دوکتۆر بێرگ: گۆشتی سوور یەکێکە لە خواردنە هەرێ باشەکان و واز لە خواردنی مەهێنە!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئامادەکردنی: حەسەن ڕازانی
سەرچاوەی ئەو بابەتە لە یوتیوب:/www.youtube.com
نەکەی واز لە خواردنی گۆشتی سوور بهێنی. بچۆ زیاتر فێری سوودەکانی گۆشتی سوور ببە بۆ چارەسەرو چاککردنەوەو هێنانەوە سەرخۆی لەش لە دوای ماندووبوونیکی زۆر، بە تایبەتی دوای وەرزش کردن! بۆهەر کێشەیەکی تەندرووستی تر لە وێنەی سترێس و فشارو زەبر( Trauma ) و نەشتەرگەریی و پێداوەرە خوار بۆشتی تریش، وەڵامەکەی با پێتان بڵێم کە گۆشتی سوورە. چونکە باشترین خۆراکە بۆ چارەسەرو چاککردنەوەش.
لە ڤیدیۆیەکی تردا من باسی باشترین ئەو پڕۆتینانەم کرد کە دەبێ بخورێن! بۆ نموونە ماسی و هێلکە و مریشک و جگەری گا و پڕۆتینێک کە لە ڕووەکەوە وەرگیرابێت، یان پڕۆتینێک کە بە شێوەی تۆز وەک ئارد وایە دەفرۆشرێت. جا لە نێو ئەو پڕۆتینە باشانەدا هەرێ باشەکەیان وا لە ناو گۆشتی سووردایە.
بۆچی گۆشتی سوور باشترین پڕۆتینە بۆ چارەسەر و چاکردنەوە؟
گۆشتی سوور نەک هەر باشترین و زۆرترین پڕۆتینی تێدایە، بەڵکو چەندین شتی سەرسووڕهێنەری تریشی تێدایە کە من لێرە لەو ڤیدۆیەدا بۆتان باس دەکەم و دڵنیا بن سەرتان دەسووڕمێ!
هەندێک کەس باس لە هەستیاریی دەکەن بەرامبەر بە خواردنەکان. ئەوەی ڕاستی بێت من وا بۆ 30 ساڵ دەچێت ئەوە پیشەکەمەو بۆ تەنها جارێکیش نەم بیستووە لە کەس کە بڵێن ئێمە بەرامبەر بە گۆشتی سوور کێشەی هەستیاریی، یان حەساسیەتمان هەیە! بیستوومە گوتوویانە هەستیارییمان هەیە لە بەرامبەرعەلی بابا، یان هێلکە، یان خواردنی دەریایی، یان گوێچکە ماسی، یان گەنم، یان پاقلەمەنی، بەڵام کەس باسی گۆشتی سووری نەکردووە.
دیسان من لە ڤیدیۆی پێشترم باسی هێلکەم کردووە بۆ بابەتی پڕۆتین. من ناڵێم هێلکە باش نیە، بەڵکو زۆر باشە، من بۆخۆم هێلکە زۆر دەخۆم. جا ئەگەر بێت و هێلکە بەراورد بکەین بە گۆشتی سوور هەندێک جیاوازی گرنگمان لە نێوانیاندا دەربارەی پڕۆتینەکە بۆ دەردەکەوێت. من لەم ڤیدۆیەدا ئەمرۆ باس لەو بابەتە دەکەم. هەروەها باسم لە ماسی سەلەمۆنم کرد کە من بۆخۆم هەفتانە دووجار دەیخۆم، یان ماسی ساردین کە هەردووکیان بەڕاستی سەرچاوەیەکی باشن بۆ ئۆمیگا 3، بەڵام ئەگەر بێت و تۆ سەیری تەواوی وێنەکە بکەیت بۆت دەردەکەوێت کە گۆشتی سوور لەهەموو ئەو خۆراکانە بۆ لایەنی پڕۆتینەکەی باشترە.
وە ئەگەر بێینە سەر بابەتی چارەسەرو چاکبوونەوە، ئەوا ئێمە پێویستمان بە دووجۆر پڕۆتین هەیە، یەکێکیان پێی دەگوترێت پڕۆتینی چڕ و دووەمیشیان پێی دەگوترێت پڕۆتینێک کە لە ئاژەڵەوە دەست دەکەوێت. جا ئەگەر بێت و ئێمە گۆشتی سوور بە هێلکە بەراورد بکەین بۆمان دەردەکەوێت کە گۆشتی سوور: 2 جار زیاتر لە هێلکە ترشی ئەمینۆی تێدایە، 1:1/2 یەک و نیو جار زیاتر ئاسنی تێدایە، 2.2 جار زیاتر مەگنسیۆمی تێدایە، 3.7 جار زیاتر زینکی تێدایە، 50جار زیاتر ڤیتامین B3 ی تێدایە، 2 ئەوەندە زیاتر ڤیتامین B1 ی تێدایە، 4ئەوەندە زیاتر ڤیتامین B6 ی تێدایە، 2 جار زیاتر ڤیتامین B12 ی تێدایە، 4 جار زیاتر ڤیتامین K ی تێدایە، 5 جار زیاتر ئۆمێگا 3ی(Fatti acid) ترشی چەوری تێدایە.
ئەوەی ڕاستی بێت من مەبەستم لەو گۆشتە سوورە نیە کە لە کارگەکانەوە بەرهەم دەهێنرێت ، بەڵک ومن مەبەستم لە گۆشتی ئەو گاو ئاژەڵانەیە کە خواردنیان گیای دەرەوەیە ، یان کە بێینە سەر مریشک بەدڵنیاییەوە مەبەستم لە مریشکێکە کە بە دانەوێڵە پەروەردە دەبێت و خۆی ئازادانە گەشە دەکا و گەورە دەبێت.
هێلکە خواردنێکی سەرەکییەو زۆر گرنگە، بەڵام جگەری گا 73 جارزیاتر ڤیتامین A ی تێدایە. هەروەها نابێ ئەوەمان لەبیربچێت کە لە هەندێک ڕووەوەو بۆ هەندێک خۆراک، هێلکە باشترە لە گۆشتی گا بۆ نموونە:
هێلکە زۆرتر لە گۆشتی سوور CHOLINE (کۆڵین)ی تێدایە و 2 ئەوەندە زیاتر ڤیتامین B2ی تێدایە و 12 جاریش زیاتر خۆراکی Folate( فۆڵەیت)ی تێدایە. هەروەها گۆشی سوور بە جیا لەوەی کە لە پێشەوە باسمان کرد 4خۆراکی سەرەکی تریشی تێدایە کە لەشمان ناتوانێت بۆخۆی درووستیان بکات و زۆریش پێویستن بۆ لەشمان کە بریتین لە:
یەکەم/ کاڕنەتین Carnitine کە وزە دەگوێزێتەوە بۆ ناو مایتۆکۆندریا. واتە کارنەتین وزە لەو چەوریەی کە دەیخۆیت دەگوێزێتەوە بۆ خانەکانی لەش. بە دیوێکیتردا ئەوە دەگەێنێت کە خانەکانی لەش بەبێ بوونی کارنەتین لە ناو لەشدا وزەیان لە چەورییەوە پێناگات. هەروەها کارنەتین کاتێک کە تۆ وەرزش دەکەیت بە هەمان شێوە وزە دەگوازێتتەوە بۆ خانەکانی لەش. جا ئەگەر هێلکەو گۆشتی سوور بەراورد بکەین بۆ کارنەتین، دەبینین کە لە 100گرام گۆشتی سووردا( 150 ) میلیگرام کارنەتین هەیەو لە 100 گرام هێلکەشدا تەنها 7 میلیگرام کارنەتین هەیە. هەروەها گۆشتی مەڕ زۆرتر کارنەتینی تێدایە لە گۆشتی گا. کەواتە گۆشتی سوور بۆ هەبووونی کارنەتین بە شێوەیەکی گشتی بە ژمارە یەک دادەنرێت.
دووەم/ کڕیەتین Creatine کە ئەوەش لە کاتی وەرزش کردنێکی بەهێزدا، یان لە کاتی جووڵەو هاتووچۆیەکی بە پەلەو توندا، خێرا وزە دەگوێزێتەوە بۆ لەش. جا گۆشتی سوور باشترین سەرچاوەی ئەو جۆرە خۆراکەشە.
سێیەم/ کاڕنۆساین Carnosine ئەمەشیان هاوکاریی ڕاستەوخۆی لەش دەکات لە دوای وەرش و ماندووبوونێکی زۆر کە لەش بێتەوە سەرخۆی و خۆراکێکی سەرەکیە بۆ چاک بوونەوەو هاتنەوە سەرخۆی لەش لە دوای ماندووبوونێکی زۆر. کارنۆساین بەشێوەیەکی گشتی هاوکاریی باشبوونەوەو چاکبوونەوەی لەش دەدات. کاڕنۆساین دژە ئۆکسایدەو هەروەها دژە پیربوون و دژە بەزوویی چوونە تەمەنەوەیە. کەواتە گۆشتی سوور سەرچاوەی سەرەکیە بۆ کارنۆساین.
چوارەم/ کۆئەنزیم کە ئەنزیمی یارمەتیدەریشی پێدەگوترێت Q10 یان Coenzyme. ئەم جۆرەش هاوکاری مایتۆکۆندریا دەکات کە بریتیە لەو شوێنەی کە خواردنی تێدا دەگۆڕڕێت بۆ وزە بۆ ئەوەی لەش سوودی لێوەربگرێت. باشترین سەرچاوەش بۆ Q10 بریتیە لە گۆشتی ئۆڕگانیک و گۆشتی سوور بە گشتی و لە هێلکەو ماسیشدا هەیە بەڕێژەیەکی باش.
هەروەها گۆشتی سوور نەک هەر ئەو چوار خۆراکە سەرەکیەو ئەوانەی کە پێشتر باسم کردن، بەڵکو سەرچاوەی تەواوی ئەمینۆ ئەسیدەکانیشە کە ژمارەیان نۆ دانەن و لەش بۆخۆی درووستیان ناکات. بەڵکو لە خۆراکەوە وەریان دەگرێت و گۆشتی سووریش باشترین سەرچاوەیە بۆ هەموویان!
من دەمەوێت ئەوەش باس بکەم کە ئەو کاتەی من زۆر زۆر نەخۆش بووم و دەم ناڵاناد بەدەست کێشەی نزمیی کاربۆهەیدراتەوە، خواردنی لەفەی گۆشتی گامێش خواردنی بژاردەی سەرەکی خۆم بوو، کە هەر کات دەمخوارد هەستم بە باشییەکی زۆر دەکرد. جا ئەوەی ڕاستی بێت من بەرەو چاک بوونەوەو هاتنەوەسەرخۆ ڕۆییشتم بە خواردنی هامبرگرو لەفەی گۆشتی گامێش. من ئێستاش هەست بە باشییەکی زۆر دەکەم هەر کاتێک لەفەی گۆشتی گامێش و هامبرگر دەخۆم.
بۆیە بە ڕاستی ئەگەر تۆ دوای ماندووبوونێکی زۆر، یان وەرزشکردنیکی تووند، یان کاتێک کە تۆ بریندار دەبی لە ئەنجامی وەرزش و جووڵەو بزووتنی زۆر، بە ڕای من خواردنی گۆشتی سوور یەکەم سەرچاوەی چارەسەرو باشبوونەوەت و هاتنەوەسەرخۆی لەشتە.

دەبێ چی بکەیت ئەگەر هاتوو گرفتی هەرسکردنی گۆشتی سوورت هەبوو؟
بە زۆری ئەوانەی کە ڕێژەی ترشی گەدەیان کەمە کێشەو گرفتی هەرسکردنی گۆشتی سووریان بۆ درووست دەبێ. جا ئەگەر بێت و تۆ زۆریش حەزت لە گۆشتی سوور نەبێ و تامەکەیت بەدڵ نەبێ، بۆی هەیە لەبەر ئەوەبێ کە تۆ ڕێژەی ترشی گەدەت کەم بێت!
بۆچارەسەری گرفتی کەمیی ڕێژەی ترشی گەدەش جۆرە کەبسوولێک هەن، پێیان دەگوترێت بیتەین هایدرۆکلۆراید Betaine hydrochloride ، تۆ دەتوانی 3 بۆ 4 کەپسوول بخۆیت پێش هەر ژەمێک بۆ ماوەی مانگێک. پێویست ناکات تۆ بۆ هەتاهەتایێ بچیت ئەو کەپسوولانە بخۆیت، تەنها یەک مانگ بەسە. ئەو کەپسوولانەش هێزی گەدە زیاد دەکەن و دەبنە هۆی زیادکردنی ترشی گەدەو ئەمەش دەبێتە هۆی ئاسانکردنی هەموو خواردنەکان و بەتایبەتی هەرسکردنی گۆشتی سوور.
هەمووشمان دەزانین تا ئێمە بەرەو پیریی بڕۆین ترشی گەدەمان بەرەو کەم بوونەوە دەڕواو ئەمەش زۆر جاران بۆ هەموومان گرفتی هەرسکردنی هەندێک خواردن درووست دەکات. بۆیە لە جیاتی بچیت لە خواردنی گۆشتی سوور خۆت ببوێریت بڕۆ گرفتەکانی گەدە و هەرسکردنی خواردن چارەسەر بکەو وای لێ بکە گەدەت جێگیر بێت بۆ هەرسکردن. هەندێک جاران کە هەست بە بوونی غازات دەکرێت ئەوەش هەر هۆیەکەی کەمیی ترشی گەدەیە. بەڵام ئەگەر هاتوو تۆ ئاسنت بە ڕێژەیەکی زۆر لەلەشدا هەبوو، چونکە بۆی هەیە زۆریی ئاسن لە لەشتدا هەر لە باوانەوە بۆت بەجێمابێ! واتە بۆماوەییەو ناتوانیت لێی ڕزگار ببیت هەر چەندە ئەوە زۆر کەم ڕوودەدات.
جا ئەگەر تۆ یەکێکی لەوانەی کە ئاسنی زۆریان هەیە لە لەشدا، ئەوا گۆشتی سوور بۆی هەیە باش نەبێ بۆت! جا لە جیاتی گۆشتی سوور تۆ دەتوانی بەردەوامیی بدەی بە گۆشتی پەلەوەرو خواردنی هێلکە!
هیوادارم ئەو ڤیدیۆیەتان بەدڵ بووبێت..

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت