عوسمان عومەر: چەند زانیاریەک دەربارەی قەلە ڕەش.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بە ئینگلیزی پێی دەگوترێ Crowو ناوە زانستیەکەی Corvus. بەعەرەبیش غراب.
درێژیەکەی بەپێی جۆری دەگۆرێت، هەندێکیان 69سم و هەندێکی تریانلە 45 سم زیاتر نابێ وەک قەلەرەشکەی ئەمەریکی. کێشی قەلەرەشکە لەنیوان 337 تا 1624 گرامە. ناوەندی تەمەنی لەنێوان 14- 15 ساڵ دەژی.
هەندێ لەزانا پسپۆرەکان ئەوەیان دەرخستوە هەزاران ساڵە قەلەرەشکەو دەنگەکەی و رەشیەکەی مایەی شومە بۆ مرۆڤ بەبنەمای زانستی ئەوەیان دەرخستوە قەلەرەش لەتوانای دایە خەلکی خراپ و ترسناک دیاربکات و دەرخات. بەپێی هەندێ لەزاناو پسپۆڕانی زانکۆی ئیکستەری بەڕیتانی ئاشکرایان کردوە کە قەلەرەش بالندەیەکی کۆمەلایەتی و زیرەکە و توانای ناسینەوەی ئەو کەسانەی هەیە کە دەیانبینێت و بیری دەکەوێتەوە کەماوەیەکە لێی دورکەوتونەتەوە نەک وەک حیزبەکەی خۆمان ئەوانەی ماندوبون هەرنەناسێتەوەو لێیان نەپرسێتەوە. ئەوەی جێگەی سەرسوڕمان و سەمەرەیە تەنانەت توانای جیا کردنەوەی مرۆڤی باش و خراپیشی هەیە.
قەلەرەش توانای ژماردنی تا 7ی هەیە، بەلام تا 100 ووشە فێربون و 50 رستەی تەواوی هەیە. قەلەڕەش توانایەکی زۆرباشی هەیە کە ژمارەیەکی زۆر دەنگ دەرکات بەپێی بۆچونی هەندێ لەزانایانی ئەو بوارە ئەوە زمانی تایبەتی خۆیانە بۆنمونە دەنگێک دەردەکات بۆ دەرکردنی پشیلە و کوندەبەبۆ و مرۆڤ،گەر ئەو جۆرە دەنگەی دەرکرد واتە بەدەنگمەوە وبەپەلە بەهانامەوە وەرن.
یەکێک لەسەیرو سەرسوڕهێنەرەکانی قەلەرەش، کاتێک قەلەڕەشێک دەمرێ، ئەوانی دیکە بەچوار دەوریدا دەوەستن وەک پرسەو ماتەمیەکە و دواتر کۆ دەبنەوە تا بزانن هۆکاری مردنەکەی چییە، گەر بزانن قەلەرەشەکە کوژراوە بەهەمویان هەولی تۆلەکردنەوەو راوەدونانی دەکەن تا تۆڵەی لێدەکەنەوە نەک وەک هەندێ لەمرۆڤە خیانتکارەکان و رێپێشاندەری ئەمرۆ یارمەتی دۆژمن بدەن بۆ کوشتنی هاونەتەوەکەی.
قەلەرەش زیرەکترین بالندەیە، هەر قەلە رەشێک نەخۆشی کوشندەی هەبێ خۆیان دەیکوژن تا ئەوانی دی بەدور بن. قەلە ڕەشکە چەندین جۆریشی هەیە لەسەرتاسەری جیهاندا.
قەلە رەشکە تەنها باڵندەیەکە بوێرێت بچێتە سەر پشتی باز و دەنووکی لێ بگرێ قەلە ڕەشە لە کاتی فڕیندا ئەچێتە سەر پشتی دەنووک لە سەری دەگرێ، بەڵام باز نە وەڵامی ئەداتەوەو نە ئەکەوێتە شەڕ کردن لە گەڵیدا، نە کاتی خۆی بە فیڕۆ ئەداو نە تاقەتی دوور خستنەوەی هەیە، باز هەردوو باڵی ئەکاتەوەو تەواو بەرز دەبێتەوە بەرەو بەرزترو بەرەو ئاسمان تا بەرزتر بێتەوە قەلەڕەشەکە هەناسەدانی قورس و ناڕەحەت دەبێ و ئۆکسجینی لێ دەبڕێ و چیتر هەناسەی بۆ نادرێ، چونکە لە بەرزی دا ئۆکسجین کەمتر دەبێتەوە کاتێک قەلەڕەشەکە ئۆکسجینی کەم دەکات ئیتر بەردەبێتەوەو دەکەوێت، بۆیە هەندێ دەسەڵات و حوکمڕانیش تەبیعەتی قەلەڕەشیان هەیە تا زیاتر بەرز ببنەوە کەوتن و هەڵدێرانیان قورس دەکەوێ لە سەریان!

ئامادەکردن بەهەندێ دەستکاریەوە وەرگیراوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت