان لە پشتەوەیەو گەرەکە کاربکەن بۆ:
• نەهێشتن و ڕێگەگرتن لە توندوتیژى زیاتر.
• وشیارکردنەوە و چاندنى تۆوى برایەتى و تەبایى و کارى پێکەوەیى.
• دوورکەوتنەوە لە جیاوازى و دڕدۆنگى و ململانێى ناڕەواى حیزبایەتى و ئاینى و مەزهەبى کە ئیسلامیان لەبەردەم هەمواندا بە تیرۆیست و تیرۆر لەقەڵەمداوە.و هەڵەى حیزب و سەرکردە عیلمانیەکانى دووبارەنەکەنەوە.
• دەستگرتنى توند بە قورئانى پیرۆزەوە دوور لەهەموو وودەکاریەکانى ترى فقهى و حەدیس وژیاننامەى هەندێک هاوەڵان و پیاوچاکانى تر.
هەربەم هەنگاوانە دەتوانرێت کە بەر بەو لێشاو وپیلانە جاسوسى و تاکەکەسى و نێودەوڵەتیانە بگیرێت بۆ تێکدانى شیرازەى کۆمەڵگا ئیسلامیەکان و هەقیش وایە لە کوردستاندا بەهیچ جۆرێک درزنەکەوێتە نێوان هیچ لایەنێکى ئیسلامى و یەک ئەویتر تۆمەتبار بکات بە توندڕەوى و داعشیسزم و تەکفیرکردنى ئەویتر و جۆرەها ڕچە و ڕێبازى تر زیندووبکەنەوە کە مێژوو و ڕابووردوو هەموانى وەلاناوە، چونکە تەنها یەک خودا و یەک پەیامبەر و یەک قورئان هەیە کە هەموان لەسەرى کۆکن، ئیدى بۆچى لێک جیاوازن.
بۆیە گەرەکە هەموان ئیسلامێکى کوردانەى دڵسۆزانەى نیشتیمانپەروەرانەى میانڕەوانە پیادەبکەن و لەسەرى کۆک و تەبا بن نەک وەکو ئیسلامیەکان دەڵێن عیلمانیەکان بەپیلانى دوژمنان و داگیرکارانى کوردستان دەسەڵاتدارى دەکەن و لەدەرەوەى کوردستانەوە بیروباوەڕەکانیان دەهێنن و پیادەى دەکەن. دەى ئێوەش وازبێنن لەدواکەوتنى ئەو بەناو بیرمەند و فەقیه و زاناى عەرەب و فارس و تورکانەى کە تەنها بەرژەوەندى گەل و میلەتەکانى خۆیان مەبەستە نەک ئیسلامى پاک و بێگەرد.کۆمەڵگاى کوردەوارى بۆخۆى کێشەى کەمى نیە تا کێشەى ئاینى و مەزهەبى و ڕچەو ڕێبازە کۆنەکانى ئیسلامیشى بێتە سەر و هێندەى تر کۆمەڵگاکەمان لێکهەڵوەشێت و پەرتەوازە ببێت. باهەمووان دەستبەو ئایەتە پیرۆزەوە بگرین کە دەفەرموێت (( ۆاعْتَێِمُوا بِحَبْلِ الڵهِ جَمِیعًا ۆڵا تَفَرَقُوا ۚ ۆاژْکُرُوا نِعْمَتَ الڵهِ عَڵیْکُمْ إِژْ کُنتُمْ ڕَعْدَاءً فَڕَڵفَ بَیْنَ قُلُوبِکُمْ فَڕَێْبَحْتُم بِنِعْمَتِهِ إِخْۆانًا ۆکُنتُمْ عَڵىٰ شَفَا حُفْرَەٍ مِنَ النَاڕ فَڕَنقَژَکُم مِنْهَا ۗ کَژَٰلِکَ یُبَیِنُ الڵهُ ڵکُمْ آێاتِهِ ڵعَڵکُمْ تَهْتَدُونَ )).

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت