سامان غفور هۆرامی: خەتای ئێمە یە یان خەتای هاوڕێکانت. وەڵامێک بۆ پەرلەمانتارێکی خانەنەشین.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

کاتێک باس لە سیستەم دەکەیت بەمانای دژایەتی نایەت، بەڵکو قسەیە لەسەر خزمەتگوزاریەک کە لەڕووی کوالیتیەوە باش بێت.. باشتر بوونی کوالیتی بەشێکی لەسەر دەسەڵاتە و بەشێکی لەسەر هاوڵاتی خۆیەتی! ئەو بەشەی لەسەر دەسەڵاتە دەبێت کەرتی تایبەت و گشتی جیابکاتەوە.. ئەو بەشەی لەسەر هاوڵاتیە دەبێت بەشداربێت لە دەستگیرۆیی نەخۆشخانە و کەرتی گشتیدا، بەپێدانی بەشێک لەداهاتی بۆ باشترکردنی خزمەتگوزاریەکان!
خاڵێک کە جێگای پرسە بۆ کاک عومەر و تەواوی ئەوانەی ڕایان وەک ئەو وایە، ڕووندەکەمەوە.. تۆ بۆخۆت حەسانەیەکی کۆمەڵایەتیت داوە بە پزیشک چاوەڕێی لەمە باشتر دەکەیت یان خراپتر.. کاتێک نەخۆشێک دێتە فریاکەوتن تیمێک کاری بۆ دەکات.. کاتێک نەخۆش چاک دەبێتەوە تەنها دەستخۆشی بۆ یەک پزیشکە هەوڵی ئەمبوڵانس و کارمەندی پرسگە و تەواوی کارمەندان بێ ئەرزش دەکرێت.. ئەم فوتێکردنی پزیشکە و بچوک کردنەوەی تەواوی ستافەکە بێخەم ئاکامی باش نابێت.
هاوڕێ گیان نوسینێکت نوسیوە لەسەر نەخۆشخانەی شار بەشێک واقع و بەشێک بێ ئینسافی تێدایە.. چۆن بێ ئینسافی دەکەیت کەمێک هەوڵدەدەم بۆت ڕونبکەمەوە.. لەبەشێکی نوسینەکەتدا ئاماژەت داوە بەبەشی تیشک بەچەند سەرە قەڵەمێک ڕوونی دەکەمەوە:
سێ ئامێری لێیە لە نەخۆشخانەی شار بۆ تیشکی ئاسایی، گرێبەستی تەواوی ئامێرەکان تەواو بووە، ئەو حکوتەی کە حیزبەکەی بەڕێزت لەگەڵ پارتی پێکی هێنا! گرێبەست بۆ کۆمپانیا تازە ناکاتەوە، ئەو ئامێرانە بەم شێوەیە کار دەکەن ژووری دی ئاڕی 6 مەزاجیە لە کارکردن چونکە سۆفت وۆردی بەسەرچووە و تازە ناکرێتەوە، ئەوە یەکێک بووە لەو حاڵەتانەی ڕۆژانە دوبارە دەبێتەوە، ژووری دی ئاڕی 7 تەنها جێست ستاندی کار دەکات، واتە تەنها بەپێوە، ئەویش پارە نیە چاک بکرێتەوە.. ئامێری تیشکی فریاکەوتن ئەمیش ئامێرێکی کۆنی سی ئاڕی لەسەرە و ماوەیەک کاری پێنەکرا لەبەر گڵۆپێک. دەزانی دەرگای ئەوبەشەش داخراوە لەبەرئەوەی کارمەندی نیە؟ گەر زۆر دڵسۆزی هەر لەوبەشی تیشکە 8 وێنەگری تیشکی لێیە خۆبەخشن و ماوەی سێ ساڵە خزمەت دەکەن، گەر کەسێکیبەویژدانی کەمێک لەپارەی خانەنشینیەکەت گەر بتوانی تەنها دوو سەد هەزاری مانگانەیان بۆ ببڕیتەوە لوتف دەکەیت. بەڵام دەزانم تەنها بەقسە دەوێریت. هاوڕێ گیان گەر هاوڕێیەکی بەرپرست بوایە کاری بە نەخۆشخانەی شار نەدەبوو لە فاروق خۆی دەبینیەوە، ئەوکات ئێمەش گوێمان لەدەنگت نەبوو..
لەسەر پزیشک کە ئێشکگر دەبێت و لەدەوام نابێت. ئەوە بووە بەعورفێک و هەڵوەشانەوەی مەحاڵە! مەگەر دەسەڵاتێکی بەهێز لەخەمی هاوڵاتیەکانیدا بێت.. ئەوەش لێرە دەست ناکەوێت. تۆ بەرپرسی خانەنشینی دەتوانی جەنابی وەزیر ببینیت و بەڵکو حاڵی نەخۆش کەمێک باش بێت. قسەکانت باڕووی لە کارمەندی داماو خەتاکە لە بەرپرسەکانی هاوڕێتە نەک ئێمە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت