نیشانەکانی ئاوسان و ئەستووربونی ماسولکەکانی دڵ و چارەسەرکردنی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

وەرگێڕ/ پشکۆ ئەمین
ئەستووربون، یان ئاوسانی ماسولکەکانی دڵ، بەهەر هۆکارێک بێت، کاریکی ناتەندروست و خراپە، واتە نەخۆشیەو دەبێتە لاوازکردن و سستکردنی دڵ
ئەم ئەستوور بوونە دەبێتە هۆی دروست کردنی فشارێکی زیاتر لە سەردڵ، کە لە ئەنجامدا دڵ لاواز دەبێت و بەرەو سست بوون دەروات و بەسستیش لێدەدات.
بۆ ڕێگریکردن لە لاوازبوون و سستبوونی دڵ، پێویستە و دەبێت بەخێرای چارەسەری ئەو هۆکارە بکرێت کە هۆی ئەم ئەستووربونەی ماسولکەکانی دڵە، ئەمە لە کاتێکدا کە ئەستوربوونی ماسولکەکانی لەشی مرۆڤ زیاتر دڵخۆشکەرەو مرۆڤ هەوڵی بۆدەدات. بەڵام ئەستوربوونیی ماسولکەی دڵی مرۆڤ،گەشەیەکی مەترسیدارەو ئاسایی نیە.
بە شێوەیەکی ئاسایی دڵی مرۆڤێکی پێگەیشتوو نزیکەی 300 گرامە. هەروەها ئەستوری ئەو ماسولکەیەی کە دوو ژوور، یان دوو بەشی دڵ، لێک جیا دەکاتەوە 11 ملیمەتر دەبێت.
زیادبوونی، یان ئەستوربوونی ماسولکەکانی دڵ، داوا لەدڵ دەکات کەکاری زیاتر لەرادەی خۆی بکات، واتە دڵ ناچار دەکات کە کاریی زیاتربکا،ت بەمەش دڵەکە زیاتر ماندوودەبێت و بەقورسی کار دەکات و زیاتر ماندوودەکرێت، لەکاتێكدا توانای جەسستەی مرۆڤ و دڵیش سنوردارە.
جگە لە وەرزشوانان، بە تەنها وەرزشوانان بە هۆی ڕاهێنانی زۆر بۆ کێبڕکێ و زیاتر بەرگەگرتن، دڵیان گەورەترو ئەستورتر دەبێت، کە ئەم ئەستووربوونە دەبێتە هۆی باشترو زیاتر بەرگەگرتن لە کارەکەیاندا. لە زۆربەی زۆری کاتدا بەرزی پەستانی خوێن، بە هۆکاری ئەستووربوونی ماسولکەکانی دڵ دادەنرێت. گەرچی هەندێک هۆکاریی جۆراو جۆری تریش دەبنە هۆی زیادبوون و ئەستووربوونی ماسولکەکانی دیواری سکۆڵەی چەپ کە باو ترین بەرزی فشاری خوینە کە دەبیتە هۆی زیادبوونی فشاری خوین لەناو خوێنبەرەکاندا، وە وادەکات کەدڵ زیاتر خۆی
ماندوو بکات بۆ کردنەوەی زمانەی دڵ ( ڕێرەوەکەی خوێن) بۆ دەرکردنی خوێن بۆ ناو لەش، بۆیە لەم کاتەدا دڵ هەوڵدەدات کە قەرەبووی ئەو کارە زیادە، بە گەشەدان بە ماسولکەکان بکاتەوە. هەروەها هۆکارێکی تر تەسکبوونەوەی ڕێگای رۆشتنی خوینە بۆ ناو خوێنبەری سەرەکی تەسکبوونەوەی دیواری گویچکەلەیە کە لێوەی خوێن دەگوێزێتەوە بۆ خوێنبەری سەرەکی (ئاۆرتا) هۆکاری ئەمەش، یان لە لەدایکبوونەوە روودەدات، یان
لە بەهۆی هەوکردنی دڵەوە لە ڕیگەی ڤایرۆسێکەوە دروست دەبێت.
ئەگەر زمانە ( ڕێڕەوی)ی خوێن زۆر تەسکبوونەوە بەشێوەیک کە خوێن نەڕوات، یان ڕۆیشتنەکەی کەمبێت، ئەوا خوێن ناتوانێت بە ئاسانی لە سکۆڵەی چەپەوە بچێتە ناو جەستە، بۆیە پێویستە کە دیواری سکۆڵە پەستانی خۆی زیادبکات بۆ زیادبوونی فشاری پشت و زیادبوونی هەوڵدان بۆ گەشەی ماسولکەکان. سکۆڵەی ڕاست، تەنها لە چەند حاڵەتێکی کەمدا کاریگەری لەسەر دەبێت، بۆ نموونە لە کاتی بەرزی فشاری خوێنی خوێنبەرەکانی سی دا.
نەخۆشی ماسولکەکانی دڵ، نوێنەرایەتی حاڵەتێکی تایبەت دەکا، لێرەدا ماسولکەکانی دڵ ئەستوور دەبێت بەهۆی نەخۆشی وراسییەوە. ئەم نەخۆشییە زیاتر لەناوخێزانەکەدا ىڵاودەبێتەوە و دەگوێزرێتەوە. نیشانەکانی زیادبوونی ماسولکەکانی دڵ وردە وردە دێنە ئاراوە. ئەستووربوونی نەخۆشی دیواری دڵ، درەنگ، یان زوو لە ڕێگەی کەمبوونەوەی توانای لەشەوە هەست پێدەکرێت، تا وای لێدێت ئیتر سکۆڵە ناتوانێت خوێنی پێویست هەڵبمژێت، وە بە تێپەڕبوونی کات دیوارەکەی نەک هەر ئەستوورتر دەبێت، بەڵکوو ڕەقیش دەبێت. هەروەها هەندێک شانەی ڕیشاڵی کە ماسولکەینین، لە نێوان ڕیشاڵی ماسولکەکاندا کۆدەبێتەوە،کە بەمە ماسولکەکانی دڵ لاستیکیەکەی لەدەست دەدات، بەمەش
دڵەکە، توانای پەمپ لێدانی کەم دەبێتەوە، کە زۆرجار وەک هەناسە تەنگی دەردەکەوێت و هەستی پێدەکرێت. نیشانەکانی تر کە ڕەنگە ئاماژە بن بۆ ئەستووربوونی ماسولکەکانی دڵ، لەوانە:
1- سەرسووران و گێژبوون
2- لەهۆش چوون، بێهۆشبوون
3- ماندوێتی و شەکەتی درێژخایەن
4- هەڵئاوسانی قاچ
5- میزکردنی بەردەوام
6- ناڕێکی لە لێدانی دڵدا
لە قۆناغە پێشکەوتووەکانی نەخۆشیەکەدا، واتە تا نەخۆشییەکە لەهەڵکشان و بەرەو خراپتربوون بڕوات، نیشانەکان نەک تەنها لەژێر فشاردا دەردەکەون، بەڵکوو لە کاتی پشوودانیشدا هەر دەردەکەون.
کاتێک کێشی ماسولکەکان دەگەنە نزیکەی 500 گرام، ئیتر خوێنبەرەکان ناتوانن ئۆکسجینی پێویست و خواردنی پیویست بۆ دڵ و مسولکەکان دابین بکەن. ئەم نەتوانین و ناتەباییە لەنێوان خواستی ئۆکسجین بۆ ماسولکەی دڵ و دابین کردنی، زۆرجار بەهۆی ئازاری سنگەوە دەردەکەوێت، کە بە ئەنگینا پیکتۆر ناسراوە، کە لەم کاتەداتەدا مەترسی ڕوودانی جەڵتەی دڵ و مێشک زیاد دەبێت.
چۆنیەتی دەرکەوتن و زانینیی هەڵئاوسان، یا ئەستوربوونی ماسولکەکانی دڵ دەکرێت و دەتوانرێت کە ئاوسان، یان گەورەبوونی ماسولکەکانی دڵ لەڕیگەی سۆنەرەوە. هەروەها دەتوانرێت بە ڕێگەی پشکنینی خوێن لەتاقیگەی خوێندا، زانیاری سەبارەت بە هۆکارە ئەگەرییەکانی نەخۆشییەکە دەربکەوێت و بزانرێت، یان لەڕیگەی تیشکی ئێکس، یان لەڕیگەی هێلکاری دڵەوە (ECG). خۆ گەر بەباشی دەرنەکەوت ئەوا پزیشک دەتوانێت بە ڕێگەی پشکنینی تەنوری(واتە وێنەی دەنگدانەوی موگناتیسی ) (MRT )، هەروەها کۆمیتر تۆمۆ گرافی (CT scan)، یان بێگومان هەندێک پشکنینی تریش هەیە.
ئەگەر هاتوو گومان لە بەرزی پەستانی خوێن بکرێت کە هۆکاریی ئاوسانەکە بێت، ئەوا ئەوانەی تووشی ئاوسان بوون دەبێت 24 کاتژمێر پەستانی خوێنیان پێوانە بکرێت، وە بۆ زیاتر زانین دەکرێت کە لە شەودا پشکنین بکرێت بۆ ئەوەی بزانرێت کە ئایا کەمی هەناسەدان لەکاتی خەودا، نەبووەتە هۆی ئاوسانی ماسولکەکانی دڵ.
ڕێگریکردن لە سستبوونی دڵ لە ڕێگەی چارەسەرکردنەوە لە کاتی خۆیدا، ئەگەر لە کاتی خۆیدا ئەستووربوونی دیواری دڵ بزانرێت، ئەوا دەتوانرێت کە خراپتربوونی نەخۆشییەکە رابگیرێت، وە تەنانەت ئەگەری هەیە بە یارمەتی چارەسەری گونجاو باش هەر نەهێڵرێت. دەبێت کە بزانین بەبێ گرتنە بەری چارەسەرکردن، ئەوا بە ئەگەرێکی زۆرەوە سستبوونی دڵ دروست دەبێت، کە ئەم سستبوونە دەتوانێت ببێتە هۆی جەڵتەی دڵ، یان دەبێتە هۆی وەستان و مردنی دڵ.
چارەسەرکردنی نەخۆشیەکە پەیوەستە بە چارەسەرکردنی هۆکانی ئاوسانەکەوە، واتە ئاوسانی ماسولکەکانی دڵەوە. ئەگەر نەخۆشەکە کەم و کوڕی لەزمانەی دڵدا هەبێت، واتە لە ڕێرەوی رەوانەکردنی خوێندا بۆ بۆری خوین، ئەوا بە زۆری ئەم نەخۆشیە لەڕێگەی نەشتەرگەرییەوە چارەسەر
دەکرێت. ئەگەر بەرزی فشاری خوێن هۆکاری ( ئاوسان )، یان ئەستووربوونی ماسولکەکانی دڵ بێت. ئەوا دەبێت کە دەرمانی دژی بەرزی پەستانی خوێن وەربگرێت و بەکار بهێنێت. لە سەروی هەموو ئەمانەشەوە، بە وەرزشی بەردەوام، دەتوانرێت پەستانی خوێن بۆ هەمیشە دابەزێنێت و دووبارە دڵ تەندروست ببێتەوە. بەڵام دەبێت دوور بکەویتەوە لەخۆ ماندووکردنی زۆر. پێشنیار دەکرێت هەفتەی چوار بۆ پێنج جار بە لایەنی کەمەوە 30 خولەک مەلەکردن، یان ڕاکردن، یا ڕۆیشتن بە پێ بکەیت. هەروەها لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە، کە کێش دابەزاندن لەو کەسانەدا کە کێشیان زیادە، دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئەستووری دیواری دڵ. هەروەها خوێن بەخشین لەهەندێک کەسدا، دەبێتە هۆی دابەزاندنی پەستانی خوێن کە دەتوانین لە ساڵێکدا سێ بۆ چوارجار خوێن ببەخشین.
دابەزاندنی پەستانی خوێن بە خواردنی خۆراکی باش، واتە تەندروست. خۆراکی تەندروست یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی بەرزی پەستانی خوێن دابەزێنیت و کۆنتڕۆڵ بکەیت.
ئەو کەسانەی توشی ئەم نەخۆشیە واتە ئەم ڤایرۆسی ئاوسانی ماسولکەکان بوون، پێویستە ڕۆژانە لانیکەم دوولیتر ئاو بخۆنەوە، وە لەوە ئاگاداربن کە نابێت ڕۆژانە لە سێ گرام زیاتر خوێ بخۆن. هەروەها نابێت کە ژەمی ئامادەکراو و گەنم و شیرینی بخۆن. لەبری ئەوانە، خواردنی ڕووەکی و دەوڵەمەند بە پرۆتین لەگەڵ بەهاراتەکانی دژە هەوکردن، پێویستە لە ژەمەکانی خواردنەکەدا بێت. هەروەها ڕۆژو و گرتنی ناو بەناو دەتوانرێت کاریگەری ئەرێنیی هەبێت، ئەگەر کێشت زیادبێت.

سەرچاوەی بابەت/ ndr.de

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت