لاوک کونجرینی: فاڵح فەیاز و مەسعود بەرزانی. بارەگای لقی 5ی پارتیان بە سوتاندن دا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پارتی دانیشتن و پلانەکانی لەدەرەوەی مێدیاو ڕۆژنامەکانەوەیە، پلانی کوشندە بۆ مانەوە، پلانی خۆ زیاتر قایم کردن لە دەسەڵات و بەدەستهێنانی دارایی نایاسایی، دەبێت خوێنی بەکارهێنەرەکانی لێی بچۆڕێ تا خوێن لە بەرامبەرەکانی بچۆڕێنیت.

10- 9- 2020 کازمی سەردانی هەولێری کرد، بە پێی سەرچاوەکان لەسەردانەکەیدا، لەگەڵ حکومەتەکەی پارتی هیچ ڕێکەوتنێک نەکراوە. هەروەها کازمی پێی راگەیاندوون تا تەواوی داخوازییەکانی بەغداد جێبەجێ نەکرێت لە لایەن هەولێرەوە، ئەوان ئامادە نین بەشە داراییەکان بنێرن.

ڕۆژی 4 ئەم مانگە سەرۆکی حەشد ” فاڵح فەیاز” لای بەرزانی بوو دوور لە درکاندنی پچووکترین قسەکردن لەسەر دانیشتنەکەیان، چۆن بە نهێنی هات ئاوهاش هۆکاریی هاتنەکەی بوو. لە کاتێکدا بارەگاکانی پارتی لە شوێنە کوردستانییە کێشە لەسەر بووەکان بەدەست حەشدەوەیە لە 16 ئۆکتۆبەری 2017 وە تائێستا، ئامادە نین بیدەنەوە.

14- 10- 2020 هادی عامری لە گفتوگۆیەکی تەلەڤیزیۆنی دا، بەپێی ڕاگەیاندنەکان پیلانێکی هاوبەشی نێوان کازمی و بەرزانی ئاشکرا کردووەو، بە ترس بۆسەر ئاسایشی عێراق مەزندەی کردووە.

بە دیووێکی تردا، تارمایی بەرەیەکی گەورە لە عێراقدا دیارە لە نێوان بەرهەم ساڵح و کازمی و هەندێک هێزو کەسایەتی تر، بۆ چەسپاندنی دەسەڵاتی یاسا و گونجاو بۆ عیراق بە پشتیوانی ئەمریکا، ئەم بەرەیە ناڕەزایی بوونی لایەنەکانی سەر بەئێران و توڕەبوونی بنەماڵەی بەرزانی لێکەوتۆتەوە، هەندێک سەرچاوە ئاماژە بەوە دەدەن چەسپاندنی بەرەی دکتۆر بەرهەم ساڵح و کازمی بە فیلتەری ئەمریکایە، بۆشایی بۆ تاڵانچیان لە عێراق ناهێلێتەوەو، هەر ئەوەشە جموجۆڵی دیارو نادیاریان دەست پێکردووە، تا ناسەقامگیڕیی لە عێراقدا جێگیر بکەن.

هاتنی فالح فەیازو گفتوگۆ تەلەفیزیۆنەکەی عامری دوو پێجەوانەی دژ بەیەکن، هەردوو گفتوگۆکە لە تێزێکی گونجاویی هاوئاراستەوە، بەڵام بە دوو دیودا دانراو، بۆ ئەوەی مەبەستێک بپێکێت. مەبەستی ژێر بەژێر و پلانی هاوبەش. پلانێک سەردەمەکە  بە خواستی ئەوان نییەو گرژی و ناڕێکی لەشەقام دەسەڵاتی ئەمان لە ئاماندا جێگیر دەکات و، ئەوانەی دەخوازن جێگیر بوونی گشتی بنیاد بنێن، گرژیی هۆکار دەبێت بۆ ناجێگربوون لە کارو هەنگاویاندا. کەواتە سوتاندی بارەگایەکی پارتی لە بەغداد، دەتوانرێت ببێتە هۆکاریی گرژیی و ناڕێکی لە عێراقدا، ئەگەر ئەمریکا بە توندی نەیەتە سەر هێڵ و بە هەڕەشەیەک ئاو نەکات بە ئاگرە نوێ هەڵگیرساوەکەدا، کە پارتی سەرچاوەیەتی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت