Barzani-00

عبدالرحمن زەنگەنە : حەمایل خان ی دایکی مەسعود بارزانی ، خوالێخۆش بوو ئیدریس بارزانی ژەهرخوارد کرد و پاشان پرسەی گەورەشی بۆدانا .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

کەسێک بەناوی عەبدولرەحمان زەنگەنە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ، کەوتۆتە نوسینەوەی مێژووی پارتی و کۆمەڵێک بەسەرهاتی نامۆ و نەبیستراو دەگێڕێتەوە دەربارەی ماڵباتی بارزانی . بەپێی گێرانەوەی بەسەرهاتەکان بێت لەشوێنێکی زۆر حەساسی پارتی کاریی کردەوەو پلەو پایەیەکی باشیشی هەبووە . هەروەها چەند وێنەیەکی ماڵباتی بارزانی داناوە ، دەکڕێت لای زۆربەمان نامۆ بن . ئێمە تەنها بەشی سێیەمی وتارێکیمان کۆپی کردووەو وەک خۆی دامان ناوە .

ئەمەی خوارەوە تەواوی زنجیرەی سێیەمە لەو وتارانەی لەسەربەشی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دایناوە .. فەیسبووکی نوسەر

ڕاستييەکان لەسەر زاری خۆيانەوە دەدوێن . . . ( زنجيرەی سێيەم )

هەڵەيەکی سەلمێندراو لە ناو ئێمەی سۆرانيدا , وا باوە و ئەو دەنگۆيەی هەيە ، کە گوايە ئەوانەی بەرزانی بن ، وەک تکريتييەکانی سەردەمی سەدامی گۆڕبەگۆڕ ، هايلايڤ دەژين و خاوەن دەسەڵاتن و ئەوانەن کە وڵات بەڕێوە دەبەن . نەخێر ئەوە بۆچونێکی هەڵە و نابەجێ و بێ بنەما و دورە لە ڕاستييەکانەوە .
هەر وەک شەهيدی هەميشە زيندو کاک فەلەکەين کاکەيی بۆی گێڕامەوە ، تاقمێکی بارزانيی سودمەندیی ڕەوشت نزم ، لە ئاستی کۆمەڵايەتيدا بە هەمو مانايەک ، لە دەوری بنەماڵەکەی سەر بە حەمايلی زێباريی دوا ژنی مەلا مستەفا کۆبونەتەوە . هەميشە چەک بە دەست و دڕندە و پياوکوژ و خاوەن نواندنی زەبروزەنگ بوون ، پارە و هەمو شتێکيان قۆرخ کردووە و هيچ کەسێک لەو بەرزانييانەی ديکە ناتوانن لە ڕکێفيان دەرچن ! بۆ بەڵگە – هێند بەسە کە تەنانەت مەلا مستەفاش نەيدەوێرا لە قسەی حەمايلی دايکی مەسعود دەرچێ . ئیدريسی براگەورەی مەسعود کە لە ژنی دووەمی مەلا مستەفا بوو ، وێڕای ئەوەی لە هەمو ڕويەکەوە لە مەسعود بە توانا و لێهاتوتر بوو ، لە پێناو ئەوەی مەسعودی کۆڕی خۆی جێی مەلا مستەفا بگرێتەوە ، ئيدريسی دەرمانخوارد و ژەهراوی کرد و کوشتی ، پاشان وای بڵاو کردەوە کە لەژێر کاريگەريی غاز لە گەرماوەکەی ماڵدا گيانی لە دەست داوە ، تەنانەت تەعزێيەکی زۆر گەورەشی بۆی بەڕێوە برد !.
هەر لە هەمان بواردا کچە دۆستێکی ڕۆشنبيری زۆر بەڕێزیی خۆشەويست و هاوبيرم هەيە ، کە دەرچوی بەشی ئادابی زانکۆی هەولێرە ، ئەويش دەستەخوشکێکی بەرزانيی لە قوتابيانی زانکۆ هەبوو ، هێندە يەکدييان خۆش دەويست و لە يەکدييەوە نزيک بون ، بەسەرهاتی خۆی و بنەماڵەکەی لە کەرەچی تەهران ، لە سەر زاری ئەو کيژە بەرزانييە وەک خۆی بۆم گێڕايەوە و، وتی : کە لە کەرەج بووین هەر هەفتەی نۆرەی ماڵێک بوو ، يەکێک لە کچەکانی خۆيان وەک خزمەتکار بنێرنە ماڵی بارزانی و شەو و ڕۆژ لایان بمێنێتەوە ، بەڵام دوای ئەوەی چەند کچێک سوکایەتی و ….؟….. ، …….؟ …….؟……. باوکم ڕازی نەبوو خوشکەکانم بنێرێ کە لە من گەورەتر بون ، هەر هەمان ڕۆژ پیاوێک هات و وتی : سەرۆک دەڵێ یان دەبێ خانووەکە چۆڵ بکەن و یان بار بکەن ، یان کچە ماکەرەکانیم بۆ بنێێرێتە خزمت ماڵەوە ! باوکم هەمان ڕۆژ و بۆ شەوەکەی لۆرييەکی بە کرێ گرت و بە دزييەوە ماڵمان بۆ سنوری خۆڕاسان گواستەوە و بارمان کرد ، باوکم جامانەی سورەکەی لێ فڕێ دا و سوێندی خوارد کە هەتا هەتايە لە سەری نەنێتەوە . لە خوراسان بۆ ئەوەی ئاشکرا نەبین و نەناسرێینەوە ، لە کوچە و کۆڵانان و لەناو خەڵکاندا ، هەموومان ناوی جیاوازمان لەخۆمان نابو .
بەڵی زۆر بە کورتی ئەوە بەسەرهاتی ماڵە بەرزانييەک بو . لە هەمان کاتدا لەم شارەی ستۆکهۆڵمی سويد ، ماڵە بەرزانيی ئەوتۆ دەناسم ، کە شوفیری تاکسی و لەبەر ئەوەی لەژێر ڕکێفی بنەماڵەکەی مەسعوددا نييە ، لە سويد کرێچی و لە کوردستانيش نە خانوبرە نە خاوونی يەک مەتر زەوييە . بنەماڵەیەک بەو شێوە خیانەت و ڕەفتار لە تیرە بەرزانييە جامانە سورەکانی هاوڕەگەزی خۆی بکات ، دەبێ ڕەفتاريان لەگەڵ کچ و خێزانی ئەندام و کادیرە پێشکەوتووە سۆرانييەکانی حيزبەکەی چۆن و حاڵيان بە دەستييانەوە چۆن بێت ؟ خيانەت هەر خيانەتە چی لە کەسێک يان لە ميللەتێک بکرێ ، ئەوان وا ڕاهاتون و دەمێکە خويان پێوەی گرتووە و بە لايانەوە ئاساييە ، ئیمەين دەبەنگانە هەڵسوکەوت و سەرلێشێوانە ڕەفتار دەکەين و لێيان تێناگەين و تانە و گلە و گازەندەی بێمانايان لێ دەدەين ؟.

Barzani - nechir

وێنەکان – لەبەشی نوسەر وەرگیردراوەو ، هەروەها خاڵەکانی ناوەندی بابەتەکە لەجێی هەندێک وشەی لابراو دامان ناوە .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت