چراخان حەمە عزیز: فێربوون و کووێربوون، مامۆستایی زانکۆ بەنموونە.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

خراپترین جۆری فێربوون ئەو فێربوونەیە کەتیایدا کووێر بکرێیت، بەڵام کووێربوون بەواتایی لەدەستدانی بینایی نا، بەڵکو کوێربوونی (ئایدیا و ڕوانین ق بۆچوون وبخوولیاکان)ت.
واتا بەو ماناییە فێرتبکەن کەببیتە وێنەیەک لەوان، نەوەکو هەوڵدان بۆ دروستکردنی وێنەیەکی خۆت. یاخود ئەوەی فێرتدەکەن تەنیا لەپێناو پیاهەڵدانی خۆیان و جەختکردنەوەی بیروباوەڕی خۆیاندا بێت، وەتەنیا ئەو شتانەت فێربکەن کەخۆیان باوەڕیان پێی هەیەو سوودی بۆیان هەیە.
هەروەها هیچ کات ئەو ڕێگایەت پێنەبەخشن کەفێرت بکەن، چۆن ڕەخنەیان لێبگریت، کاتێک هەڵەن. لەتەک ئەوەشدا ڕێگاش نادەن درک بەوهەڵەییان بکەیت، چونکە هەمیشە و بەبەردەوامی وێنەی دروستی ڕوانین و بۆچوونەکانی خۆیان لای تۆ دەنەخشێنن. بەجۆرێک لەلات دەنەخشێنن کەهەمیشە ڕوانینی خۆتت پێ هەڵەبێت و ڕوانینی ئەوانت پێ درووست بێت. بەڵام دەبێت ئەوەیان قبووڵبێت کەئەوان تاکە سەرچاوەیی پێدانی ڕاستی و مەعریفی نین.
کەواتە ئەوانە هەڵخەڵەتاندن و دواتر مانەوەی خۆیان و زیاتکردنێکی خۆیانە، ئەوان لەژێر ناوی فێربوونەوە پێت دەڵێن.
لەئێستادا لەزانکۆکاکانداو بەشێکی مامۆستاکان ئەو جۆرە لەفێربوونە پەیڕەو دەکەن، هەمیشە کارکردی ئەوەن وێنەیەکی تری خۆیان لەفێرخوازەکانەووە دروست بکەن. هەمیشەش ئەو تێڕوانینەت بۆ دروست دەکەن کەتۆ بەردەوام هەڵەیت و ئێمە تاکە نیشاندەری ڕاستیتین. هەروەها جۆرێک لەتێروانین لەناختدا دەچێنن کەپێوویستە تۆ بەبەردەوامی جۆرێک لەملکەچی و سازشت تیادا هەبێت. چونکە بەشێکی مامۆستاکانیش جۆرێک لەملکەچبوونیان تیادا هەیە بۆ ئەو یاساو ڕێساوو سیستمەی کە لەزانکۆکاندا هەیە، بەڵام لەپێناو مانەوەیاندا دەخوازن فێرخوازەکانیشیان لەم جۆرە ملکەچیەیان تیادا هەبێت. فێرخواز ملکەچی تێڕوانینەکانی مامۆستابێت و مامۆستاش ملکەچی سیستەم یاسادابێت لەپێناو مانەوەدا. بێ هەڵووێستی مامۆستا لەهەنبەر جۆرێک لەیاساو سیستەم لەزانکۆکاندا کەگوزارشتن لەجیاوازی و ناڕەوایی جۆرێکە لەکووێربوون، کووێربوونی فێرخواز، فێرخواز هەمووکات لە وانەکانیدا فێرنابێت هێندێکجار هەڵوێستێکی مامۆستاکەی دژ بەسیستم و ناڕەوایی نادادی دەبێتە زۆر وانە کەلێیەووە فێردەبن، هەروەها لەوێووە دەتوانێت ببێتە تاکێکی بەرەنگارو بەرپرسیار لەژیانیدا.
فێرخواز هەمیشە لەمامۆستاکەیەووە وزەو هەڵوێست وەردەگرێت، بۆیە نابێت مامۆستایان بێ هەڵوێست بن کاتێک درکی ناڕەوایەتییەک دەکەن، چونکە بێ هەڵووێستی مامۆستا بێهەڵووێستی فێرخوازیشی بەدوای خۆیدا دەهێنێت، نابێت مامۆستا بەبیانووی دواکەوتن لەوانەکان نەگەیاندنی زانیاری هەڵووێست نیشان نەدات، چوونکە وانەکان تەنیا ڕێگایەک نین ئێمە تیایدا فێربکرێیین. مامۆستا هەم دەبێت هەڵوێستکار بێت هەمیشە قبووڵنەکراوبێت، چونکە تێڕوانینەکانی دەکرێت جێگایی ڕەخنەلێگرتن بێت.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت