عەبدوڵا کەریم مەحمود: زەلکاوی گەندەڵی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە هەموو وڵاتێکدا، پڕۆژە یاسای بودجە لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا دادەڕێژرێت. دەستوور و یاسا، رۆڵی سەرەکی و بنەڕەتی و گرنگی هەیە بۆ ڕێکخستنی داهات و خەرجی و دابەشکردنی بە سەر(کەرت و پڕۆژەکان )، بە جۆرێک بوار بە گەندەڵی دارایی و نا شەفافیەت و ناعەدالەتی نادات.
عێراق و لەسەردەمی سەدام، وڵاتی جەنگ و گرتن و زیندان و کوشتن و بڕین و بێ سەر و شوین کردن و کۆمەڵ کوژیی و ئەنفال و کیمیاباران و جینۆسایدو گۆڕی بەکۆمەڵ بوو.
لە دوای گۆڕانکاری 9. 4. 2003 عێراق بوو بە وڵاتی نایاسایی بودجە و گەندەڵی دارایی و ناشەفافەت و نا دادپەروەری، بە پلان و بەرنامەو نەخشەو سیناریۆیی کۆمپانیاکانی سەر بە دەسەڵات، چەندان ملوین دۆلاری بانکەکانی عێراق دزران، بە جۆرێك گەندەڵی بووە بەکلتوری عێراق.
لە 2014 تا ئێستا 2023، ئەوە 10 ساڵە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سیناریۆی جیا جیا، بێ ئەوەی پەیڕەوی هیچ پێوەرێکی دەستوورو یاسای بودجەی هەرێم بکات، گەندەڵی دارایی و ناشەفافەیت و ناعەدالەتییان کردووە بە کلتور. ئەرکی سەرەکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، داهاتی گشتی بە پێی یاسای بودجە رێک بخات و بڕیاری لەسەر بدات. بە پلان و بەرنامەیەکی دادپەرەوەرانە، داهات ریک بخات و خەرجی بەسەر کەرت و پرۆژەکاندا دابەش بکات.
حکومەتی هەرێمی کورستان بە سیناریۆ ی جیاجیاو و بە بیانوی ئەوەی، گوایە عێراق هێشتا بەشە بودجەی نەناردووە بۆ هەرێم، ناشەفایەتێکی نا یاسایی بودجەی وای دروست کردوە، بوەتە هۆی سەرهەڵدانی گەندەڵی دارایی و ناعەدالەتی و جیاوازی و غەدر لە هاوڵاتیان.
زۆربەی پەرلەمانتارانی کوردستان، لە ماوەی ئەو نۆ ساڵەدا، وەک رەوشتی پیشەکەیان لە ناو هۆڵی پەرلەمان لە هەولێر، لە بێ دەنگی و بێ هەڵوێستی زیاتر، هیچ کاردانەوەیەکیان بەرامبەر بە نا یاسایی بودجە و ناشەفافیەت و ناعەدالەتی نەبوو.
زۆربەی پەرلەمانتارەکان لە کاتی دەنگدان خۆیان نوێنەری خەڵک دادەنا، لە ناو هۆڵی پەرلەماندا، کادری حیزبین و نوێنەری خەڵک نەبوون، ئەوان ئەو گەندەڵییەیان قبوڵ کردووە.
ئەوە 10 ساڵە، هیچ کەس نازانێ، سەرچاوەو گرێ بەستی نەوتی نیشتمان لە کوێ؟ و دوور لە یاسا بودجە و داهاتی خەرجی چی لێ دەکرێت؟.
سەرۆکی حکومەتی هەرێم، بە عەقڵیکی داخرا وی حیزبی و سەرۆکی حیزبێک، خۆی لە سەرووی یاسا و هەموو کایەکانی حکومەت و لە سەرووی پڕۆژە یاسای بودجەوە و خەڵکەوە دەبینێ.
هەموو دەسەڵاتێکی تاک رەوانەی خۆی، بەسەر زۆر لە پەرلەمانتارو وەزیرەکاندا، لە هەولێردا سەپاندووە، هەموو وەزارەتەکان و ئیدارەی پاریزگاکان و حیزبەکانی لە بازنەیەکی دیاری کراو، لە ژێر سێبەری بڕیارە حیزبەکەیدا کۆنترۆڵ و ئیفلیج کردووە.
هەموو کایەکانی حکومەت و ئۆرگانەکانی حیزب، لە بەردەم سەرۆکی حکەومەتدا، ئامێرێکی لاوازن و چۆنی بوێت، بۆ بەرژەوەندی دەسەڵاتی تاکڕەوانەی خۆی هەڵیان دەسوڕێنێت.
لە سەرۆکی حکومەتی هەرێم زیاتر، نە پەرلەمان ، نەوەزیرەکان، نە حیزبەکان، هیچ کەس نازانێ گرێ بەستی نەوت لە کوێ یە؟ و دوور لە یاسا، داهات و خەرجی، چی لێ دەکرێت؟.
ئەم سیناریۆو پلان و بەرنامەو نەخشانەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لە دەسەڵاتی نەترجسی و نەبوونی یاسای بودجە، خەرجکردنی پارە لە دەرەوەی یاسا، بوەتە هۆی زەلکاوی گەندەڵی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت