نەبەز جەلال: لێبوکی بە ناو سیاسی کوردی!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەو ژیانە سەپاوو سروشتە خراپەی ئێستای ھەرێمی کوردستانی تێکەوتووە، بەرھەمی کۆی شکستی ئەو ئاوەزە چەپەک و خۆبەزلزانە، لەخۆبایی و کاڵفامەیە، کە بەردەوام تواناکانی لە دروستکردن و بەدەستھێنانی دەستکەوتی تایبەتی و کەسی خۆی وپێلێنانی مافە گشتییەکانی خەڵکی کوردستاندا بووە وەک سەرانی دەروون ئاڵۆزی بێ ئاگا لە دەسەڵات و ئەزموونیبەڕێوەبردندا.

ئەوانەی خەڵکیان بە بچوک و کەم دەبینی و بە خواست و چێژی ئارەزوومەندانەی کەسی و بەرژەوەندییە نە بڕاوەکانی خۆیانھەڵسوکەوتیان لەگەڵ دەکردو پێیان بە میللەتەکەی خۆیاندا دەناو بێ شەرمانە ھەڵسوکەوتیان دەکرد و گوێیان بۆ ھیچ دەنگێکیڕەواو داخوازی ڕاستەقینەی گەل نەدەگرت.

ئێستا دەبینین بەم شەرم و شکست وشەرمەزاریە ھەمە چەشنەو بچوکییەوە ،چاو لە دەست و دەمی خەڵکەکەیەتی بۆلێخۆشبوونێکی میللەت کە قەت بە خەیاڵیدانەدەھات بکەونە ڕۆژێکی ئەوھاوە!

ئایا کورد تا کەی ناتوانێ دەسەڵاتی کارتۆنی و لێبوکە خۆ بەزلزان و مایەپوچە سیاسی و بەدفەڕەکەی خۆی تێپەڕێنێ و ناخیخۆی ئارامکاتەوەو بێتەوە ناو دۆخی مرۆڤ بوون و، لە سواربونی ملی سیاسەت و دەسەڵاتی پیاکەوتە دابەزێ و خۆی لێبێتەوەبە خۆی!
بێگومان ئەمە تاکە دەستپێکی پەشیمانبوونەوە لێبوردەیی و ڕاستکردنەوەی کارەکانی دەسەڵاتە کە بتوانێ خۆی پێ پاک وئاشتبکاتەوە.
خۆی لەو لە خۆ بایبون و فووتێکردنە ڕزگاربکات و بچێتەوە سەر دۆخی ئاسایی نیشتیمانبوون و پێکەوە ژیان و کارکردنقبوڵبکا!
بە تایبەت کە لە ئێستادا سروشتی ناوچەکە لە لێواری دەستکاریکردندایەو زۆری نەماوە بۆ ھەڵوەشاندنەوەودروستکردنەوەیەکی نوێتر، بەدڵنیایی ھەرێمەکەشمان بەو گۆڕانکاریە گەورەیەدا تێپەڕ دەبێ.

تا ئێستاش تروسکاییەک ماوە گەر بەتەمای کوژاندنەوەن و ناتانەوێ خاپور نەبێ!
بە دڵنیایی ئەم ھێورکردنەوەو ئارامییە لای خەڵک نییە و لە ناو لەپی دەستی دەسەڵاتداراندایە وەک چارەسەرێکی سەرەتای بەھەنگاوەکانی بەرەوپێشچوون، بە ھیوای سەرانی بەسەر گێژخواردوی بەرژەوەندیە کەسییەکان بەئاگابێنەوەو برایەتیەکیڕاستەقینەو حکومەتێکی ھاوڵاتی بوون گەشە پێبدەن.

خەڵکی کوردستان ڕێز لە سنوری ھێڵی سووری مێژوو خەباتی خۆی دەگرێ، ئێوەش ئەو ڕێزو سنورە مەشکێنن و مەیکەنەوەبەچەکی بڕەروو مانەوەو دژە گەل و وەک بارمتەیەکی ڕاموسان بەکاری مەھێنن، تا پەیوەندییەکەمان لەوە زیاتر نەپسێ!

پێش پسانیش؛ سەری بەرزی میللەتەکە ماچ بکەن و کەوشەکانیان بخەنە سەر و بڵێن ئێمە بچوکتانین

کاتێکیش پسا:
« ڕەش و سپی ، بەھێز و بێھێز »پێکەوە دەپسێ و کەمەری شلی شەوەش بە مێژووی کوردایەتیدا شتێکی زیاتر و جوانترلەوەی جارانتان پێ ڕەوا نابینێ و سەر شۆڕ دەبن!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت