پووڵ ئاڤریج: نێستۆر ماخنۆ، پیاوێكی ئەفسانەیی – بەشی دووەم.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

وەرگێڕانی/ زاهیر باهیر

کورتە ژیاننامەیەکی نێستۆر ماخنۆ
لە بۆنەیەکدا ماخنۆ و هاوڕێکانی کە خۆیان وەک پاسەوانی هیتمانیتی، Hetmanite پۆشی بوو، چوونە ناو جەرگەی ئاهەنگ و سەمای خاوەن زەوییەکەوە، لە ناوەڕاستی ئاهەنگەکانیاندا کەوتنە میوانەکان. کاتێکیش ماخنۆڤیستەکان گۆشەگیر و لە شەردا نەدەبوون، چەکەکانیان لە حەشارگەیەکدا دەشاردەوە و بە تاك ڕێگەی خۆیان دەگرتەبەر بۆ گوندەکانیان و لە کێڵگەکاندا دەستیان بە کار دەکرد و چاوەڕێی ئیشارەتێك بوون بۆ دۆزینەوەی شوێنی نوێی شاردنەوەی چەک و دووبارە لە شوێنێکی پێشبینی نەکراودا دەردەکەوتنەوە. ماخنۆ وەکو لە چیرۆکی سوارە سوورەکانی ئیسحاق بەیبل، هاتبوو ” سوارچاکێکی زۆر باش بوو زۆر سروشتیانە دەیتوانی هەڵسوکەوتی سوارچاکەنە بکات. عەرەبانە هایکارتەکان کە لە بەرەی شەڕدا و لە گرتنی شارۆچکەکاندا، هەروەها لە کاروانی هاوسەرگیریدا بەکاردەهێنران لە بارەگای دەستەی بەڕێوەبەری دەڤەرێك نزیك دەبێتەوە لەناکاو ئاگرێکی چڕ دەکاتەوە، قەشەیەکی بچووک، ئاڵایەکی ڕەش کە بەدەستییەوەیە دەشەکێنێتەوە. ئاڵای ڕەشی ئانارشی و فەرمان بە دەسەڵاتداران دەکات کە خزمەت بە بۆرژوازی و پرۆلیتاریا بە شەراب و مۆسیقا بکەن. سوپای tachankas [ سوپای عەرەبانە سووکەکانی جوتیاران] مناوەریەك نمایش دەکەن کە لە خەونیشدا نەبینراون.”[3]
دەستەکەی ماخنۆ بچووک، بەڵام بەجووڵە و یەکگرتوو بوو. ئەو سەرکردەیەکی بە توانا و بە سەلیقە بوو کە ئیرادەیەکی ئاسنینی لەگەڵ هەستی نوکتەبازیدا تێکەڵ بەیەك دەکرد، پەرۆشی و خۆتەرخانکردن و بێ گومانیی شوێنکەوتووانی بەدەستهێنا. لە ئەیلوولی ساڵی 1918دا، دوای ئەوەی لە گوندی دیبریڤکی، Dibrivki,، هێزێکی باڵای نەمساوییەکانیان شکست پێهێنا، دەستەکەی نازناوی سۆزدارییان پێبەخشی کە ‘ باتکۆ’ بوو، “باوکی گچکە” . دوای دوو مانگ کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی یەکەم کە بووە هۆی کشانەوەی هێزەکانی نەمسا و ئەڵمانیا لە خاکی ڕووسیا، ماخنۆ توانی دەست بەسەر بەشێک لە چەکەکانیان و کەرەسە و جیهازەکانی جەنگدا بگرێت.
دوای ئەوە ماخنۆ جامی غەزەبی بەسەر شوێنکەوتوانی ڕێبەری ناسیۆنالیستی ئۆکرانیا پێتلیورا، Petliura ڕژاند. لە کۆتایی مانگی دیسەمبەردا لە دەرکردنی سوپای نیشتەجێی پێتلیوریست لە ئیکاتێرینۆسلاڤ، Ekaterinoslav، سەرکەوتوو بوو. چەکدارەکانی ماخنۆ کە چەکەکانیان لە ناو جلوبەرگەکانیاندا شاردبووەوە، بە شەمەندەفەرێکی ئاسایی نەفەرهەڵگرەوە چوونە ناو وێستگەی سەرەکی شەمەندەفەر و ناسیۆنالیستەکانیان بە سەرسوڕمانەوە گرت و لە شار دووریان خستەوە. بەڵام ڕۆژی دواتر دوژمن بە هێزێکی بەهێزەوە دەرکەوتەوە و ماخنۆ ناچار بوو لە ڕوباری دنیپەر،Dnieper، بپەڕێتەوە و بگەڕێتەوە بۆ بنکەکەی لە گولیای- پۆلیێ، Gulyai-Polye، هاوکاتیش پێتلیوریستەکان، Petliurists ، دوای ماوەیەکی کەم لەلایەن سوپای سوورەوە دەرکران.
لە ماوەی پێنج مانگی یەکەمی ساڵی 1919دا، لە ڕاستیدا ناوچەی گیولای- پۆلیێ دوور بوو لە دەسەڵاتی سیاسی. نەمساوییەکان و هیتمانیەکان و پێتلیوریستەکان هەموویان دوورخرابوونەوە و نە سوورەکان و نە سپییەکانیش ئەوەندە بەهێز نەبوون کە بۆشاییەکە پڕبکەنەوە. ماخنۆ سوودی لەم هێوربوونەوە وەرگرت بە هەوڵدان بۆ بنیاتنانەوەی کۆمەڵگە لەسەر بنەما و هێڵی ئازادیخوازانە. لە مانگەکانی کانوونی دووهەم و شوبات و نیساندا، ماخنۆڤیستەکان زنجیرەیەك کۆنگرەی ناوچەیی جوتیاران و کرێکاران و یاخیبووانیان سازکرد بۆ تاووتوێکردنی بابەتە ئابووری و سەربازییەکان و لێدووان و سەرپەرشتیکردنی ئەرکی ئاوەدانکردنەوە.
پرسی زاڵبوو بەسەر کۆنگرەکانی هەرێمدا بەرگریکردن بوو لە ناوچەکە لەوانەی کە ڕەنگە هەوڵی دامەزراندنی کۆنترۆڵی خۆیان بەسەریدا بدەن. کۆنگرەی دووەم کە لە 12ی شوباتی 1919 دا گیرا، دەنگی بە “گردبوونەوەی خۆبەخشانە” دا، کە لە ڕاستیدا بە مانای بانگکردنی ڕاستەوخۆی سەربازیی بوو، کە هەموو پیاوە بەتواناکان کاتێك بانگ دەکرێن پێویست بوو خزمەت بکەن. نێردراوەکان بۆ کۆنگرە نوێنەرانی ئەنجومەنی شۆڕشگێڕی سەربازیی هەرێمی جوتیاران و کرێکاران و یاخیبووانیان لە گوند و شارۆچکەکاندا بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی کۆنگرە دەورییەکان هەڵبژارد. شورای نوێ هانی هەڵبژاردنی سۆڤێتات ی ” ئازاد” دی لە گوندەکان و شارۆچکەکان دەدا، ئەو سۆڤیەتانەی کە ئەندامانی پارتە سیاسییەکان لێیان دوور خرابوونەوە. هەرچەندە ئامانجی ماخنۆ لە دامەزراندنی ئەم ئۆرگانانەدا نەهێشتنی دەسەڵاتی سیاسی بوو، بەڵام ئەنجومەنی شۆڕشگێڕانەی سەربازیی بە هاوبەشی لەگەڵ کۆنگرە ناوچەییەکان و سۆڤیەتییە ناوخۆییەکان کاری دەکرد، لە ڕاستیدا حکومەتێکی شل و شێواویان لە خاکی دەوروبەری گیولای-پۆلیێدا پێکهێنا.
سوپای یاخیبووی ئۆکرانیاش وەکوو ئەنجوومەنی شۆڕشگێڕی سەربازیی، هەر وەك هێزەکانی ماخنۆڤیست ناویان دەبرا، لە ڕووی تئیوریەوە ملکەچی سەرپەرشتی کۆنگرە ناوچەییەکان بوو، بەڵام به کردەوه کۆنترۆڵی دەسەڵات له دەست ماخنۆ و دەستەکەیدا بوو. سەرەڕای هەوڵەکانی بۆ ئەوەی خۆی لە هەر شتێك بەدوور بگرێت کە نیزامێکی بەهێزی سەربازیی بێت، ماخنۆ ئەفسەرە سەرەکییەکانی دانا و (ئەوانەی دیکە لەلایەن بەشداربووان خۆیانەوە هەڵدەبژێردران) و سەربازەکانی ملکەچی ئەو دیسیپلینە سەربازییە توندەی کە نەریتی لەنێو لیژنە کۆزاکییەکانی ناوچەی زاپۆرۆژیان-ی ، Zaporozhian نزیکدا هەبوو. لەگەڵ ئەوەشدا سوپای یاخیبووان هەرگیز کارەکتەری ئاسایانەی خۆی لەدەست نەدا. هەموو ئەفسەرەکانی جوتیاران بوون یان لە چەند حاڵەتێکدا کرێکاری کارگە بوون یان لە دوکاندا کاریان دەکرد. کەسێك بێ هودەو بێ پەروا لەم حاڵەتەدا بۆ فەرماندەیەك دەنواڕێت کە لە چینی سەرەوە یان ناوەڕاستەوە سەرچاوەی گرتووە، یاخود تەنانەت لە ڕۆشنبیرە ڕادیکالەکانەوە هاتبێت.
درێژەی هەیە

……………..
3. Isaac Babel, “Discourse on the Tachanka,” The Collected Stories (Cleveland, 1960), pp. 83-86. I have altered the translation slightly.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت