لاوک کونجرینی: عەبدوڵای کوێخا موبارەک.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

عەبدوڵای کوێخا موبارەک: کوشتنی کوڕەکەی بە کردەیەکی سیاسی ناو دەبات.
ئەم سەرتەبەلەیە لە ڕۆژنامەی ئەلەکترۆنی شارپرێس وەرم گرتووە، سەرنجی زۆرم لەسەر بێ ئاگایی ئەم کەسە، لەسەر ئەم قسەیەی هەیە. ئەو ڕاست دەکات، بەڵام تێگەیشتنی کورت مەودایە، دەکڕێت لە رووی هەڵچوونەوە ئەم قسەیەی درکاندبێت، یان کەسێک شیکاریی بۆ کردووەو وەری گرتووە. بەڵام لە قوڵایی ئەم قسەیە، باش نەگەیشتووە.
ماوەیەک بوو، کاک عەبدوڵا بەیانی پارتی بوونی خۆی ڕاگەیاند بوو، لە بەشی خۆم لە تۆڕی کۆمەلایەتی فەیسبووک، کورتە نوسینێکم نوسی لەسەر ئەم زاتە، لەکۆی کورتە نوسینەکدا نوسیم، یەکێک نییە بەم عەبدوڵایە بڵێت: سنوری خۆی بزانێت، ئیرە کوردستانە و ئەو لە ناوچەیەکدایە، تەنها بە لوتە قەڵەمێک زەڕبیی سفری دەکەنەوەو کەسیش لەسەریی هەڵناداتێ. قابیلە پارتی و یەکێتی لەسەر ئەم زاتە بیکەنەوە بەشەڕی ناوخۆ، لەکاتێک لە سەر زۆر شتی گەورەتر، نەیان کردووە بەشەڕ. دەبێت کاک عەبدوڵا لەوە بگات، باڵایی بەرژەوەندییە داراییەکانی نێوان ئەم دوو حیزبەو پاراستنی بەرژوەندییەکانی هەوڵگریی ناوچەکەو دواتر جیهان و وڵاتانی زلهێز، زۆر باڵاترە لە پاراستنی کەسێک کە دوێنی بە سینارۆیی کڕین و مامەڵەکردنی سیاسی حیزبی هاتبێتە سەنگەرێکی کورت مەوداوە.
ئاخر ئەم زاتە، توشی لەبیرچوونەوە بووەو، بەبێ ئاگایانە، دەستوەردەداتە سیاسەت. گەر ئاگای لی بێت و لە زەهنیدا، ئەو قسەیەی مەسعوود بەرزانی سەرۆکی ئێستای لەبیرمابێت، ڕاستەوخۆ لە تەلەڤیزیۆنەکانەوە، بەئامادەبوونی تاڵەبانی لەدوای ڕووخانی سەدام، بەخەندەیەکی دروست کراوەوە وتی: گەر دادگایەکی عادلانە هەبێت لەسەر شەڕی ناوخۆ، ئەوا من و مام جەلال، بێ تاوان دەردەچین.
ئەم قسەیە، کۆمەڵێک ئامانج و پرەنسیبی سیاسی و کۆمەلایەتی و ڕەوشتی تیایە. ئەوان سەرکردەو ڕابەری هەردوو بەرەی ناکۆک بوون، خاوەنی بڕیاری ڕاوەستان و بەردەوامی جەنگ بوون. بەڵام ئەها ئێستا ئەم دوو زاتە، بەڕستەیەک خۆیان لەم کوشت و کوشتارەو ئەم هەموو تێکدانی شیرازەی کۆمەڵایەتی و خێزانی و تراژیدیاو سیاسی و زیانی دارایی و نەتەوەیی یە، لەسەر شانی خۆیان لادەبەن و پیمان دەڵێن: ئەوەی ڕۆیش لەم شەڕی ناوخۆیەدا، وەک تڕی بن گۆم چوو. کێشەکە لەوەدایە، برغو سپانیاو کەرەسەی بنیادانانی جەنگ لەو کاتەدا لەناو هۆڵی پەڕلەماندا بوون، بە هەژمار نوێنەری گەلن و خاوەنی مەعریفەی دەوڵەتداری و پێشرەوانی هۆشیاری سیاسی و چەندیان خۆیان بە خاوەنی دبلۆمی بەرز دەزانن. بە چەپڵە ڕیزان وەڵامیان دایەوەو بۆیان سەلماند کە ئەم قەسیدەیە تەواو یاسایی و ئەخلاقی و ڕاستە.
ئێستا بە کاک عەبدوڵا دەڵێم:
1- تا خۆت و خێزانت نەبوونەتە قوربانی بێ ئاگاییت، لانی کەم ناوچەی سەوز جێ بێڵە.
2- شتێک نەماوە بەناویی حیزب و کڵێشەی سیاسیی و نیشتمانی، چوونکە هەوڵگریی ناوچەکەو جیهان، هەموو پایەکانی داتەنیووە، ئەوەی نمایش دەکرێت، سیاسەتە، بەڵام ناوەڕۆک بەرژەوەندیی و کڕین و فرۆشتنی مرۆڤەکانە.
3- پێت دەڵێم خۆت ڕزگار بکە، دوای گفتو و قسەی گەمژاندنی ئەمانە مەکەوە، ئەوان وەفایان نییە بۆ کەسە هەر نزیکەکانی خۆیان، کە زەمەنێکی دوورو درێژ، هەم خۆیان و هەم دەسەڵاتیان بە خوێنی خۆیان پاراستبوو، پڕشکی بەرژەوەندی لە تۆدا دەبێت چەند بێت؟.

ئای چەند خۆشە، دواکەوتەی ئەم حیزبانە، هەست بە کردەی نهێنگریی ئەم حیزبانەی کوردستان بکات و، بوون و گرنگی خۆی لەناو بەرژەوەندی ئەم هێزنانەدا بزانێت.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت