دکتۆر ئیسماعیل نامیق: دەبێت بە ئەمری واقع رازی بن و بێدەنگ بن، ئەگەرنا دەتوانن بەجێی بھێڵن!

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

تەنھا بۆ بەرچاو روونی
رۆژانەو لەڕێگەی جۆراو جۆرەوە، بەموناسەبە وبێ موناسەبە، پرسیاری ئەوەم لێدەکرێت، ئایا لەناو گۆڕاندا ماوم؟ ھەروەھا ھەندێک جار، لەسەر نوسین و قسەی من، رەخنە لەگۆڕان دەگیرێت، یان بەپێچەوانەوە، بەھۆی سیاسەتی گۆڕانەوە، جنێو بەمن دەدرێت، لەوەڵامی ھەموو ئەو خۆشەویستانەدا دەڵێم: من پاش راپەڕاندنی ئەرکەکانم، لە بانگەشەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پەرلەمانی کوردستان لەساڵی 2018، ھەروەھا پاش ئەوەی لەگەڵ ژمارەیەک ھەڵسوڕاو، بەپلە و ناونیشانی جیاواز چەندین پرۆژە و پێشنیازی باشمان پێشکەشکرد، بۆ ھەستانەوە و خزمەتکردنی گۆڕان. دەیان کۆبونەوەمان لەگەڵ خانە و جڤاتەکان و خەڵکانی دڵسۆز و کاریگەری ناو بزوتنەوەکە ئەنجامدا، کەچی سەرەنجام بە تەخوینکردنی خۆمان کۆتایی ھات. بەئاشکراش لە راگەیاندنەکانەوە پێیانوتین: دەبێت بە ئەمری واقع رازی بن و بێدەنگ بن، ئەگەرنا دەتوانن بەجێی بھێڵن!! منیش لە دوای نائومێد بون لە 5- 7- دەست لەکارکێشانەوەم پێشکەشکرد، وتیان نابێ بڕۆی چونکە ھەڵبژاردنی خولی دووەمی خانەمان لەپێشە و دواتر چاکسازیی ئەکرێت، بەڵام کە بینیم ھەڵبژاردنی خانە لە 14- 09- 2019 چۆن کراو و ئەنجامەکەی چی بوو، راستەوخۆ دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان بە ئەندامانی جڤاتی نیشتمانیم راگەیاند ئەمە دوا رۆژی دەوامکردنی من بوو. بەنامەش لەگروپی جڤات ئەمەم پێوتن و خودا حافیزیم لێکردن. ئیتر لەو بەروارەوە من کەسێکی سەربەخۆم و نەقسە و ھەڵسوکەوتی من لەسەر گۆڕان حساب دەکرێت، نە منیش بەرپرسیارم لەھەمبەر سیاسەتی گۆڕان باش بێت یان خراپ. ھیوای سەرکەوتنییان بۆ ئەخوازم و رێز لەو کاتە خۆش و ناخۆشانەش دەگرم کە بەیەکەوە تیایاندا کارمان کردووە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت