لاوک کونجرینی: بۆ جیهان لە چاوەڕوانی گۆڕانکاریدایە لە تورکیا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

سیاسەت لەو چوارچیوە دەرناجێت، کە زلهێزەکان نەخشەی بۆ دەکێشن. ئیستاش هەمان بەرنامەیە، کە لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە، جەنەرال مارشال، بە خۆی و جانتاکەی دەستی، لە بەلجیکا پەڕەی سپی بە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپای ئەوسا واژوو کرد، ئیتر ناتۆ هەمان بەرنامەو ئامانجی هەیە، هیچ دەوڵەتێک لەتەوەری سینارۆکانی ئەمریکا دەرناچێت.
گرتە ڤیدیۆیەک لە خوارەوە دادەنێم کاتێک سەرۆکی” سی ئای ئەی” بە بیرۆکەی چڕو پڕەوە قسە، لەسەر سینارۆکانی دەکات لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست. ئاوا قسەدەکات:
سەرۆکی پێشوی موخابەراتی سی ئای ئەی ( جیمس ووڵس لەساڵی 1993 دا وتی: ئیسلام لەئیسلام دروست دەکەین، گونجاو بێت لەگەڵ ئێمە. دوای پاڵپشتی بۆ ئەوەی شۆڕش بکەن، دوای ئەوە پەرتەوازە و دابەشیان دەکەین بەسەریەکدا بۆ شەڕیی توندڕەویی و مەزهەبی، لەدوای ئەوەش ئێمە سەردەکەوین بەسەریاندا. ئەگەر توانیمان قەناعەت بە ئیسلامی سیاسی بکەین لە جیهاندا، بەتایبەت ئەوانەی کە لە ژێر دەستەن وەک دیارە، لەزۆر لەم وڵاتانەدا لە ژێر دەستەن، ئەوانەی ئێمە پشتگیریان دەکەین، ئێمە لە کۆتاییدا سەرکەوتن بەدەست دەهێنین. وەک سەرکەوتنمان بەدەست هێنا لە جەنگی جیهانی یەکەم و دووەم. هەروەها جەنگی سارد دژ بە یەکێتی سۆڤیەت. مادام ئێمە وادەکەین، لێرەش کۆتایی بەمە دەهێنم. توشی دڵەڕاوکێ و ترسیان دەکەین. بنەماڵەی پاشای سعودییە توشی ترس و دڵەڕاوکێ دەکەین.
ڕژێمی موبارەک توشی دڵە ڕاوکێ دەکەین. ئەگەر سەرکەوتوبوین لەئازادکردنی عێراق. خۆمان ئامادەکرد بۆ سوریا و لیبیا و وڵاتەکانی دیکە. فشار دەخەینە سەریان و هەوڵ دەدەین بۆ گۆڕینیان و… تد. کلیک بکەرە سەر (  جیمس ووڵس ) تا گوێ لە قسەکانی بگریت لە گرتە ڤیدیۆیەکدا.
پێش زەمەنی بیرۆکەکەی سەرۆکی “سی ئای ئەی” جیمس ووڵس، لە میسر لانکەی ئیسلامی بوو، جەمال عەبدولناسر کە پێشرەوایەتی بیری پێشکەوتوی عەرەبی دەکرد و بەربەستێکی گەورەی بەردەم دروست بوونی دەوڵەتی ئیسرائیلی بوو، ئیخوانەکان کە لەسەر دەستی حەسەن بەنا دروست بوو، لە 1966 ئیخوانەکان بەسەرکردایەتی سەید قوتب، هەوڵی تیرۆرکردنی جەمال عەبدولناسری دا، بەلام ئاشکرا بوون و کۆی فایلی تاوانەکەو شێوەی تیرۆر و ڕایەڵە سیاسیی و هەواڵگیرییەکانی پشتی ئەم تیرۆرە، دەست هێزە ئەمنییەکان کەوت، چارەنوسی لە دادگایەکدا بە سێدارە گەیشت. سەردەمی دامەزراندنی ئیخوانەکان، لەگەل سەردەمی سەید قوتب، دوو سەردەمی جیاواز بوون. کە ئیخوانەکان دروست بوون، نە ئیسرائیل بوونی هەبوو، نە بیری توندڕەویی عەرەبی بۆ جارێکی تر گەشاوە بوە. بەڵام سەردەمی سەید قوتب، سەردەمی میسرو پێشرەوایەتی جەمال عەبدولناسر بوو بۆ ولاتانی عەرەبی و خاوەن بڕیاریی بەرەنگار بوونەوەی ئیسرائیل بوو. هەر جووڵەیەکی سیاسی و کردەیەکی سەربازیی دژ بەو دەسەڵاتە دەچووە خانەی بەکرێگیراویی خیانەتەوە.
کاتێک ڕاپەرینەکان بە سەرکردایەتی چریکی فیدایی و پاشان بەهاوبەشی حیزبی توودە، دەسەڵاتی شایان تەواو کەنار کرد بوو، ترسی ڕۆژئاواو تەنها لە ئیران نەبوو، بەڵکوو ترس لە پانتایی زیاتری دەسەڵاتی سۆڤیەت بوو، تا بگات بە شادەماریی ئابووری وزە، کە کەنداو بوو. بۆیە هەر زوو بیریان لەوە کردەوە، کەسێکی وەک خومەینی و دارو دەستەکەی بگێڕنەوە، چوونکە پاشخانی ڕاپەرینی 1963 هەبوو، دەسەڵاتی شای تەسلیم بکەن. کە ئەمەش دوو ئامانجی هەبوو، یەکەم ناوچەکە بژێوی زیاتر بەخۆوە سەرقاڵ بکات و، بشبێتە بەربەستی گرنگ بۆ ئامانجی سۆڤیەت.
یەکێک لە هاوەڵە نزیکەکانی خومەینی، بەناویی جەعفەری شەفیقزادە لە پەرتوکەکەیدا وا دەنوسێت: دووریان مەکگرەى، ئەوەى بەجەعفەرى شەفیعزادە ڕاگەیاندووە؛ بۆ ئەوەى ئەم خەرمانە گڕ بگرێت، دەبێت پشکۆیەک هەبێت, ئیستا ئەم خەرمانە ئێرانە و پشکۆکەش هەمان نمایشکردنى فلیمى ئیمامە و دابەزینیەتى لە فرۆکەخانە میهراباد کە لەم دوو سێ شەوەدا لە تەلەفزیۆنەکان نمایش دەرکرێت و ئەمە کۆتا بڕیارى DC واتە واشنتۆن. واتە فاتیحە خوێندن بۆ ڕژێمەکەى شا.

چوار پلانمان هەیە یەکێکان لە بنکەکانى پۆلیسەوە, ئەوى تر لە هێزى ئاسمانى، ئەوى تر تەقاندنەوەى بازارو دوکانەکانى تاران، ئەوى تریان مەشەهەدە، واتە تەقاندنەوەى مەرقەدى ئیمام ڕەزا. جەعفەر شەفیعزادە کە گوێى لەو قسانە دەبێت، دەلێت: حەزرەتى ڕەزا بۆ من پەناگەو جێگایەکى پیرۆزە، تەقاندنەوەى و کوژرانى 7 -8 هەزار زیارەتکارىی بێگوناه, ئەم پلانە واى لێکردم بیر لەوە بکەمەوە بەدەستەکانى خۆم خومەینى بخنکێنم! و نەفرەت کردن لەخۆم، دیارە خۆى دەستى تێدا هەبووە، چونکە دووریان پێى ڕاگەیاندووە بە شێوەیەکى جوانترو مۆدێرنتر نۆژەنى دەکەینەوە.! ئەم کورتە نوسینەم لە نوسینیکی 5 بەشەی مامۆستا عوسمان وەرگرتووە. کلیک بکەرنە سەر  ( جەعفەری شەفیقزادە ) نوسینەکانی ئەم هەڤاڵەی خومەینی کە لە پەرتووکەکەیدا نوسیووەو مامۆستا عوسمان هەندیکی تەرجومان کردووە.
ئێمە نوێگەریی ململانییەکانی شیعەو سوونەو دواتر دروستی بوونی سەدان ڕیکخراو و حیزبی ئیسلامی سیاسیمان لە زەهندا هەیەو ئێستا زۆربەیان ماون، ئەمانە لە پاش ئەوەی جوڵەی سیاسی ئیخاوەنەکان بە کۆتایی مەرگی سەید قوتب، تا ئاستی سڕ بوون، کۆتاییان هات. بەڵام بەگەڕانەوەی ئیمام خومەینی جارێکی تر مەیدانەکە پڕ بووەوە لە جوڵەو بنیادنانی ئیسلامی سیاسی، کە هەرێمی کوردستانیش، بێ بەش نەبوو.
لە تورکیا زەمینەیەکی باش دورست بوو، بۆ ئەوەی ئیسلامی سیاسی سەردەرهێنن، جگە لەوەی لە دوای کودەتاکەی ئەیلولی 1980 دەستەو تاقمی ئیسلامی جۆراوجۆر پەیدا بوون، من کاتێک لە زیندانی سیاسی تورکیا بووم لەگەڵ 6 هاوڕێی پێشمەرگە، سالی 1988 تا 1990. ئەو دەستەو تاقمانە، ڕیگایان پێ دەدرا بێنە زیندانەکانەوەو خەلكی بە هەژمار هۆشیار بکەنەوە لەڕووی دینییەوە، بەڵام ئەرکی جاسوسییان بۆ حوکمەت دەکرد، وەک لە زیندانەکانم بیستبوو.
بەرنامەکەی جێمس ووڵس، قسە لەسەر بنیادی ئیسلام لە ئیسلام دروستکردنە، تا ئەوان سەرکەوتوو بن. وەک ئەو قسەیەی کە دەڵێت: پەرتکەو زاڵبە بەرامبەر ئێرانی شیعە، پێویستی بە وڵاتێکی سوونەی بەهێزە، تا هەلگری ململانێی شیعە بیت، کە سوونەیە لەناوچەکە. جگە لە وڵاتی تورکیا هاوکێشەکە لاسەنگ دەبێت. چوونکە بەرنامەکەی “سی ئای ئەی” دوای شەری یەکەمی کەناداوەو سەدامیش تەواو کۆتوبەند کراوە.
بەپیی هەندێک سەرچاوە، ئەمریکا زیانی زۆر پی گەیشتووە، لەگەشەکردنی هێزە ئیسلامییە سیاسییەکان. بە کەمبوونەوەی داعش لە عێراق و سوریا، حیزبە ئیسلامییەکان ڕووەو کەم بوونەوە دەچن و ژیرانە ئەمریکا ئەفگانستانی بە تاڵیبان سپارد، کە ئامانجی کورت و دوور مەودای هەیە. لە هەرێمی کوردستانیش لە ڕێی پارتی و یەکیتییەوە سنورداری بۆ هێزی ئیسلامی سیاسی داناوە. لە میسر ئیخوانەکان، چالاکییەکانیان سڕ بووەو، لە ئێرانیش وردە وردە، لە لوبنان و پاشان لە یەمەن، ئەوە جگە لەوەی ناوخۆی ئێران هیچ هیوایەک بۆ مانەوەی دەسەڵاتی ئەمڕۆی ئیران نەماوە.
کەواتە ئەگەر ئەردۆغان بگۆڕێت، زۆڕ شت دەگۆڕێت. ئێرانێکی بەهێز نامێنێت تا سەرچاوەی ململانییەکان بێت بۆ بژێویی لە ناوچەکە، سەرئەنجام لە منداڵانی ئەو بژێوییەدا، ئەمریکا بەرژەوەندییەکان و سینارۆکانی گەمە بکات.
هێشتا، ئەردۆغان نە گۆڕاوەو، ئێران دیوارەکانی دەسەڵاتی ماوە، کەچی سعوودیە یاساو رێسای خۆی، هاوتا دەکات بە دەوڵەتێکی وەک ئەوروپییەکان دەلێن مۆدێرن. لەسەرەتای ئەم مانگە 5. 2023 جێگری پاشای سعوودیە، کۆمەڵێک هەمواریی دەستووری بەیان کرد وەک:

بڕیارەکان
ڕێگە بە گەشتیارانی هاوڕەگەزخواز دەدەین بۆ گەشت سەردانی سعودیە بکەن.
کچ و کوڕ، کچ و کچ، کوڕ و کوڕ بەبێ ئەوەی هاوسەری یەکتربن دەتوانن پێکەوە لە یەک ژووری هۆتێلەکاندا بخەون.
ئەو کچ و کوڕانەی هاوسەرگیریان نەکردووە و خۆشەویستی یەکترن دەتوانن بێنە سعودیە و لە هۆتێلدا لە یەک ژووردا پێکەوەبن.
کچ و کوڕی وڵاتانی تر دەتوانن بە جلوبەرگی نیوەڕووت لەناو سعودیەدا بگەڕێن و بمێننەوە.
لە مەلەوانگەکانیشدا کچ وکوڕ دەتوانن تێکەڵ بن.
هیچ سعودییەک بۆی نییە پرسیاری کەسی و تایبەت لەو کچ و کوڕە گەشتیارانە بکات سەردانی سعودیە دەکەن.
بڕیارەکان لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سعودیەوە ڕاگەیەنراون.
ئەم بڕیارە گۆرانکارییەکی ڕیشەییەو زۆر ئازایانەیە، کاتێک سعودیە چاوگی پاراستنی یاساو ڕێسای دینی ئیسلام بێت و بەو شێوەیە بە پێچەوانەی یاساو ڕێسای ئاینی ئیسلام بڕیار بدات، کەواتە گۆڕانکاری لە ناوچەکە دەستی پیکردووەو، بە نەمانی ئەردۆغان زۆر شت دەگۆڕێت و سەرەتایەکە بۆ سینارۆیەکی نوێ و سێستەمێکی نوێ لە ناوچەکە بە ڕابەرایەتی ئەمریکا.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت