چێنەر عەوڵا: بۆچی فلۆریدا؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە ئەمریکا سێ شوێن بە بەهەشتی پارە سپیکردنەوە لە رێگای (کەسی باوەڕپێکراو) Trustee ناسراون (پێناسە لە خوارەوەیە). ئەوانیش فلۆریدا و داکۆتای خوارو نیڤادان.
یاساکانی ئەم سێ ویلایەتە بە شێوەیەک دارێژراون کە جێگای سویسرایان گرتۆتەوە لە شاردنەوەی پارەی ملیاردێرەکان.
بەتایبەت دوای ئاشکرابوونی سکانداڵی بانکە سویسڕیەکان لەلایەن بانکەرێک بەناوی (برادلی بێرکنفیڵد) کە ئاشکرای کرد دەستی هەبوە لە شاردنەوەی سەدان ملیار دۆلار کە زەرەری سەدان ملیاری باج بە وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکی گەیاندبوو. ئەمە بوە هۆی ئەوەی کۆنگرێس چەند یاسایەکی تایبەت بە بانکە سویسریەکان دەربکات و ناچاریان بکات بە پێدانی زانیاری لەسەر موشتەریەکانیان ئەگەرنا رووبەروی سزا دەبنەوە (بەو شێوەیە کۆتایی بە شاراوەیی بانکە سوسریەکان هێنرا).
ئەمەش لە 2015 وە کێشەی تازەی لە ناوخۆی ئەمریکا دروستکردوە. بە هۆی ئەوەی یاسایی ویلایەتەکان زاڵە بەسەر یاسای فیدرالی لە بابەتە ئابوریەکان. بۆیە ئەو سێ ویلایەتەی لەسەرەوە باسکران سودیان لەو کەلێنە یاساییە بینیوە چونکە بانکە ئەمریکیەکان مەجبور نین زانیاری موشتەریەکانیان بدەن بە هیچ وڵاتێکی تر. ئەمەش وایکرد لە بانکەکانی (داکۆتای خوارو وە فلۆریدا) رێژەی پارەی دانراوی بیانی Trust Fund لە 32 بلیۆن دۆلارەوە بەرز بوەوە بۆ 226 بلیۆن دۆلار لە ماوەی 10 دەساڵدا.
لەوە سەیرتر لە بانکەکانی نیڤادا دەتوانی Trust Fund دروستبکەی بەناوی کەسێک یان کۆرپەرەیشنێک بۆ ماوەی 365 ساڵ هیچ زەریبەیەکی لێ نادەی مادام دانراوە، خۆ ئەگەر بیکەی بە ناوی کەسێک یان شەریکەیەکی ئەمریکی ئەوا خاضع دەبێ بە قانونی ئەمریکی و هیچ وڵاتێک ناتوانێ داوای زانیاری لە بارەوە بکات. وە گەر دوساڵیش تێپەڕی بەسەریدا تەنانەت خێزانی خاوەنەکەش دوای تەڵاق ناتوانێ فلسی لەو پارەیە دەسکەوێ، چونکە چیتر ئەوپارەیە وەکو داهات حسابی بۆ ناکرێ!

(Trustee)( Trust Fund) واتە گواستنەوەی ماڵ و سامانت بۆ کەسێک یان کۆمپانیایەک کە مافی هەلسوکەوتی پێدەدەی بەپێی عقدێک بۆی دیاری دەکەی لە نێوان هەردولادا بۆ ماوەیەکی دیاریکراو کە نزیکی 100 ساڵە لە نیڤادا 365 ساڵە.
ئێستا زانیتان ئەوان بۆچی زۆر حەزیان لە نیڤادا(لاس ڤێگاس) و فلۆریدا(مەیامی)یە؟
——————-
وەکو سەرچاوە بۆ بەشێک لە زانیاریەکان پشتم بە کتێبی Moneyland بەستوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت