سامان غەفور هۆرامی: ڕۆژێک پێش ڕیفراندۆم.. ڕۆژێک دوای ڕیفراندۆم.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

گەر بیرکاریانە بیری لێکەیتەوە ( 24 و 25 و 26)ی مانگی نۆ تەنها ژمارەن، بەڵام ئەمە نابێت واسەیر و لێکدانەوەی بۆ بکەیت، بەڵکو هەوڵ دەدەین کەمێک وردتر لەسەری بوەستین. ڕۆژێک پێش ڕیفراندۆم ڕۆژێکی مێژوویی بوو، کوردستان و حیزبەکان لە گۆماوی بەڵێ و نەخێردا بوون. بەڵێ نیشتیمان دۆستی بوو، نەخێر خۆفرۆشی بوو. پارتی قولاپی بەڵێی هەڵدابوو هەموو حزبەکانی پێوەبووبوو، ئەوەی کە ناڕازی بوو نەیدەوێرا هیچ بڵێت، ئەوەی ڕازیش بوو لەدڵەوە نەبوو، ئەنجومەنێکی بۆ دروست کرابوو، جوڵانەوەیەکیش دروستکرابوو لەئێستادا نەخێر ئەو جوڵانەوەیە ئەوەنە سەنگی نەبوو بتوانێت ڕێ بەو پرۆسەیە بگرێت. هەوڵێک هەبوو لەناو یەکێتی نیشتیمانیدا بۆ ئەنجام نەدانی ئەو ڕیفراندۆمە، بەڵام نەهێڵرا و پرۆسەکە ئەنجامدرا. ئێوارەی 24ی 9 خەڵک ترس دایگرت.. 25ی 9 ڕیفراندۆم ئەنجامدرا، هەندێک ڕەگەزنامەی عێراقیان سوتاند، گوتارێکی زۆر خراپ درابوو بەگوێی خەڵکدا هەندێک دەیانوت دراوی بۆ دەوڵەتەکەمان دروست کراوە، هەندێک دەیانوت پاسپۆرتی کوردستان دروستدەکەین! زۆر مەهزەلەی تر. لە 26ی 9 ەوە بۆ ئەمڕۆ دەرئەنجامی شکستەکەی ئەوکات وەردەگرینەوە و کوردستانی گەیاندە لێواری لەناوچوون. سیاسەتی ئەو کاتی حکومەت ڕوو بەتورکیا بوو، بەڵام ئێستا ڕوو بەعێراقە.. هەر لەناو ئەو پارتەی کە جاڕی ڕیفراندۆمیدا گوتاری گۆڕاوە و ئەوەی باجەکەیدا تەنها خەڵک بوو.

خەڵک بوویە قوربانی یەک قسە
قسەی سەرۆکەکان ژیان لە خراپەوە دەگۆڕێت بۆ باش، لە نائارامیەوە دەیگۆڕێت بۆ ئارامی! ئەوەی ئێمەش لە دەسکەوتەوە ئێمەی گەیاندە کوێ! ڕاستە تەنها قسەیەک بوو.. بەڵام هەڵەیەکی لەبیرنەکراوە دەبێت هەموو ساڵێک یادی بکەینەوە.. ڕاستە ئێمە هەموو شتێکمان هەبوو تەنها سەرکردەمان نەبوو.. ڕاستە ئازادی و خۆشگوزەرانی و ئاسایشی خۆراکمان نەبوو، بەڵام لەدوای ئەو قسەیەوە خراپترمان کرد.. ڕاستە موچە نەبوو بەڵام دۆخمان وەک ئێستە نەبوو. ئێمە خاوەنی سەرمایەی مرۆیی نەبووین و عەوامانە دوای قسەکەت کەوتین جەنابی سەرۆک.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت