چیرۆکی ڕاستەقینەی دەستگیرکردنی سەدام حوسێن لە زاری وتەبێژی عەشیرەتی بێجاتەوە/بەشی دووەم.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

قەیس نامیق وای دانابوو ئەگەر سەدام دەسگیر بکرێت ئەوا ئۆباڵی گرتنەکەی دەکەوێتە ئەستۆی (محەمەد ئیبراهیم عومەر مەسڵەت )ـە، چونکە قەیس زانیاری تەواوی لە سەر جۆر و ژمارەو ڕەنگی ئۆتۆمبێلەکەی محەمەد لە ڕێگەی جوتیارەکەوە ئەگەیەنێتە دەست ئەمریکیەکان. دواتر پارەو پوڵەکە دەبات و دەڕواتە دەرەوەی وڵات.
کاتێ جوتیارەکە بەو سەیارەیەی کە قەیس نامیق دیاری کردوە ئەگاتە بەردەم بنکەی ئەمریکیەکان لە تکریت، سەیارەکە جێگاکە بەجێ دێڵێ و جوتیارەکە بە تەنها دەچێتە ژورەوە بۆ پرسگەی دەرەوەی بنکەکە و زانیاریەکانی لە ڕێگەی وەرگێڕەوە لێ وەر ئەگیرێ و بەرەو ناو بنکەکە ئەیبەن لە وێ قسەکانی لە ڕێگەی وەرگێڕەکەوە بۆ کابتنە ئەمریکیەکە دووبارە ئەکەنەوە.
جوتیارەکە ئەڵێ من گومانم هەیە کە سەدام لە باخێکدا خۆی شاردۆتەوە. بەڵام ئەمەوێ پاداشتم بکەن بەرامبەر ئەو زانیاریانە.
کابتنەکە بە جوتیارەکە دەڵێ پاداشتت دەکەین، پارەی کاشت دەوێ یان چەکی بانکیت بۆ بکەین. هەروەها خۆت و ماڵ و منداڵەکانت ئەگوازینەوە بۆ ئەمریکا، چونکە تۆ هاوکاری هێزەکانی ئەمریکات کردوە و تۆ پیاوێکی ئازاو چاونەترسی و شایەنی پاداشتی زیاتری. جوتیارەکەیان زیاد لە پێویست ئیغرا ببوو.
جوتیارەکە وتبوی زۆر باشە! ئەمەش ژمارە و ڕەنگ و جۆری سەیارەی کەسێکی نزیکی سەدامە و کاروبارەکانی هەڵئەسوڕێنێ و لە هەمان کاتیشدا پاسەوانیەتی.
کابتنەکە ئەو پاسەوانە ناوی چیە؟
جوتیارەکە .. نازانم بەس دەزانم ئەو سەیارەیە هاتوچۆی باخەکە دەکات.
قەیس نامیق تەنها ژمارەو جۆرو ڕەنگی سەیارەکەی دابوو بە جوتیارەکە بەبێ ناوی کەسەکە.
کابتنەکە وتبوی تۆ لە کوێ دادەنیشی.
جوتیارەکە وتبوی من پێشتر لە باخێک ئیشم دەکرد و پاسەوانیش بوم وە ماڵیشم هەر لە ناو باخەکە بوو، ماوەیەك لەمەو پێش خاوەن باخەکە ئیزنمی دام و چومەوە بۆ لادێ کەی خۆمان کە نزیکە لە باخەکەوە، وە هەموو مانگێك خاوەن باخەکە موچەی تەواوی بۆم ئەناردە ماڵەوە.
کابتنەکە: باخەکە لە کوێ یە
جوتیارەکە: ئەڵێ پێتانی پیشان نادەم.
فەقیرحاڵ دەبێ وا دەزانێ دەست بەجێ پارەکەی بۆ ئەکەنە کیسەیەکەوەو بۆ ماڵەوە ئەی نێرنەوە.
ئەمریکیەکان هێزی لەگەڵ بەکارناهێنن، بەڵکو بە دیبلۆماسی لە گەڵیدا هەڵسو کەوت دەکەن. ئەگەر هێزیان لەگەڵ بەکار بهێنایە ناچاریان دەکرد باخەکەیان پێ بڵێ، بەڵام حەزیان لەو جۆرە هەڵسوو کەوتە نەبوو.
ئەمریکیەکان وا بیریان کردبوەوە کە ئەگەر پارەی بدەنێ و دواتر ئەو کەسە بدۆزنەوەو یان بیکوژن و سەدام دەرنەچێ ئەبێتە شکستێکی گەورە بۆیان.
هەموو ئیحتیمالاتێکیان لە بەرچاو گرتبوو..وەك لەوانەیە جوتیارەکە درۆ بکات، لەوانەیە ئەم کەسە کەسێکی دەرون نەخۆش بێ، لەوانەیە ڕاست بکات و زانیاری لەسەر ماڵ و منداڵەکانی سەدامیش و…. هتد، هەبێت.
جوتیارەکە: باشە من جێگاکەتان پێ دەڵێم.
کابتنەکە: ئەو ناونیشانی سەیارەیە هی کێ یە؟
جوتیارەکە: پاسەوانە و کاروباری سەدام ڕێك دەخات.
ئەمریکیەکان بەدواداچون بۆ سەیارەکە دەکەن و ئەوەلیاتی سەیارەکەیان بەتەواوی دەست دەکەوێت. خاوەنەکەی کێ یەو لە کوێ دادەنیشێ.
ئەمریکیەکان دوو ڕۆژ جوتیارەکە لە بنکە سەربازیەکە ئەهێڵنەوەو خزمەتێکی باشی دەکەن هەتا بەدواداچونەکانیان تەواو دەبێ.نبۆیە ئیزنیان نەداوە نەوەکو هەواڵەکە بڵاو بێتەوەو سەدام جێگاکەی بگۆڕێ.نلە لایەکی ترەوە نەوەکو جوتیارەکە درۆیان لەگەڵ بکات. وەنەوەکو کەسێك بەعەمدی ناردبێتی و مەبەستێکی هەبێت وە وەك شاهیدێکیش لە ژێر چاودێری خۆیاندا بێت.
دوای بەدەستهێنانی ئەوەلیاتی سەیارەکە لە لایەن ئەمریکیەکانەوە بە جوتیارەکەیان وت ئەوە ناوی خاوەن سەیارەکەیە (محەمەد ئیبراهیم عومەر مەسڵەت )ـه. جوتیارەکە وتی من نە ئەیناسم و نە بینیومە بەس ئەو سەیارەیە ئەبینم کە هاتو چۆی ئەو باخە ئەکات.
کابتنەکە: چۆن ئەو سەیارەیەت لە نزیك باخەکە بینیوە؟ ئەڵێ لادێکەمان نزیکە لە باخەکەوە و جار جار بۆ بێ تاقەتی ئەڕۆم بۆ ئەو ناوچەیە و یان سەردانی باخەکە دەکەم ئەگەر کارێکیان بە من بێ بۆیان جێبەجێ دەکەم. چەند جارێك چومە بۆ ئەو باخەو جوڵەی نا ئاسایم لەو جێگایە بینیوە.
کابتنەکە ئەو خاوەن باخە ناوی چیە؟
جوتیارەکە ببورن ناتوانم ناویان بێنم.
ئەمریکیەکان تێگەیشتبون کە بۆیە زانیاری زیاتر نادا نەوەك پاداشتەکەی دەست نەکەوێ.
ئەمریكیەکان چەکێکی پارەی ساختەیان دابوو پێی کە بڕێکی پارەی زۆری تیا نوسرابوو وە بە جوتیارەکەیان وتبوو ئەتوانی بەو چەکە بانکیە لە هەر بانکێکی عێراقدا پارەکە وەرگری.
ئەمریکیەکان بە جوتیارەکەیان وتبوو ئەوە چەکی پارەکەیە و بەناوی تۆوەیە فەرموو وەرە لەگەڵمان باخەکەمان پێ نیشان بدە.
جوتیارەکە وتبوی من سەرم لەکاری چەك و بانک دەرناچێ و زەحمەتە بۆ من.
وێنەو زانیاری تەواویان لە سەر جوتیارەکە وەرگرتبوو وە داخلی کۆمپیوتەریان کردبوو. وە پێیان وتبوو کێشە نیە ئەو چەکە بەناوی تۆوەیەو هەرکاتێ توانیت سەیارەیە بێنە بۆ ئێرە ئێمە لێرە پارەی چەکەکەت بۆ وەرئەگرین و ئەیدەین پێت. جوتیارەکە وتبوی باشە ئەوە ناونیشانی باخەکەیە.
ئەمریکیەکان ئەوەلیاتی سەیارەکەی (محەمەد ئیبراهیم )یان دەستکەوتبوو،
بە جوتیارەکەیان وتبوو ئەمانەوێ کەمین بۆ سەیارەکە دابنێن تا بیگرین و جێگاکەی سەداممان بۆ ئاشکرا بکات.
بە جوتیارەکەیان وتبوو کەسێکت هەیە جێگەی بڕوات بێ. وتبوی منداڵێکی 11 ساڵانم هەیە. ئەمریکیەکان وتبویان بێرە بەدوایدا با بێ بۆ ئێرە.
جوتیارەکە زۆر ترسابوو نەوەک منداڵەکەی شتێکی لێبێ. ئەمریکیەکان وتبویان مەترسە لە منداڵەکەت، ئێمە نامانەوێ کەس بزانێ کە لە نزیك باخەکەین. منداڵەکەت جێگای گومان نیە با لە نزیك باخەکە یاری بکات ئەگەر ئەو سەیارەیە چوە ناو باخەکەوە با بێت هەواڵمان بداتێ. چونکە ئەمریکیەکان لە نزیك باخەکە کەمتر لە یەک کیلۆمەتر بەجلی مەدەنیەوە کەمینیان دانابوو.
منداڵەکە سەیارەکە ئەبینێ کە ئەچێتە ناو باخەکەوە و هێواش هێواش بەرەو دواوەو بەرەو کەمینی ئەمریکیەکان ئەچێت و هەواڵەکەیان پێ ڕائەگەیەنێ.
ئەمریکیەکان لە چەند جێگایەکی جیاواز کەمین بۆ دەرچونی سەیارەکە لەناو باخەکە دادەنێن. دوای ئەوەی سەیارەکە لە باخەکە دێتە دەرەوە، بەڵام ئەمریکیەکان ڕێگری لێ ناکەن تا دەگاتە سەر شەقامی قیر لە ناو شارۆچکەکەدا و بە سێ سەیارەی مەدەنی (کە سەر بە دەزگای موخابەراتی ئەمریکین CIA) ئەملاو ئەولای سەیارەکە دەگرن و محمەد ئەهێننە خوارەوەو دەستگیری دەکەن و سەیارەکەی دەپشکنن بزانن چەکی پێ یە، وە دواتر کەسێکی ئەمریکی سەیارەکەی محەمەد لێ ئەخوڕێ بەرەو بنکە سەربازیەکە لە تکریت.
باخەکە بەردەوام لە ژێر چاودێری چڕی ئەمریکیەکاندایە. زۆر هەوڵ لەگەڵ محەمەدا ئەدەن کە پشتڕاستی هەواڵەکانی جوتیارەکە بکاتەوە، بەڵام هیچ ئیعترافێك ناکات لە سەر سەدام.
بۆچی سەردانی ئەو باخە دەکەی؟
محەمەد: خاوەنەکەی خزمی خۆمەو زۆر جار بۆ بێ تاقەتی سەردانی دەکەم و سەدامیش لەوێ نیە، فەرموو ئەوە باخەکەیەو دەتوانن بڕۆن بیپشکنن بزانن سەدام لەوێ یە یان نا.
سێ ڕۆژ محەمەد لە بنکە سەربازیەکە دەسبەسەر دەکەن و زۆر بەنەرمی هەوڵی لەگەڵدا دەدەن کە جێگاکەی سەدامیان پێ بڵێ، بەڵام هەمان وەڵامیان دەداتەوە کە فەرموو بڕۆن بۆ باخەکە پشکنین بکەن بزانن سەدام لە وێ یە یان نا؟
دواتر ئەمریکیەکان شێوەی لێکۆڵینەوەکە دەگۆڕن لە گەڵ محەمەد دا و پاڵەپەستۆی دەرونی دەخەنە سەری، بەڵام بێ سود دەبێ هەر خۆی ڕادەگرێ و ئیعتراف ناکات.
دواتر ئەیخەنە ژێر تەعزیبەوەو ئاوی ساردی بەسەردا دەکەن و لە ژورێکدا سپلیتی بەساردی بۆ هەڵئەکەن. بەڵام هەر خۆ ڕاگر دەبێ و هیچ شتێك
نادرکێنێ.

ماویەتی

تێبینی/ گێڕانەوەی ئەم بەسەرهاتە لە چاوپێکەوتنێکی تیڤی دایە لە گەڵ سەباح حەمدانی کە پێشتر ڕائیدی ئەمن بوە لە موسڵ و کەرکوك و نەجەف و سلێمانی. بورهان عەبدوڵا. کردویەتی بە کوردی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت