یادى 125 ساڵەى یەکەم تیرۆرى ئیسلامى سیاسى.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئامادەکردن و بەرچڤە کردن/ عوسمان عومەر.
زۆربەى گەلانى دونیا یادى رۆژیک دەکەنەوە ئەویش رۆژى کرێکارانى جیهانیە کە سالى 1886 کرێکاران داواى مافەکانى خۆیان دەکرد واتە 135 ساڵ بەر لە ئێستا کە پێشتر 16 کاتژمێر کاریان دەکرد, دواى مانگرتن و خۆپێشاندانێکى فراوان توانیان کاتەکانى کارکردن بکەن بە 8 کاتژمێر ، بیرۆکەى ئەو یادە دەگەرێتەوە بۆ کەسێک بەناوى پیتەر ماگوایەر ئەمیندارى گشتى دارتاشان دامەزرێنەرى یەکیتى کرێکارانى ئەمریکا بوە … کریکاران و خەلکى دیکەش لەو رۆژەدا بەخۆشى و ئاهەنگ بەرێى دەکرێت..
یەکى ئایار هەر جەژنى کرێکاران نییە، بەلکو یادێکى شوم و داهێنانێکى شوم بووە بۆ زۆرێک لەگەلان، ئەویش یەکەم کردەوەى تیرۆرى ئیسلامى سیاسى بووە لە ئێران بەفەرمانى سەرکردەیەکى ئاینى کاتێ میرزا رضا کرمانى هەستا بەتیرۆرکردنى یەکێک لە بنەمالەى قاجاریەکان ئەویش ناصرالدین شا سالى 1896 بەفەرمانى جەمال الدینى ئەفغانى.
ئایا دەتوانرێ بگوترێ ئەوە یەکەم فەتواى ئاینى بێ کە بنەماى تیرۆرى ئیسلامى سیاسى پێدارێژرابێ؟ ئایا دەکرێ بە یەکەم کردەوەى چەکدارى ئیسلامى سیاسى دابنرێ وەک جیهاد ؟ بێگومان ئیستاش و ئەوساش فەتواى پیاوە ئاینیەکان کاریگەرى هەبوە بەسەر زۆر ڕووداوەوە چ لەخۆرهەلات چ لە خۆرئاوا و گوڕینى رەوتى ئەو ڕووداوە. خاوەنى بیرۆکەى ئەم فەتوایە خودى جمال الدینى ئەسەد ئابادى کە دەکەوێتە نزیک هەمەدان لەناوەراستى ئێران و یەکێکە لەنوێگەرە ئیسلامیەکان لەسەدەى 19 .
هیلارى پاڕکەر پسپۆر لەکاروبارى ئیران و مامۆستاى زانکۆى کامبریجى بەریطانى لە کتێبەکەى میژوى ئێراندا دەلێت: تیرۆرکردنى ناصر الدینى قاجارى تیرۆرێکى ئیسلامى سیاسى بووە گەر بەراوردى بکەین لە پادشاکانى پێش خۆى کە لەسەر دەسەلات و کورسى کوژراون، چونکە بنەمالەى قاجاریەکان بەردەوام کیشەیان هەبوە بۆ گرتنە دەستى دەسەڵات و پاوانخوازى وەک زۆر لە بنەمالە ئەو ئارەزوو ویستەیان ئیستاش هەیە کوژرانى پادشا قاجاریەکان بە فەتوایەکى ئاینى نەبوە، بەلام ئەمجارەیان جمال الدینى ئەفغانى ویستى کەپادشاى قاجارى بۆ مەرامى بەرنامەو پرۆژەکانى بەکاربهێنێ تەنانەت گۆرانکارى لەسەرتاسەرى جیهانى ئیسلامى هەموى کە زانرا پادشا ناچێتە ژێر ئەو بارەوە بۆیە فەتواى دا کە تیرۆر بکرێ. هەروەها پارکەر لەسەرى دەروات و دەلێت: ئامانج لەو تیرۆرە, تیرۆرێکى شۆرشگێرى بووە نەک لەلایەن ئەوانەى چاویان لە کورسى و دەسەلاتى بنەمالەیی بوە، بەلکو ئامانجێکى بیروباوەرى سیاسیانە بوە، چونکە ئەم تیرۆرە بەدەستى کەسێکى خوێندکارێکى شۆرشگێر ناو دەبات کە وانەى بیروهزرى ئیسلامى و سیاسى خوێندوە کە دەشیزانى کوشتن و لەسێدارەدان چاوەڕوانکراوە گەر پادشاى قاجارى تیرۆربکات.
پارکەر دواى بەراوورد کردنى تیرۆرى ناصرالدینى قاجارى بە هەندێ پادشاى ئەوروپى و ئێرانى، پێشتر دەگاتە ئەوەى ڕێرەوى تیرۆرەکە جیاوازە و بەیەکەم کردەوەى خۆبەخشى دادەنرێ، نە لەرووى ویژدانى ونە لە ڕووى واقیعیشەوە گەر ئەو تێرۆرانە بخرێتە پاڵ رەوتە ئیسلامیە توندڕەوەکان ناتوانرێ بەرگرى ئەو پرسیارە بکرێت ئایا هۆکارى تیرۆر کردنى ناسرالدین شا دوورە لە باروگوزەران و کۆمەلایەتى کە بونەتە هۆکار بۆ ئەو تیرۆرە چ پەیوەندیەکى بە رەوتە ئیسلامیەکانەوە هەبووە.

پاڵنەرەکانى ئیسلامى سیاسى
وەک دەگوترێ ئەوچەند وێنانەى ميرزا رضا كرماني بکوژى ناسرالدین شا یەکێ لەو وێنانە چەند کاتژمێرێ پێش لەسیدارە دانیەتى بە جل و بەرگى پیاوێکى ئاینى شیعەوە و مەرجەعەکەى جمال الدینى ئەففانى بووە کە هانى داوە بۆ ئەو کارە بۆ تۆڵە سەندنەوە لە پاشاى قاجاریەکان بەپێى مەزەبى شیعە گەیشتۆتە پلەى ئیجتیهاد، ئەمەیە کەوا دەکات کەبگوترێ ئەو کارەتیرۆرە سیاسیە بدرێتە پال ئیسلامى سیاسى و هەروەها کردەوەى تیرۆرەکەش لە یەکێ شوێنە پیرۆزەکانى نزیک تاران ئەنجام بدرێ بەفارسى پێى دەگوترا دار الخلافە لەبرى ووشەى پایتەخت.
لە ئەنجامى لێکۆلینەوەیەک کە پۆلیسى تاران ئەنجامى داوە کە کاتى خۆى ناوى “نظمية”،بۆیان دەرکەوتوە کە میرزا رەزا کرمانى سەر بە گروپێک بووە جەمال الدینى ئەفغانى لە ئەستەمبولەوە سەرپەرشتى فەرمانى پێداون.
تاکو ئەم سەردەمەش هەندێ لەبیروڕاوبۆچونەکانى جەمال الدینى ئەفغانى لەلایەن چەند رەوتێکى ئیسلامى چ سوننە چ شیعە لایان پەسندە … بۆیەش کاتى خۆى لەئێران وەدەر نراوە، چونکە هانى کۆمەڵگاى داوە بۆ شۆرش دژى خراپى دەسەلات و بەریوەبردنى خراپى وولات و دژى هەژارى هاوولاتیان بووە. ئەوە لەلایەک لەلایەکى ترەوە ویستویەتى ئێران بەڕووى شارستانیەتى خۆرئاوایی بکرێتەوە,دواتر پەیوەندى بەماسۆنیەتەوە کردووە.لەگەل ئەوەش لایەنگرو هاوئاوازى هەبووە لە هیندەوە تا تورکیا و ئێران و تەنانەت میصریش وەک نوێخوازێک و خوێندکارەکانى گۆڤارێکێان بەناوى المنارەوە دەردەکرد و وەک دەگوترێ ڕەگ و ریشەى ئیخوان لەلایەن ئەوەوە سەرچاوەى گرتبێ.
بۆچى ئەو کارە تیرۆرەى ئەنجام دا، چونکە لە ئێران دەرکراوەو سویندى خواردووە کە تۆلە لە رژێمى قاجاریەکان بکاتەوە گەر خوێندکارەکەى واتە میرزا رەزا لە بەندیخانە دەربچیت کاتێ گەیشتە لاى جمال الدین باسى ئەشکەنجەو ئازارى بەندیخانەى بۆ کرد ئەویش پێى راگەیاند اذهب واقلع الظلم من جذوره، واتە بچۆ ڕەگ و ریشەى زۆردارى لەرەگەوە بنەبڕ بکە! ئەوە وەک فەتوایەک دەژمێردرێ کە جمال الدینى ئەفغانى دابێتى بۆ کارى تێرۆر.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت