هانا چۆمانی: پێشیلکاری بەرانبەر پێکهاتەکان (Minorities) لە عێراق مەترسیدارە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بۆچی مشروب قەدەخە بێت؟
بەگوێرەی بڕگەی دووەمی ماددەی 14ـی یاسای قەدەخەکردنى بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە خواردنەوە کحولییەکان لە عێراق بەهەرمهێنان، هاوردەکردن و فرۆشتنی خواردنەوە کحولییەکان بە هەموو جۆرەکانییەوە قەدەخەیە” هەرکەسێک پابەند نەبێت، لەنێوان 10 ملیۆن دینار بۆ 25 ملیۆن دینار سزا دەدرێت.
بەر لەهەموو شت من مشروب ناخۆمەوە، جگە لەحەڵاڵی و حەرامی زیانی بۆ تەندروستی هەیە، بەلام ئەو یاساییە دژی مافەکانی مرۆڤ، ئازادی تاک و دژی پێکهاتەکانە لە عێراق تەنها موسڵمانان ناژین، بەڵکو کریستیانەکان، کاکەیەکان، ئێزیدیەکان، سائیبیەکان و ئەتەیستەکان دەژین رەنگە مشروب بخۆنەوە, کەواتە یاسایەکە دژی مافێکیانە، عێراق دەبێتە پارێزگایەکی ئێران.
تاکە وڵات لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست،کحولیەکان بەرەهایی قەدەخەیە، ئێرانە. ئێستاش عێراق، واتا ئێستا عێراق بەشێکە لە ئێران.
ئەو یاساییە زیانێکی گەورەی هەیە بۆ عێراق و کەرتی گەشتیاری، هەروەها کاری قاچاخچێتی زیاد دەکات و کۆمەڵێک مەسولی عێراقی پێی دەوڵەمەند دەبن.
ئەو یاسایە رێگا خۆشکەر دەبێت بۆ دەرکردنی یاسای دیکە لەداهاتوو لە ژێر کاریگەری ئێران، لەوانە (حجابی اجباری، نەمانی ئازادی ئاینی و مافی پێکهاتەکان، داخستنی رێستۆرانی تێکەڵ و لەبەرکردنی سێ چارەک و نیوقۆل سەفەرکردنی ژنان و کچان بەتەنها لەنێوان شاروکان و دەرەوەی وڵات).
ئەوەش هەمووی دیسکریمینەیشنە دژی پێکهاتە و تەواوی گەلانی عێراق، بەدڵنیایی هیچ شتێک بەقەدەخەکردن بنبڕنابێت، بەڵکو پێویستی بەرێکخستنەوە و گۆرانکاری هەیە.
ئەوانەی دەنگیان بەیاساکە داوە، یان لەژێر کاریگەری ئێران، یانترس بووە، یان هیچ لەیاسا نازانن. ئەگەرنا نەدەبوو گشتاندن بکەن، بەڵکوو دەبوو پۆلێنی بکەن، بۆ نمونە وەک وڵاتانی دواکەوتوویی ( سودان و سۆماڵ و پاکستان و موریتانیا و بەنگلادیش) کە پۆلێنیانکردوە. واتا ئەوانەی موسڵمان نین، مۆڵەتیان هەبێت دووکان و شوێنی خۆیان هەبێت، هەروەها بۆ خەڵکی گەشتیاریش رێگە پێدراو بوایە، هەرچەندە “من دژی ئەوەشم”، بەڵام هێشتا ئەوە باشتر بوو.
زیاددبونی بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکان، ئەو یاسایە رێگا خۆشکەر دەبێت گەنجان و خەڵک، وەک بەدیل زیاتر پەنا بۆ ماددە هۆشبەرەکان بەگشت جۆرەکانی ببەن، ئەوەش هێندەی دیکە وڵات وێران دەکات.
کارەسات ئەوەیە لەوڵاتێک بژی، چەک هەڵگرتن ئاسایی بێت، بەڵام مشروب خواردنەوە قەدەخە بێت، ئیدی پێم وایە ئومێدێک نیە لە عێراق بۆ ژیان
سەیرتر ئەوەیە، هیوات بە عێراق بێت ژیانت خۆشبکات.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت