چێنەر عەوڵا: داهێنانە ناوازەکان لەدوای شکستە سەختەکانن!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە کاتی کێشەی 52 بارمتەی کارمەندانی سەفارەتی ئەمریکی لە ئێران لە ساڵێ 1979، وە دوای بێ ئەنجام بوونی هەوڵە دیبلۆماسیەکان بۆ ئازاد کردنیان. لە مانگی چواری 1980 ئەمریکا بڕیاریدا کە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەت دەست پێ بکات بە ناوی operation eagle claw بەمەستی رزگارکردنیان.
هەشت کۆپتەری جۆری RH-53D (وێنەکەیان لەخوارەوەیە) لە دوورگەی مەسیرەی وڵاتی عومانەوە بەرەو تاران دەکەونە ڕێ، بەڵام لە نیوەی ڕێگا و لە ناوەندی بیابانە گەوەرەکانی وەسەتی ئێران تێکدەشکێن (خەریتەی ڕێگاکە لە خوارەوەیە)، چونکە توانای بڕینی ئەو مەودا دوورو درێژ و گەرما پروکێنەرەی ئەو ناوچەیان نەبوو، بۆیە ئۆپەراسیۆنەکە شکست دێنێ.
ئەمە دەبێتە دەرسێک بۆ سوپایی دەریای ئەمریکا داوا لە کۆمپانیای بۆینگ دەکەن کۆپتەرێکیان بۆ دروست بکات کە هەم لە کۆپتەر خێراتر بێ هەم بۆ مەودای دورودرێژ و بەرزی هاوشێوەی فڕۆکە بفڕێ و، هەروەها وەکو کۆپتەر بتوانی لە ئاسمان بوەستێ و بە ستونیش لە هەر جێگایەک بیانەوێ بنیشێتەوە.
ئەوانیش کۆپتەری V22 osprey یان بۆ دروست دەکەن (وێنەکەی لە خوارەوەیە) کە سەنجراکێشترین و پڕ موعجیزەترین کۆپتەرە، چونکە دەتوانێ پەروانەکانی لە ستونیەوە بکات بە ئاسۆیی بەمەش لە کۆپتەرەوە دەبێ بە فڕۆکە وە بە پێچەوانەوە وە هەردوو خەسڵەتی فڕۆکە و کۆپتەری تێدا کۆکراوەتەوە !

وێنەکان

1- وێنەی یەک

2- وێنەی دوو

3- وێنەی سێ

4- وێنەی چوار

5- وێنەی پێنج

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت