ئەحمەد بابان: هاواری گەنج.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

‎گەنج و لاوەکانمان كاراترین توێژی ناو كۆمەڵگان هەموو كات ڕۆلی پر بایەخیان بینیووە لە تێكۆشان و گۆڕانكاریەكانی ڕۆژگار و بەرەووپێش چوونی كۆمەڵگا، بۆیە پێویست بوو حكومەت هیز و تواناكانیان بە هەند وەربگرێت و مافەکانیان دەستەبەر بکات و ، بەوەش گیر و گرفتەكان و ئاستەنگەكان لەبەر دەم ژیانی كۆمەڵدا نامێنیت و سودو و خزمەتێكی پر بایەخ تایبەت بەگەنجان و كومەڵ بە گشتی دەگەیەنریت. وەك ڕوون و ئاشكرایە ‎لەسایەی ئەم دەسەڵاتە شكستخواردووە ڕەوشی كوردستان دووچاری وەزعێكی خراپ و نا لەبار هاتووە زۆربەی دەرچوانی كۆلێژ و پەیمانگاكان تۆشی نەخۆشی دەروونی و دڵەڕاوكی ژیانێكی پر لە كارەسات و سەخت و دژواریان ئاستەنگ بۆتەوە.
‎دوای چەندین ساڵ هەوڵ و كۆشش توانیمان لە ژێر گوزەرانی سەختی ژیان و نەبوونی و پاشەكەوت و نیوە مووچە و پێنەدانی مووچە، ‎قۆناغەكانی خویندن بەسەركەووتووی تێپەرینین.كەچی تازە بە تازە مژدەی ئەوە دەدریت بە دەرچوانی كۆلێژ و پەیمانگاكان كە هیچ دامەزراندنێك نییە دەتوانن خۆیان هەلی كار بۆخۆیان بدۆزنەزنەوە. بۆیە داواكاریمان لەم دەسەڵاتە ئەوەیە هەرچی زووە ئاورێك لە دەرچوان بداتەوە ئەركی ماندووبوون و مافەكانیان بدریتەوە.
‎دیارە زۆر بە زەقی دەبینریت لە هەموو كابینە یەك لە دوای یەكەكان گەنج و لاو فەرامۆش كراون دەستی بووژاندنەوەو خزمەت گوزاری حكومەت ڕوی لە گوزەران و خواست و گرفتەكانی گەنجان نەكردووە، ‎بەوەش كۆمەڵگا ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو دارمان و لەناو چوون ئەچیت. ‎نائومێدی تەنگی بە گەنجەكانمان هەڵچنیووە ڕۆژانە هەواڵی ناخۆش و دڵتەزین سەبارەت بە گەنجەكانمان دەبیستین. خۆسوتاند و خۆكوشتن و خۆخنكاندن و كۆچكردن بۆتە دیاردە لەم هەرێمەداەدا، بۆیە پێویستە حكومەت هەرچی زووە هەڵویستی لە ئاست فەرامۆش كردنی توێژی لاواندا بكات و كێشە و گرفتەكانیان بۆ چارە سەر بكات بە دامەزراندن و ڕەخساندنی هەلی كار بۆ سەرجەم دەرچووان بۆ ئەوەی چیتر لاوانمان تووشی كێشەی بێكاری و خراپی بژێوی ژیان نەبنەووە ‎بە شێوەیەك باردۆخ ئاسایی بكریتەوە، ئەو نا ئوومێدیەو ڕەش بینییە بڕەوێتەوە، لەوە زیاتر نیشتیمان ناشیرین نەبیت و بەرەو هەڵدێر نەڕوات.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت