عوسمان عومەر: شفرە ئەو نهێنیەیە، کە دەزگا هەواڵگریەکان هەردەم بە دوایەوەن/ بەشی دووەم

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

شفرە رێگایەکى نوسینە، ووشەکان دەکات بەژمارە و تەنها ئەوانەى شفرەو کلیلەکانیان لەبەردەستە، دەتوانن لێک تێبگەن. بۆیە لایەنێکى تر ئەو ژمارانە وەربگریت گەر شفرەو کلیلەکانى لانەبێ، ناتوانێ ئەو نهێنی و قسانەى ناو نامەکە یا بروسکە شیبکەیتەوەو، لێى تێی تێناگەیت. شفرە بۆئەوە بەکاردەهێنری، کە دوژمنى پێ چەواشە بکرێ و نەهێلدرێ نهێنى دەقە نێردراوەکان وەربگرێ و، سودى لێ ببینێ. زۆرجار شیفرەى وەهمی ژمارە کراومان لەگەڵ یەکتر ئالوگۆر کردوە بۆ سەرقالکردنى هەرلایەنێک، ویستبێتى گوێمان لێبگرێت. ئەو ژمارانە هیچى بەسەرهیچەوە نەبوە بێ ناوەرۆک بوون.
دواى دووەم جەنگى جیهان و پەیدا بونى کۆمپیوتەر شێوازەکانى شفرە و بەشفرەکردن ئاڵۆزتر بون بە شێوەى پراکتیکى. ئەوەى جێى ئاماژەیە لە ڕۆژانى سەختى خەباتی شاخ، بەهیچ شێوەیەک کۆمپیوتەرمان بەکار نەهێناوەو، کۆمپیوتەرەکە عەقلى خۆمان و دلسۆزیى وەک دەگوترێ (الحاجة ئوم الاختراع ). کردنەوەى شفرە هاوتەریبە لە پێشکەوتن و دژن لە ئامانج. زۆرجار شفرەکردن بەزانستى کوێرکردن و چەواشە دادەنرێ، هەندێ جاریش بەزانستى نوسینى نهێنى ناودەبرێ یا بەزانستى ژمێرەى رستەیی ناودەبرێ. ئەوانە زانستى ئاڵۆزن و دەچنە بوارى زانستى ماتماتیکى و بیرکارى و ژمێرەى لۆگاریتمى و ئەگەرەکان بۆ ئەو نامەو بروسکەو دەقانەى دەمانەوێ بینێردرێ.
لەسەردەمى ئیستادا بەهۆى گەشەکردنى تەکنۆڵۆژیاى گەیاندن و کۆمپیوتەر لە ڕیگاى بەرنامەسازییەوە دەتوانرێ بپارێزرێ. لەگەل ئەوەش ئاسایشى زانیارى و نهێنى پاراستن بەشفرەکردن چاکترین و بەتواناترین رێگایە بەتایبەت،کە لە بێتەلەوە بۆ بێتەلى تر بگوازرێتەوە. هەرچەندە دەتوانرێ گوێى لێبگیرێ، بەلام شفرەو کلیلت لا نەبوو واتە هیچ. گەر لەرێگاى ئیمەیل بەکۆمپیوتەر بنێردرێ، ئەویش لە ڕیگاى هاکەرانەوە دەتوانرێ وەربگیرێ و بزانرێ نهێنى ناوەرۆک چییە لە ڕیگاى بەرنامەى تایبەتەوە.

بەشفرە کردن و شکاندنى شفرە
هەوەک بەرێز کاک شەوکەوتى مەلا سمایل بۆى باس کردم، کاتى خۆى ئەفسەرى پۆلیس بووەو شارەزایی لە شفرەکانى رژێمى عیراق هەبووە. هەرچەندە ئەوکات و سەردەمەى بەڕێزیان سوپاى عیراق سیستەمى مۆرسى بەکار هێناوە و، کاتێ گوێیان لەمۆرسەکە بووە، زانیویانە چی دەگوزەرێ و لەنهینیەکان حالى بوون. چونکە ئەو سیستەمى مۆرسەیان لەبەر بووە تا ماوەیەک پێیان زانیوە. کە ڕژێم گۆرانى بەسەر سیستەمەکە کردوە، ئینجا هەول و کۆششى ئەوان دەستى پێکردوە لەدۆزینەوەى گۆرانکاریەکان و زانینى نهینیەکان و گەیاندنى بەسەروى خۆیان. بەم شێوازە دەگوترێ شکاندنى شیفرە. کە بروسکەش کراوە بە ژمارە لەلایەن سوپاوە، سەرەتا نەیان دۆزیوەتەوە. دیسان بەهۆى شارەزاییان لە جۆرى شفرەکان دواى ماندوبون توانیویانە بروسکەکان شیبکەنەوە. رەحمەتى ئیسماعیل سەرهەنگ جارێکیان لەلایەن جەنابى مام ڕاسپێردرا، کە فیرم بکات چون شفرەکانیان دەکردەوە لەشۆرشى ئەیلول. هەر ئەوەندەى پێگوتم(ئەوەى بن بەڕیمان دەهینایە سەربەرێ) و بەهۆى تەندروستى خراپیەوە نەمتوانى زانیارى زیاترى لى وەدەست بێنم، بەلام کاک شەوکەت جۆرى رێگاکەى بۆ ڕوونکردمەوە، ئەویش جێگۆرکێى پیتەکان و ژمارەکان بووە ئەویش بەماندوبون دەکرێ.

دوو جۆر بە شفرە کردن هەیە:
یەکەمیان/ ئەوەیە، کە پیتەکان یا هەندێ ووشە دەخریتە سەر پارچە کاغەزێکى پر لە چوارگۆشەى بچوک، ژمارەى ئاسۆیی و ستونى بۆ دادەنرێ بۆنمونە 7534 گەر 75 کە ئاسۆیی بێ واتە 34 کە ستونییە یەک پیت بۆ نمونە( ب )دەنوێنێ، یا ووشەى (من) دەنوێنێ. بەلام گەر هەلەکرا و 3475ت نوسى رەنگبێ پیتەکە ببێ بە (ج)و ووشەکە ببێ بە(ئەگەر) نهێنى شفرە لەوەدایە گەر کلیلت لانەبێ واتە دەقەکە بەبێ ماناو ووشەى پێکەنیناوى دەردەچێ. گەر بروسکەکەت وەرگرت و هەندێ ژمارەت بە هەلە نوسى، ئەوا واتاو ناوەرۆکى بروسکەکە دەگۆڕێ. بەنمونە هاوڕێیەکى ئەزیزمان سەرەتاى کارکردنى بوو لە بێتەل، بروسکەیەکى وەرگرتبو چەند ژمارەیەکى هەلە بوو ناوەرۆکى بروسکەکە شتێکى سەیر دەرچوبوو.
دووەمیان/ پێى دەگوترێ بەشفرەکردنى ئەلیکترۆنى ئەو ئامێرانەن، کە بەتەلەفۆن یا دەزگاى گەیاندن یا ئەنتەرنێت لەسەردەمى ئیستا دەبەسترێ و هەرچى قسەیەک بکرێ بە ئاشکرایی بەرامبەر بە ڕوونى وەرى دەگرێ، بەلام ئەوەى گوێى لێ دەگرێ بە شیوەى غەلبە غەلب و هەڵگێرانەوەو تێکەلاوکردنى قسەکان دەبیستێ. بۆ نمونە لەسالى 1984 وە دەزگاى بێتەلى ی ن ک دوو خودکۆد _ مجفرە بە عەرەبى بە ئینگلیزى Encryption unit مان سەرەتا بەکار هێناوە لە نێوان هەردوو رەوان شاد مامجەلال و کاک نەوشیروان بەکۆدى تایبەت و لەگەل ئەوەش سیستەمى خوکۆدەکەمان گۆری بو، جیاواز لەوسیستەمەى سوپاى عیراق بەکارى دەهێنا. تا زۆربون و گرتنى ژمارەیەکى باش لەلایەن هێزى پێشمەرگەى کوردستانەوە لەچالاکیەکانیان، ئەوکات لەلایەن مەلبەندەکان و پاشان دەزگاکان و تیپەکان، هەرچەندە ئەو موجەفیرەیە تایبەت بوو بەراکالى ئینگلیزى. بەلام هەندێ بیتەلى فەرەنسى بەهۆى ئەوەی سەرێکى وایەرى گەیاندنەکە بۆ ڕاکال بوو، سەرەکەى تریش بۆ جۆرى بیتەلەکەی تر بەکار دەهێنرا و، بێکێشە لەلایەن عدد بیتەلەکانەوە بەکار دەهێنرا. ئەم گۆرانکاریەش لەلایەن سوپاى عیراقەوە کرا بوو، پاشان ئەندازیارێکى بەتوانمان توانى نهێنیەکە بدۆزێتەوەو بیگۆرێ.
شیفرە یا جفرە دوو کاریى سەرەکى تێدا ئەنجام دەدرێ بە هەڵگێرانەوەى ووشەکان یا گۆرینى ووشە یا بەکارهێنانى هەردوو شیواز رێگاى هەڵگیرانەوە. واتە جێگۆرکێى پیتەسەرەکیەکە بەپێى یاسایەکى دیارى کراو بێ گۆرینى پیتە سەرەکیەکان واتە دەقەکە دەکرێ بە پێنج کۆمەلەى پێنج پیتى، دواتر شوێنى پێتەکان دەگۆردرێ لەهەر کۆمەلەیەک و کلیلێکى نهێنى بۆ دادەنرێ،چونکە ئەو کلیلە لەنێوان دا نەبێ واتە هیچت بەهیچ نەکردوە. واتە بەشێوەیەکى بیرکاریانە هەر سێیەم پیت دەبێتە یەکەم و پیتى یەکەم دەبێتە چوارەم واتە دووخانە دەچێتە پێش, بۆ ئەوەى سەر لەخوێنەران تێک نەچێت چونکە کارى ئەوان نیە ئەم نمونە عەرەبیە دەخەمە روو, ووشەى (شاخى )بەگۆرینى شوێن پیتەکان دەبێتە( یخاش )واتە چوارەم پیت بۆتە یەکەم و یەکەمیش جولیندراوە بۆچوارەم ) گەر کەسێک کلیلى لا نەبێ ئەم ووشەیە هیچ واتایەک نابەخشێ لەگەل ووشە سەرەکیەکە زۆر جیاوازە,ئەم شێوازە زۆر ئەو کەسەماندودەکەن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت