چێنەر عەوڵا: ئیدارەی سلێمانی و یەکێتی خۆیان خستۆتە گەمەیەکەوە بەخۆیان نەزانیوە!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە راپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکی کە چەند رۆژێک پێش ئێستا بڵاو کرایەوە، روسیا و ئێران و مەکسیک و چەندین وڵاتی تر ناویان هاتوە بە پێشێل کارییی مافی هاورەخوازان لەقەلەمدراون، چونکە دیموکراتەکانی ئەمریکا زۆر هەستیارن بەرامبەر ئەوبابەت. تەنانەت ئەو مەسەلەیە وەکو مافێکی سەرەتایی مرۆڤ دەبینن وە رێژەیەکی بەرچاوی دەنگدەری دیموکراتەکان گەی و لێزبیانەکانن.
ئەوان بە شێوەیەک یەکگرتون کە هەمان جۆر ئوتومبیلیش نەبێ لێناخورن کە جۆری سوبارویە! هەر بۆیە ئیدارەی بایدن هەست بەرپرسیارەتی دەکا کە بەرگری لە هاورەگەزخوازەکان بکات لەهەر جێگایەک بن.
چەند رۆژێک دوای راپۆرتەکەی وەزارەتی خاریجی دەبینین لە سلێمانی ئەو بابەتە زەقدەکرێتەوە بەتایبەتی راگەیاندنی پارتی لەکاتێکدا پارتی تۆمەتبارە بە گرتن و ئەشکەنجەدانی رەئی ئازاد و رۆژنامەنوسان.
دەیانەوێ تەرکیز لەسەر ئەوە لابەرن و بە ئەمریکیەکان بڵێن ئەوەتا سلێمانی چەند خراپە، ئیدارەی زەرد پڕیەتی لە هاورەگەزخواز و هەرچی لە ئێران ڕایکرد لە سنوری ئێمە دەگیرسێتەوە و لەلایڤی فەیسبوکدا ریکلام بۆ هاورەگەزخوازی دەکەن ئازادن و مافیان پارێزراوە.

 

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت