چێنەر عەوڵا: هاتنی پاپا نیعمەتە بۆ کێ؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پاپا بەردەوام لە گەڕاندایە لە چەند ساڵی رابردوودا پاپا لە ژاپۆن و چین و وڵاتانی جنوبی ئاسیاوە تا دەگاتە وڵاتە دورە دەستەکانی ئەفریقا و جنوب ئەمریکا و رۆژهەلاتی ناوەراست ( ئیسرایل و سعودیە و ئوردن و میسرو وڵاتانی خەلیج )هەمووی بەسەر کردۆتەوە.
لە هەر جێگایەکی ئەو دنیایە 4 کریستیان لە شوێنێک هەبووبن وەک کەمینەیەکی جیاواز لە چاو سیستەمی بەرێوەبردنی وڵاتەکانیان، ئەوا پاپا سەردانی کردوە. بەتایبەتتر ئەو شوێنانەی کە ژیانی کریستیانەکانی مەترسی لەسەرە ئەوا ڤاتیکان وەکو مەرجەعێکی دینی زیاتر تەرکیزی لەسەر دەکا!
راپۆرتەکانی کۆنگرێسی و لێکۆلینەوە زانستیەکانی زانکۆ ئەمریکیەکان و کەیسی خانەوادەی کلد و ئاشووریەکانی عێراق و کوردستان کە لە رێیIOM داوای پەنابەریان کردوە (وێنەکانیان لە خوارەوەیە) باس لە بەردەوامی کەمبون و بەرەو توانەوەی رێژەی کریستیانەکان لە عێراق و کوردستان دەکەن.
دواجار هاتنی پاپاش پەیامێکە بۆ عێراق (کە ئێمە پشت و پەنای کریستیانەکانین ماڵ و مڵکیان وێران کراوە و ئاوارەی وڵاتانی بوون پێوسیتە ئەو دۆخە چاک بکرێتەوە)
پەیامێکیشە بۆ کوردستان (نەچن پشت لە پاراستنی کریستیانەکان هەڵگرن وەک ئەوەی لە یەزیدیەکانتان کردو بە جینۆسایدکردنتان دان).
پەیامێکیشە بۆ پارتی و حیزبە کلکەکانی (کە ئێمە قبوڵ ناکەین بە تەدریجی کریستیانەکانی گوندەکانی بادینان و دەوروبەری هاوشێوەی خورشیدیەکانی ئەو ناوچەیە بتوێننەوە جینۆسایدێکی بێدەنگیان بکەن) ماڵ و مڵکەکانیان دەکرن تا وردە وردە بار بکەن.
ئەم سەردانە بەتەواوی پەیامێکی دینیە و هیچ کاریگەریەریەکی سیاسی نیە، چونکە پاپا خۆی کەسایەتیەکی سیاسی نیە. بۆیە ئەو شاگەشکەبوونەی لایەنگرانی دەسەڵات و لەلاکەی تر ئەو دژایەتیەی ئیسلامیەکان هەردووکی لە ئیداراک نەکردن بە واقعەوەیە.1§1
لەکۆتایدا هاتنی پاپا نیعمەتێکە بۆ کریستانەکانی عێراق و کوردستان کە پشتێکیان هەیە و پارێزراون.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت