Daesh-Nasra

بەختیار شارەزورى : سیناریۆیى کورەى هەنگ .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هەموو ڕووداوەکان ئەگەر سیناریۆ و تاکتیکى جەمسەرکان بن … ئەوا دەکرێت بوترێت سینارویۆ بچوکەکان لەناو بازنەى سیناریۆ گەورەکەدایە و هەر سیناریۆیەکیش کۆمەڵێک کارت تێدا کارایە ، ئەویش دروستکردنى شەڕى ئێسلام بە ئیسلام و ناویان ناوە سیاسەتى کورەى هەنگ ، واتا بۆ ئەوەى ئەوروپاو ئەمریکا ، ئیسلامیە توندرەوەکان لە وڵاتانى خۆیان بگوازنەوە و ترسى هێرشکردنە سەر ئەمریکا و ئەوروپا نەمێنێت ، وەک ئەوەى 11 سبتمبر ، ئەوا دێن و وەک کایەیەکى موگناتیسى شەڕێک لە عێراق و سوریا دروست دەکەن تا لە هەموو دنیاوە تیرۆرستە ئیسلامیەکان ڕوى تێ بکەن و لە خۆیانى دور بخەنەوە ، کە ئەمەش وەک فلتەرێکى کارا دەبیت بۆ وڵاتانى دیموکرات ، هەر بە ئیسلام خۆشى شەڕەکە بکەن ، واتا سوونە دژى شیعە ، ئەمە بۆ ئەمریکاو هاوپەیمانەکانى قازانجێکى گەورەیە ، چونکە لە هەر لایەکیان بکوژرێت قازانجە ، وە دەکرێت لە کۆمەڵێک ڕوەوە قازانجى هەمە لایەنە بکەن ، وەک :
1. گواستنەوەى سەکۆى شەڕەکان .
2. وون کردنى شەڕى ئیسلام و کافر ، یان ئیسلام و ئەوروپا .
3. شەڕى ئیسلام بە ئیسلام ( سونە و شیعە )
4. دروستکردنى پشتێنەیەکى سونەى توندڕەوى دژى شیعە بە چواردەورى ئێراندا .
5. ڕێ خۆشکردن بۆ بەکارهێنانى سیناریۆ وردەکان و کارتەکانیان .
6. جێبەجێکردنى سیناریۆ و تاکتیکە وردەکانى وەک : کارتى داعش بۆ سوتاندنى کارتەکانى ئێران .
7. گەیشتن بە ناوچەیەکى ئارامى غازاوى و نەوتاوى .
8. جێبەجێکردنى پڕۆژەکەى جوو بایدن و دامەزراندنى عێراقێکى سێ هەرێمى کۆنفیدڕاڵى .
9. دابینکردنى ووزە بۆ ئەوروپا و تورکیا .
10. دروستکردنى تورکیایەکى نوێ کە نمایندەى ئەورپا و ئەمریکا و ناتۆ بێت .
11. بەرگرى کردن لە ئاسایشى ئیسرائیل .
12. مانەوە و هاوسەنگى بەشار ئەسەد و ئۆپۆزسیۆن و بەردەوامى دان بەو شەڕە .
13. دروست کردنى کایەیەکى ڕاگەیاندنى فراوان سەبارەت بە دەوڵەتى کوردى تا سەرەنجى ڕاگەیاندنەکانى دنیا لە ئیسرائیلەوە بگوازنەوە بۆ کوردستان .
14. هەوڵدان بۆ سەرگرتنى پرۆسەى ئاشتى ئیمرالى ئەنقەرە و گواستنەوەى دۆخى ئاڵۆز و شەڕانى پەکەکە و تورکیا بۆ بەشدارى پرۆسەى سیاسى ناو تورکیا .
15. کردنى تورکیا و بەندەرى جیهان بە باشترین شوینى فرۆشتنى نەوت و دورکەوتنەوەى زیاتر لە کەنداوى فارسى و گۆڕینى ڕێڕەو .
16. هەولًدان بۆ ئەوەى پەیەدە بهێننە سەر خەتى تورکیا .
17. ڕاگرتنى هاوسەنگى هێزە دەرەکیەکان لە ناو عێراقدا .
خۆ ئەگەر بەرەى ئەمریکا ئەمەیان ناو نابێت سیناریۆى کورەى هەنگ .. ئەوا ڕاکێشانى هەنگە توندڕەوە ئیسلامییەکانە بۆ ناو ئەو کورەیەى کە مەرگ تێدا باڵادەستە بە دەستى هەمان وێنە و هەمان کەسى ئێسلام لە بازنەى بەریەککەوتنى سونە و شیعەدا .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت