چواچین لینگ: کێ دەیەوێ شکست بەئەمریکا بهێنێت، پیویستە هەوای جەنگی لێ ببڕێت.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

وەرگێرانی/ عوسمان عومەر
وتارێکە زۆر راستی و لۆژێکی تیدایە نوسەرەکەی چواچین لینگ لە 24ی مارت نوسیویەتی: بەووتارێکی باشم زانی بۆ کورداندن.
گەورەترین مەترسی بۆسەر ئەمریکا چین نییە, بەلکو ئاشتیە. چونکە بەئاشتی جیهان کۆتایی بەئیمپراتۆریەتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی دۆلار دێت،کەبنیاتنەری جەنگ و جەنگی ئابوری و بازرگانی جەنگ دێت.
کاتێک ئاشتی لەجیهان بەرقەرار بێت، ئەمریکیەکان سەریان لێ دەشێوێت و بزر دەبن و دیار نامێنن و نازانن چی بکەن. زۆر شت تەوزیف دەکرێت، تەنها بۆ هاندانی جەنگە، زۆر شتیان لەکار دەکەوێت. کۆمەڵگای کارگە سەربازیەکانی لەکار دەکەون، هەموو بنکە سەربازیەکانیان لەجیهاندا زیاد لەپێویست دەبێ، هەروەها زۆرینەی کەشتیە فرۆکە هەلگرەکانیان و فرۆکە سەربازیەکانیان و موشەکە بالیستیە کیشوەر بڕەکان و چەکی کۆمەلکوژی وێرانکەرو هەموو پیشەسازیە جەنگیە پشتیوانەکانیان، واتە تەوزیفکردن دەبێتە کێشەی ژمارە یەک لەویلایەتە یەکگرتوەکان کاتێک ئامێرەجەنگیەکانی وەستێنرا بێت بەهۆی نەگونجانی، بەوەش هەموو کاربەدەستانی هەواڵگری بێکار دەمێننەوە. زۆر لەهەواڵە ساختەکان سەبارەت مەترسیەکان و دوژمنەکان دەبنە نوکتەو بلقی سەرئاو، بەوەش ئەو بودجە زەبەلاحە سەربازییەی کەنزیکەی تریلیۆنێک دۆلارە، زۆر دەبێت بەبێ جەنگ و بەبێ دوژمن.
کاتێک ئاشتی لەجیهان بەرقەرار بێ، ئەمریکیەکان پێویستیان بەوە دەبێت کە هەلی کار بۆخۆیان پەیدا بکەن و ببنە کەسانی سودبەخش و بەرپرسیار، نەک بانگخوازی جەنگ و بکوژ و بازرگانی جەنگ.
کەس نابێت ئەو ئامێرە جەنگیانەیان لێبکڕێت کەنرخەکانی زۆر بەرزن و هیچ پێویست بەمافیای سەربازی ناکات کەناوی هاوپەیمانی لێنراوە. ئەمریکیەکان یەکەم وولات بوون کەسەرکۆنەی رێککەوتنی ئاشتی نێوان ئێران و سعودیەیان کرد بەمیانگەری چین و بەدژایەتی بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا ناوییان برد، هەموو ئەمریکیەکان ئامادەن بۆ تێکدانی ئەم رێکەوتنی ئاشتیە. ئەوەش ئاستی شەڕخوازی ئەمریکیەکانە کەبڕیاری لێدەدەن و هەموشیان دروستکەرو داهێنەری جەنگن و دژە ئاشتین. ئاشتی دژی بەرژەوەندیەکانی ئەمریکایە، ئەمریکا ئیمپراتۆریەتێکە لەسەر بنەمای جەنگ و نائارامی گەشەی کردوەو پێشکەوتوە، چەک دەفرۆشێ بۆ کوشتن و وێرانکاری و جەنگ. ئەمریکیەکان سەرکۆنەی پێشنیارەکەی چینیان کرد بە وەستانی جەنگ لەئۆکرانیا و دەستپێکردنی گفتوگۆیەکی ئاشتیانە. ئەمریکیەکان نایانەوێت ئاگر بەست بکرێ، چونکە دەزانن گەلانی دونیا بەشەڕخوازی ئەمریکیەکان وەخەبەر هاتون. هەموان ئاشتی خوازین تەنها ئەمریکیەکان نەبێت، تەنها نابیناو گەمژەکان نەبێت پشتیوانی ئەمریکیە شەڕخوازەکان و رێگایان بۆ خۆش دەکەن بۆ هەڵایسان و بەرپاکردنی جەنگ.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت