باوەڕت بەخۆت هەبێت.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە سامان غەفور هۆرامی
باوەڕت بەتواناکانت هەبێت، زۆر بەسادەیی گەر باوڕێکی ماقوڵت نەبێت بەتواناکانت ئەوا ناتوانی سەرکەوتووبیت یان دڵخۆش بیت. چونکە لەگەڵ باوەڕ بەخۆبووندا دەتوانی سەربکەوی. هەستی خۆ بەکەم زانین و کەم توانایی دەستی هەیە لە بەدیهێنانی ئاواتەکاندا بەڵام باوەڕ بەخۆبوون ڕابەرایەتی خۆناسین و بەدەستهینانی سەرکەوتنەکانت دەکات. بەهۆکاری ئەم گرنگی پێدانە ئەقڵیەیە کە ئەم کتێبە یارمەتیمان دەدات کە باوەڕمان بەخۆمان هەبێت و تواناکانی ناوەوەمان دەربخەین.
ئەوە کارێکی زۆر قورسە کە هەست بەو کەسانە بکەیت کە شایەنی بەزەین و دەست دەخرێتە کاریانەوە و گوناهبار دەکرێن، ئەم نەخۆشیەش لەناو خەڵکدا بەگرێی خۆبەکەمزانین ناسراوە. پێویست بەوە ناکات دوچاری ئەم کێشەیە ببیتەوە، بەڵکو پێویست دەکات ھەنگاوی گونجاو ھەڵبنێیت بۆ زاڵبوون بەسەریدا. دەتوانی باوەڕێکی داھێنەرانە لەخۆتدا گەشە پێبدەیت بەبێ ئەوەی ھیچ پاساوێک بھێنیتەوە.
کۆتا قسەم لە کۆنفڕانسی بازرگانەکان لە ھۆڵی شارەکەدا، لەسەر تەختەی شانۆکە بەخێرھاتنی خەڵکم دەکرد کەسێکی بیانی لەنزیکمەوە بەشێوازێکی توند پرسیاری کردوو وتی: ئایا دەتوانم لەسەر بابەتێک قسەت لەگەڵ بکەم کە گرنگیەکی زۆری هەیە بۆم؟ داوای لێکردم بمێنمەوە تا ئەوان دەڕۆن، دواتر ڕۆشت و لەپشتەوە دانیشت و چاوەڕێی دەکردم.
لەم شارەدا من ھەڵسوکەوت لەگەڵ گرنگترین ڕێککەوتنی بازرگانیدا دەکەم. داوات لێدەکەملێدەکەم لەژیانتدا کەمێک خۆت ئارامبکەیتەوە، لەکۆتاییدا ئەوە ھیچ شتێک نیە. ئەگەر سەرکەوتیت ئەوە باشە! ئەگەر ئەوەش باش نەبوو بۆت ئەوە سبەینێ ڕۆژێکی نوێیە.
بێباوەڕیەکی ترسناکم ھەیە و کەسێکی غەمبارم، ھیچ باوەڕێکم نیە، من باوەڕم نیە و دەتوانم لەسەریشی بمێنمەوە. من کەسێکی سست و خەمبام. لەڕاستیدا ئەو سکاڵای دەکردو دەیوت من غەرق بووم و تەمەنم چل ساڵ دەبێت. بۆچی بەدرێژایی ژیانم ئازاری خۆبەکەم زانین بچێژم بەهۆی شانسی باوەڕەوە یان گومان لەخۆکردنەوە؟ ئەو شەوە گوێم لە وتارەکەت بوو کە قسەت لەسەر هێزی بیرکردنەوەی پۆزەتیڤ دەکرد، دەمەوێت پرسیاری ئەوە بکەم چۆن هێزی باوەڕبەخۆبوون بەدەست بهێنین؟
وەڵامم دایەوە و وتم بۆ بەدەستهێنانی دوو هەنگاومان هەیە: یەکەمیان کە گرنگترینیانە، پێویستە ئەوە بدۆزیتەوە بۆچی هەستی کەمتوانایت هەیە؟ ئەو شیکردنەوە داواکراوەش کاتی دەوێت. پێویستە هەڵسوکەوت لەگەڵ لایەنە سۆزداریەکانی ژیانماندا بکەین کە بەهۆی توێژینەوەکانەوە هەڵە جەستەییەکان دەدۆزرێنەوە. ناتوانێت بەخیرایی پێی هەستێت. لەم دیدارە کورتەی ئەم شەوماندا، داوات لێدەکەم بگەینە چارەسەرێکی ڕیشەیی. بۆ چارەسەرکردنی خێرای کێشەکە پێویستە ڕێگەیەک هەبێت گەر پێت شک دێت.
پێشنیار دەکەم ئەو وشانەم بدەیتێ کاتێک ئەم شەو بە شەقامەکەدا دەڕۆیت، چەند جارێک ئەمەی وتەوە پاش ئەوەی دەچیتە جێگاوە. کاتێک کە بەخەبەر هاتی سێ جار ئەو وشانە بڵێرەوە پێش ئەوەی دەست بەهەر شتێک بکەیت. کاتێک لەڕێی دیدارە گرنگەکانتای سێ جار زیاتر بیڵێرەوە. دەبێت باوەڕت بەو دۆخە هەبێت تا هێزو توانایەکت هەبێت بۆ هەڵسوکەوت لەگەڵ ئەو کێشەیەدا. تا لەکاتێکی تردا ئەگەر خوازیاربوویت بگەڕێیتەوە سەر کێشە بنەڕەتیەکە بۆ شرۆڤەکردنەوەی. لەکۆتایی ئەم لێکۆڵینەوەیەدا، دەگەینە دەرئەنجامێکی باش بۆ چارەسەرێکی بنبڕی ئەم کێشەیە.
سەرچاوە/
the power of positive thinking / Norman Vincent Peale

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت