مەحمود عەبدوڵا: کورد لەنێوان کلیچدار و ئەردۆغاندا، خراپ و خراپتر.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هەڵبژاردنەکانی تورکیا لە 14ی ئایار بەڕێوەدەچن، کورد چاویان لەکەوتنی ئەردۆگانە، جگە لە” ئەردۆگانیستە کوردەکان “، تورکخواکانی سەدەی بیست و یەک. بەڵام هەندێک لەکوردە کان،کەلەدەرەوەی سیاسەتن، بێ گوێدانە ئەوەی کە سیاسەت” هونەری مومکیناتە”ڕەخنە دەگرن کە نابێ کورد پشتیوانی هیچیان بێت، نەئۆغڵۆ نە ئەردۆگان، چونکە هەموو بەڵێنێک تەنها هەڵخەڵەتاندنی کوردە و،کلیچدار ئۆغڵۆش لە ئەردۆگان باشترنابێت بۆکورد. ئەو سەر بەحیزبێکی شۆڤێنی دژە کوردە و بەهیچ شێوەیەک پشتیوانی کورد نابێت، ئەو حیزبە”پارتی گەلی کۆماری”، حیزبێکی کەمالیستییە و دەژە کوردە. بەڵام دەبێت ئێمە وەک کورد بەکەوتنی ئەردۆگان دڵخۆشبین، نەک سەرکەوتنی کلیچدار ئۆغڵۆ. چونکە ئاکەپە و ئەردۆغان بەبەراورد بە ماوەی دەسەڵاتداریەتییان، دەهێندەی حیزبەکەی ئەتاتورک تاوانیان بەرامبەر بەکورد کردووە، نەک هەر لەناوتورکیا، بەڵکو لە هەموبەشەکانی کوردستان.کەوتنی ئەردۆگان لانیکەم کوردستانی باشورو ڕۆژئاوا ڕزگاری دەبێت، لە چاوتێبڕینی ئەردۆغان و تورکیا. چونکە ئەردۆگان ئاین بەکاردێنێت، و لە پڕۆژەی دایە میساقی میللی جێبەجێبکات، ئەڵبەت لەڕوی زهنییەوە لەڕێگەی وەکیلەکانی لەئیسلامی سیاسی زۆرێک لەئامانجەکانی بەدیهێناوە. بەڵام کەوتنی ئەردۆگان ئەم برادەرانە دەکاتە دوژمنی تورکیا، واتا جلخوارەکانی سەدەی بیست و یەک.
کاندید کردنی کوردێکی زازاکی بۆ سەرۆککۆماری توڕکیا، دواین فێڵی تورکەکانە بۆ بەکارهێنانی کوردەکان؟ ئەڵبەت ڕاستە بارودۆخ گۆڕاوە وەک سەدەی بیست نییە کە توڕکیا وەک ” پایەگایەکی ئەتڵەسی بوو بۆ خۆرئاوا. بەڵام پێویستە ئەوڕاستیە بزانین کە کەوتنی ئەردۆگان تەنها قازانج نییە بۆ کورد، زیانیشی هەیە. چونکە ئەردۆگان بەهۆی کەڵکەڵەی بونە سوڵتان، و بەهۆی هێزی ئاین، توانی لەسنور دەرچێت و لەهەندێ مەیەلەدا دژی خۆرپاوابێت، بەتایبەت بەهۆی نزیکبونەوەی لەڕوسیا، کە پۆتین خەریکی جێبەجێکردنی تیۆری چوارەمی سیاسەتە، واتا دژایەتی تاک جەمسەری و پۆست لیبڕالیزم و گەڕانەوە بۆ تیۆلۆژیا، لەچوارچێوەی تیۆری چوارەمی سیاسەت دا پۆتین لە ئیسلام ی سیاسی نزیکبۆوە، چونکە تیۆری چوارەمی سیاسەت دژە پێشکوتن، ئەقڵانیەت، و ڕۆشنگەریی و مۆدێرنیزمە، کەدژی شارستانیەتی خۆرئاوایە. ئەمەش وەک دیاریەک وایە بۆ ئیسلامی سیاسی و فاشیزمی دینی. زۆربەی چاودێران ئەم هەڵبژاردنە بەکۆتایی ئاکەپە دادەنێن، ئۆجالانیش دەڵێت: ساڵ ی 2023 کۆتایی ئاکەپەیە، ئەڵبەت ئەردۆگان و ئاکەپە لەچوارچێوەی سیاسەتی نیولیبڕالەکان گەیشتنە دەسەڵاتی بانکی جیهانی و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی هاوکاریان کرد! هەربۆیە ئەربەکان وەک نۆکەری ئەمریکا ناوی ئەردۆغانی هێنا. ئێستا ئەگەر کاتی تەواو بوبێت چارەنوسی وەک هیتلەر دەبێت، خوێنەر دەتوانێت بەراوردی ئەڵمانیای سەردەمێ هیتلەر و ئەردۆگان بکات لەکاتی گەیشتن بەدەسەڵات.

کورد لەکوێدا قازانج دەکات؟
دیارە لە ئەلپ ئەرسەلانەوە، تا سوڵتان سەلیم و تا ئەردۆگان، کورد بۆتە فریادڕەسی تورک و هەمیشە دەستیان بڕاوە! ئەی ئەمجارە چۆن دەبێت؟ نازانم، گەشبینیش نیم، بەڵام بێشک شەڕی لەپێشینەی کورد لەئێیستادا شەڕی ئاکەپەی فاشیست و ئەردۆگانە. چونکە لانیکەم عەلمانیەکان دروشمی” ئاشتی لەوڵاتدا ئاشتییە لەجیهاندا” یان بەرزکردبوەیەوە، واتا کێشەی سەرەکیان کودی تورکیابو، بەڵام ئاکەپە دروشمی “کورد لەهەرکوێ بێت دژایەتی دەکەین” ، کەواتا لانیکەم کوتنێ ئەردۆگانی فاشیست لەدەروەی توڕکیا سودی دەبێت، بەتایبەت زۆڕۆژئاوا، کەچارەنوسیان بەستراوەتەوە بەکەوتنی ئەردۆگان، هەروەها باشوریش لەو دیکتاتۆرە چنگ بەخوێنەو هاوکاەکانی لەئیسلامی سیاسی و پارتی کە بەتەواوی چۆتە باوەشی ئەردۆگان.
خەونی عوسمانیەتی نوێ، کە یەکەمجار ئۆزال خستیە ڕو، و ئەردۆگانیش درێژە پێدەریبو، پێدەچێت، بەکەوتنی ئەردۆگان کۆتایی بێت و تورکیا بچێتەوە قاوغی خۆی، ئەوەش هەم بۆ سوریاو هەم بۆ عیراق و کوردستان، قازانجەو دەستی نۆکەرکانی ئەردۆگانیش دەبڕێت.
لەمێژوی تورکیادا ئەردۆگان خوێنڕێژترین و شەڕفرۆشترین و فاشیستترین سەرکۆماربو، بەرامبەر بەکورد. هەمومان ڕەفتارەکانیمان بینی جگە لە دۆستەکانی لە ئییسلام سیاسی کە بەهۆی خۆشەویستیان بۆ ئەردۆگان کوێربوون. ئەردۆگان لەچاو عەلمانیەکان دوجار دژی کوردە، جارێک وەک تورکێکی شۆڤێنی و نەتەوەپەرست، جارێکیش وەک ئیسلامیەکی فاشییست. چونکە تەفگەری ئاپۆچی لەتورکیا لەیەک کاتدا دوجار ڕکابەری ئاکەپە بوو،جارێک وەک تورکی فاشی، جارێک وەک هێزێک ی کۆنەپارێزو نێرسالار.
هەرچۆنێک بێت کەوتنی ئاکەپە سودی زیاترە بۆکورد. چونکە عەلمانیەکان لەجیهانی عەرەبیشدا لایەنگریان ئەوەندەی ئەردۆگان و ئاکەپە نییە، ئەوەش وادەکات عەلمانێەکان لانیکەم لەدەرەوەی تورکیا ئەوەندە بەهێز نەبن، کە بتوانن وەک ئەردۆغان هەوڵی قڕکردنی کورد بدەن. و لەکوردستانی باشوریش و عیڕاقیشدا دەستی تورکەکان کورت دەبێتەوە. ئاکەپە هێزێکی فاشییت و کۆنەپارێزو دژە ژنە، بەکەوتنی ئاکەپە تارماییەک لە شۆڕشی ژن دوردەکەوێتەوە، تارماییەک بەتامی داعش.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت