شێرزاد ڕۆژهەڵاتی: ڕیشەی دوژمنایەتی دێموکڕاتەکانی چوار پارچەی کوردستان بەرامبەر پ ک ک/ بەشی چوارەم و کۆتایی.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەرەی پ ک ک ئۆپۆزیسیۆنی بەرەی دێموکڕاتەکان
دونیابینی و ئامانجەکانی پ ک ک بە هیچ جۆرێک لە گەڵ دێموکڕاتەکان یەک ناگرێتەوە.
پ ک ک ئاکامی بە یەک گەییشتن و پێکەوە کوڵانی نیو سەدە سۆسیالیزم، ئاناڕشیسم و خەباتی نەتەوەییە.
خاوەن پڕۆژەی ئامادەیە بۆ بەڕێوەبردنی کۆمەڵگا لە چوارچێوەی دونیابینیەکەی دا. نمونەی بە کردەوە دەرهاتووی، ڕێکخستنی ڕۆژئاوای کوردستانە لە سەر مۆدێلی خۆبەڕێوەبەری دێموکڕاتیک دا.
ئەم سیستمە لە جوغڕافیایێکی نالەباری فرەنەتەوە و پڕکێشە کە گیرۆدەی گێچەڵەکانی تورکیا، ئیسلامیەکان و بارزانی بوە، توانیویەتی سەرکەوتنی گەورە بە دەست بێنێ.
لەم دە ساڵەی دوایی دا، ئەنەکەسەکانی ڕۆژئاوا کە دێموکڕاتەکانی ئەم دەڤەرەن، لە گەڵ ئوپۆزیسیۆنی ئیسلامی سوریە، نەتەوەپەرەستەکانی عەڕەب، دەوڵەتی تورکیا و بارزانی یەکگرتنی ئاشکرا و نەهێنیان هەبوە و هەیە بۆ لەناو‌‌‌بردنی ئەم سیستمە تازەیە.
بۆچی ئە نە کە سە (دێموکڕاتەکانی ڕۆژئاوای کوردستان) لە جیاتی هاوکاری و هاوخەباتی لە گەڵ براکانیان لە پارتی یەکیەتی دێموکڕاتیک( پ ی د)، بونە داردەستی تورکیا، ئۆپۆزیسیۆنی نەتەپەرەستی سوریە و ئیسلامیەکان؛ و لە هیچ پیلانێک بۆ لەناو بردنی سیستمی خۆسەری ڕۆژئاوا خۆیان نەپاراستوە؟
جوابی ئەم پرسیارە لە جەوهەر و ماهیەتی چینایەتی ئەم هێزە دایە. “ئە نە کە سە” وەک هەمو دێموکڕاتەکانی دیکە لە چوار پارچەی کوردستان نوێنەری بەرژوەندی چینی سەردەستی کوردن. دەیانهەوێ خۆیان و هاوچینەکانیان ئاغا و سەروەری زۆرینەی کورد بن.
کێشەیان لە گەڵ دەوڵەت نەتەوەی سوریە، یان ئۆپۆزیسیۆنی عەڕەبی سوری و هێزەکانی ناوچە تەنیا لەوەی دایە کە لە ئاغایەتی بە سەر کورد دا پشکی زیاتریان بەر بکەوێت.
پ ک ک شەڕ بۆ سەروەری و ئاغایەتی لە هیچ پارچەیێکی کوردستان ناکات. بە پێچەوانە دەیهەوێ ئاغایەتی و سەروەری لە ڕێشەوە هەڵوەشێنێتەوە. لە جیاتی گۆڕێنی ئاغا، خەڵک لە سیستمێک دا ڕێکخراو بکا کە جێگای هیچ جۆرە ئاغایەتیەک نابێتەوە.
لە سیستمی شوڕایی ڕۆژئاوا بە پێچەوانەی سیستمەکانی دیکە، دەسەڵات لە خوارەوی کۆمەڵگا سەرچاوە دەگرێ. دێموکڕاسی ڕاستەوخۆیە و هەلپەرەستان ناتوانن بیکەنە نەردیوانێک(پەیژە) بۆ گەییشتن بە پلە و پایە و سوار بوون بە سەر خەڵک و وەدەستخستنی سەروەت و سامان. ژن لە گەڵ پیاو یەکسانە و جیاوازی چینایەتی لە کەم کردنەوە دایە.

بۆچی دێموکڕاتەکانی چوار پارچەی کوردستان ڕق و کینەیێکی زۆریان بەرامبەر پ ک ک هەیە؟
بە شاهیدی کتێبەکەی دوکتور قاسملو و عەبدوڵای حەسەن زادە بە نێوی “خیانەتەکانی قیادەی موەقەت بە نەتەوەی کورد” پارتی دێموکڕاتی کوردستانی ئێراق بە ڕێبەرایەتی بنەماڵەی بارزانی زۆرترین غەدر، جیانەت و کوشتاریان بەرانبەر بە ڕێبەران، ئەندامان و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران ئەنجام داوە.
دێموکڕاتەکانی ئەمڕۆی ڕۆژهەڵات نەک هەر قسەیێکیان لە سەر ئاکارەکانی بارزانی نیە، بەڵکە وەک دوو لقی ڕۆژهەڵاتی پارتی دێموکڕاتی کوردستانی ئێراق هەڵس و کەوت دەکەن.
بە ئاوڕدانەوەیێک لە ماهیەتی دێموکڕاتەکان، جوابی پرسیارەکەمان بۆ ئاشکرا دەبێ؛
دێموکڕاتەکان نوێنەری چینی سەردەستی کۆمەڵگان. یەک نێوەرۆک و یەک ئامانجیان هەیە {هەر کامیان ئاغایەتی بە سەر خەڵکی پارچەیێک یان بەشێک لە پارچەیێکی کوردستان بۆ خۆی و چینی سەردەستی کورد بە دەست بێنێ)
پ ک ک هاتوە لە ناوچە و پارچەی ئەمانە حیزبی ساز کردوە و دەیهەوێ زۆرێک لە پیرۆزیەکانی! گەلی کورد(کوردایەتی دیوەخان) بخاتە ژێر پرسیار.
گەرەکیەتی لە ڕۆژی خۆی دا وەک ڕۆژئاوای کوردستان بە دامەزراندنی سیستمی خۆبەڕێوەبەری دێموکڕاتیک خەونی سەد ساڵەیان بۆ سەروەری بە سەر کۆمەڵگا بشێوێنێ.

خۆش‌باوەڕی پ ک ک
پ ک ک لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو تا ئێستا کار لە سەر کۆنگرەی نەتەوەیی کورد دەکات. بەڵام دەسکەوتێکی نەبوە. هۆیەکەی ئەوەیە کە هێزەکانی پارێزەری چینی سەردەستی کورد بەرژوەندی خۆیان لە گەڵ پ ک ک دا نابینن. بە پێچەوانە، بەرژوەندی ئەم چینە زیاتر لە گەڵ دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان یەک دەگرێتەوە تا پ ک ک یان هەر هێزێکی دیکە کە دژی بەرژوەندی چینایەتی چینی سەردەستی کورد بێت.
بەرچاوترین نمونەی نوێنەری چینی سەردەستی کورد پارتی دێموکڕاتی کوردستانی ئێراق بە ڕێبەرایەتی بنەماڵەی بارزانیە. ئەم ڕێکخراوە بە ڕوونی لە ماوەی شێست ساڵی ڕابردوو یەک ئیستڕاتژی نەگۆڕیان پەیڕەو کردوە کە ئەوەیە:
«هاوکاری داگیرکەران بۆ سەرکوتی شۆڕشگێڕانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە پێناو وەرگرتنی یارمەتی دارایی، سەربازی و سیاسی بۆ ئاغایەتی بە سەر بەشێک لە باشوری کوردستان»
ڕۆژێک جەنازەی سڵێمانی موعینیەکان ڕادەستی شا دەکەنەوە(186٨)؛ ڕۆژێک کارەساتی هەکاری دەقەومێنن(187٨)؛ ڕۆژێک ڕێبەرانی پ د ک ت( سەعید ئاڵچی و دوکتور شوان) دەکوژن(1871)؛ ڕۆژێک دەبنە قیادە موەقەت و دێموکڕات و کۆمەڵەی ئێران پاکسازی دەکەن(18٨5-1878)؛ ڕۆژێک دەبنە بەشێک لە سپای تورک بۆ پاکسازی قەندیل لە گریلا(188٨-1882)؛ ڕۆژێک بە دەبابەی سەدام کارەساتی 31ی ئابی 1886 دەقەومێنن؛ ڕۆژێک 15000 پێشمەرگە لە شەنگال دەکێشنەوە تا داعش بە 500 چەتە ئیزەدیەکان ئەنفال بکەن(3ی ئابی 2014)؛ ڕۆژێک پردی سیمالکا بە سەر ڕۆژئاوا دادەخەن. ڕۆژێک گرێبەستی پەنجا ساڵەی نەهێنی ڕادەستکردنی نەو و گازی باشور بە نیوەی قیمەتی جەهانی لە گەڵ تورکیا دەبەستن ؛ڕۆژێک پارلمان دادەخەن؛ _ مێژوو پێمان دەڵێ تا بنەماڵەی بارزانی بمێنن، گەلی کورد ئەم ڕۆژە ڕەشانە دەبینێ_

هێزەکانی نێوان دوو بەرەی پ ک ک و دێموکڕاتەکان
ئەم هێزانە هەر لە ئێستاوە بە پێی دووری و نزیکی لە پ ک ک و دێموکڕاتەکان دەناسرێنەوە. تەنانەت حیزبێکی گەورەی خاوەن پێگەی جەماوەری وەک یەکیەتی نیشتمانی کوردستان نەیتوانیوە و ناتوانێ لەم دوو جەمسەرە سەربەخۆ بێت. بەشی زۆری ڕێبەران و دەستڕۆییشتوانی یەکیەتی کە لە تاڵانی سامانی باشور بونەتە مل‌شۆڕ و شەریکە دزی دەرەجە دووی بارزانی، بەرژوەندی خۆیان لە دۆستایەتی و سیستمی پارتی دا دەبیننەوە.
جەماوەری خوارەوەی یەکیەتی کە لە گەندەڵی و ڕانتی کوردایەتی دەرەبەگی بێبەهرە ماونەوە، پ ک ک بە دۆستی خۆیان دەزانن.
لە نێو گۆڕانیش دا وەک یەکیەتی ئەم دیاردەیە دەبیندرێ. کێشەی حیزبە ئیسلامیەکانی باشوریش لە گەڵ بارزانی تەنیا بەشداری زیاتر لە سامان و دەسەڵات دایە.
ئیخوانیەکانی چوار چوارپارچەی کوردستان بەرژوەندیان لە گەڵ دێموکڕاتەکان و لە سەرەوەی هەمویان بنەماڵەی بارزانی دایە.
کۆمەڵەکانی عەبدۆڵا موهتەدی و عومەر ئیلخانیزادە لەم 30 ساڵەی دوایی دا لە سفرەی دیوەخانی بارزانی نزیک بونەوە. کۆمەڵەی سەید برایم پ ک ک لە ئامانجەکانی خۆیان نزیک دەزانن.

نەتیجەگیری
دیکتاتۆڕی، هەڵاواردنی چینایەتی و ڕەگەزی، خوڕافات ،نابەرابەری و چەقبەستویی کۆمەڵگا، پێناسەی سیاسی، کۆمەڵایەتی و کەلتوری وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. گشت کوردستانیش بە خەستی گیرۆدەی ئەم نەخۆشیانەیە.
حیزب و هێزەکانی کورد لە چوار پارچەی کوردستان بە سەر دوو جەمسەر دابەش بوون.
جەمسەرێکیان دێموکڕاتەکانن کە لە گەڵ سیستمی زاڵ بە سەر ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستان کێشەیان نەیە. کێشەی ئەوانە وەک میرنشینە کوردەکانی ژێردەستی عوسمانی و ئێرانی سەدەکانی پێشویە: (پشکی زیاتر لە سەروەری و ئاغایەتی بە سەر زۆرینەی دانیشتوانی کوردستان)
خاوەنی هیچ پڕۆژەیێک نین بۆ بەرەوپێش بردنی کۆمەڵگای کوردستان. تەنانەت لە گەڵ گەشەی سیستمی سەرمایەداری بەرهەمهێنەریش نین.
نمونەکەی حکومەتە سی ساڵەکەی هەرێمە کە سەرەڕای داهاتێکی زۆری گومرک، نەوت، گاز و … لە بەر گەندەڵی،دزی و تاڵانی سامانی باشور نەیانتوانیوە ژێرخانێکی ئابوری بونیاد بنێن. تەنانەت لە دابینکردنی ئاو و کارەبا دا ماونەوە. تەماتە و پەتاتەکەشیان لە تورکیا و ئێران بۆ هەناردە دەکرێ.
بورژوازی بەرهەمهێنەری کورد زۆر لاوازترە لە وەی حیزبی هەبێ. دێموکڕاتەکان نە نوێنەری توێژی بورژوازی کوردن، نە نوێنەری گشت پێکهاتەکانی کوردستان. تەنیا نوێنەری چینی سەردەستی کۆمەڵگای کوردن.
زانستی کۆمەڵناسی و مێژووی گەلانی دونیا نیشانی داوە، کە هیچ حیزبێک نەیتوانیوە و ناتوانێ نوێنەری بەرژوەندی گشت توێژ و چینی کۆمەڵگا بێ.
دێموکڕاتەکانی چوار پارچەی کوردستان بە ناحەق خۆیان وەک نەتەوەیی پێناسە کردوە. نەتەوەیی بون شەرت و مەرجی هەیە کە لە گەڵ ماهیەتی چینایەتی و سیاسی ئەوانە یەک ناگرێتەوە.
جەمسەری دوهەم پ ک ک و ڕێکخراوەکانی باوەڕمەند بە خەتی فکری عەبدوڵا ئۆجەلانن.
دژایەتی لە گەڵ هەڵاواردنی ڕەگەزی، چینایەتی و نەتەوایەتی و سیستمی پلەداری(هیرارشی = سلسله مراتب قدرت و ثروت) پێناسەیەتی.
لە ئاکامی نیو سەدە تێکۆشانی سەخت،تاقیکاری وئیشتبا و بە خۆ داچونەوە، کەڵک وەرگرتن لە تەجروبەی وڵاتانی دیکە، بۆتە خاوەنی بەرهەمێکی فکری دەوڵەمەند، کە دەتوانێ لە کەمترین کات دا لە شوێنێکی وەک ڕۆژئاوای کوردستان کۆمەڵانی خەڵک لە سیستمی خۆبەڕێوەبەری دێموکڕاتیک سازمان بدات. شەڕی نەتەوەکان بگۆڕێ بۆ برایەتی گەلان لە پێناو بنیاد‌نانی سیستمێکی یەکسان، دادپەروەر و پێشکەوتنخواز.
بەرژوەندی دێموکڕاتەکان لە گەڵ دەوڵەت-نەتەوەکانی حاکمی کوردستان زیاتر یەک دەگرێتەوە تا پ ک ک. هەر وەک ئێستا دەبینین کە دێموکڕاتەکانی باشور بە ڕێبەری بنەماڵەی بارزانی بە ئاشکرا دۆستی تورکیا و هاوبەشی سیاسی دەوڵەتی ئێراق و کۆنەدۆستی هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی ئێرانن. ئەوەش لە حاڵێک دایە دوشمنایەتی هەر شتێک دەکەن کە بۆنی پ ک کەی لێ‌بێت.
دێموکڕاتەکانی ڕۆژهەڵات خۆیان لە ڕابردووی بنەماڵەی بارزانی کوێر و کەڕ کردوە. هێندە بە ڕق و کینەوە باسی پ ک ک دەکەن هەر دەڵێی کاک سلێمانی موعینی و هاوڕێکانی، پ ک ک کوشتبێتیان! یان قیادە موەقەت هەمان پ ک ک بوبێتن کە دێموکڕاتەکانیان لە ورمێ، شنۆ و سەردەست راو ناوە!
دێموکڕاتەکانی ڕۆژئاوای کوردستان (ئ ن ک س) لە پێناو دوشمنایەتی پ ک ک، بونە خزمەتکاری تورکیا، ئیسلامیەکان و ئۆپۆزیسیۆنی شۆڤێنی عەڕەبی سوریە.
هەمو ئەو ڕاستیە تاڵانە ئەم دەرسەمان پێ‌ئێژن کە لای دێموکڕاتەکانی نوێنەری چینی سەردەستی کورد، بەرژوەندی چینایەتی گرینگترە لە بەرژوەندی نەتەوەیی.
بیری نەتەوەیی و کوردایەتیەکەیان قۆناغی دەرەبەگی تێپەڕ نەکردوە و لە ماهیەتیان دا نیە ببنە نوێنەری ناسیۆناڵیسمی کوردی.
ئیخوانەکانی کوردستانیش وەک توێژێکی بێبەرهەم و مفتەخۆری ناو چینی سەردەستی کورد، هەمان ماهیەت و کێشەی دێموکڕاتەکانیان هەیە. هەرچەند ئیدئۆلۆژی جیاوازیان هەیە. بەڵام بە پێی بەرژوەندی چینایەتی دەکرێ ببنە هاوپەیمانی دێموکڕاتەکان.
کێشەی دێموکڕاتەکان لە گەڵ پ ک ک، درێژەی دوشمنایەتی ئاغا و شێخ و مەلاکانی دەست‌وپێوەندی شێخ مەحمودە، بەرانبەر خوێندەوار و ڕووناکبیرەکانی وەک جەماڵ عیرفان.(2021_1821)
سەد ساڵ دوای تیرۆری جەماڵ عیرفان، دەبینین کە ڕواڵەتەکان گۆڕاون، بەڵام نێوەرۆکەکان وەک خۆیان ماون.

پەڕاوێز و واژە سەرەکیەکان:

جەمال عیرفان
جەمال عیرفان کوڕی عەبدوڵا عیرفانی کوڕی مەلا ڕەسولی کاژاوییە. لە ساڵی ۱۸۸۱ لە گەڕەکی کانی ئاسکان لە سلێمانی لە دایکبووە. دوای تەواوکردنی خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی سەربازی، دواتر کۆلێژی سەربازیی لە ئەستەنبۆڵ تەواوکردوە.
لە 1921و کاتێک حکومەتی دووەمی شێخ مەحمود دروست دەبێت لە سلێمانی، ململانێیەکی زۆر لەنێوان ڕووناکبیر و ئاغا و شێخ و مەلاکاندا دروست دەبێت، کە زۆربەیان دەستوپێوەندی شێخ مەحمودی بوون. ئەوانە بەردەوام دژایەتیی خوێندەوار و ڕۆشنبیرەکانی ئەو سەردەمەیان دەکرد. بە وتەى مێژوونووس تۆفیق وەھبی، شێخ و مەلاکان لیستێکیان دروستکردبوو کە تۆفیق وەھبیشی تێدابووە، ناویان نابوون (فەرمەسۆن) یان بۆینباخ لەملەکان، وەک کەسانی بێدین سەیردەکران.
جەمال عیرفان کەسێکى ئەکادیمى و رووناکبیر و بە ئەزموون بوو و چەندین شاری گەورەى دونیاى ئەو سەردەمی بینبیوو خەمى پێشکەوتنى کۆمەڵگەى کوردستان و بە دامەزاروەیکردنى دام و دەزگاکانى حکومەتى لەو سەردەمەدا هەبوو. هەموو ئەوانە وایانکردبوو لە رۆژنامەکانى ئەو سەردەمەدا بابەتى دەنووسی و باسی لە پێشکەوتنخوازی دەکرد.
لەبارەی ڕۆژی تیرۆری جەمال عیرفانەوە، لە ژمارە 5ی ڕۆژنامەی “رۆژی کوردستان”ی ڕۆژی 2ی کانونی دووەمی 1823 / 11ی بەفرانبار نووسراوە “زیاعێکی گەورە: لە ئەزکیا و مونەوەرانی وەتەن عیرفان زادە جەمال بەگ، شەوی چوارشەممەی ڕابردوو 12 لەسەر 13ی کانوونی دووەمی ساڵی 1822، لەتەرەف ئەشخاسی مەجهوولەوە دەست رێژی لێ کراو و دوو گوللە ئیسابەتی کرد، پاش سێ سعات وەفاتی کرد”.
لەو بارودۆخە پڕ لە ململانێ سیاسی و کۆمەڵایەتیەدا جەمال عیرفان لەماڵەکەی خۆیدا تیرۆر کرا. بەھۆی کەمتەرخەمیی کاربەدەستانی ئەو کاتەی حکومەتی شێخ مەحمود تیرۆرکردنەکە بە ناڕوونی مایەوە، بەڵام ڕای ھەرە باو ئەوەیە کە جەمال عیرفان بەدەستی تورکخوازەکان تیرۆر کرابێت کە ئەوکاتە هەژموون و دەسەڵاتێکی زۆریان ھەبووو و دەوری شێخ مەحمودیان دابوو، تا ئێستاش بەڕای زۆرێک لە نوسەران و مێژوونوسان، تیرۆری جەمال عیرفان، بە یەکەم تیرۆری ڕووناکبیران دادەنرێت کە لەژێر دەسەڵاتی کوردی ڕوویدابێت هیچ کەسێکیشی لەسەر سزا نەدرابێت. نوسینی( دڵشاد خۆشناو ).
بە دیتنی لیستی دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی ژ.ک و کابینەی قازی محەمەد هیچ شکێک لەوە دا نامێنێتەوە چینی سەردەست(ئاغاوات وبنەماڵە دەوڵەمەندەکان) ڕێبەرایەتی بزوتنەوەی لە ڕووناکبیر و چینی ژێردەست دەرهێناوە.
دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی ژ.ک ئەم کەسانە بوو.:
۱-عبدالرحمن ذبیحی
۲- حسین فروهـر
۳- عبـدالرحمن امامی
۴- عبدالقادر مدرسی
۵-نجم الدین توحیـدی
۶- محمـد نانوا زاده
۷- علـی محمـودی
۸- محمـد اصـحابی
۹- عبدالرحمن کیانی
۱۰- صدیق حیدری
۱۱-قاسم قادری

لیستی کابینەی کۆماری خورموختاری مەهاباد کە زۆرتر لە چینی سەردەست بون.( فیئۆداڵ، شێخ، مەلای دەسترۆییشتوو) :
۱- نخست‌وزیر: حاجی‌بابا شیخ
۲- وزیر جنگ: محمدحسین سیف قاضی
۳- وزیر داخلِ: محمدامین معینی
۴- وزیر بهداشت و سلامت: محمد ایوبیان
۵- وزیر مشاور: عبدالرحمن ایلخانی زاده
۶- وزیر راه و ترابری: اسماعیل ایلخانی زاده
۷- وزیر اقتصاد: احمد الهی
۸- وزیر پست و تلگراف: کریم احمدی
۹- وزیر بازرگانی: مصطفی داوودی
۱۰- وزیر فرهنگ: مناف کریمی
۱۱- وزیر کشاورزی: محمود ولی زاده
۱۲- وزیر تبلیغات: صدیق حیدری
۱۳- وزیر کار: خلیل خسروی
۱۴- وزیر دادگستری: ملا حسین مجدی
https://globalgovernment2012.blogspot.com/2020/03/blog-post.html

-عەلی کەریمی، ژیان و بەسەرهاتی عەبدوڵڕەحمانی زەبیحی
– «من با عقاید تو مخالفم، ولی حاضرم تا پای جان از ابراز عقاید تو دفاع کنم» (ولتر جامعه‌شناس و فیلسوف عصر روشنگری فرانسه)
دموکراسی با تحمل نظر مخالف سنجیده می‌شود. طی حکومت یازده‌ماهه قاضی محمد، شخصی به نام غفور محمودیان ترور شد. وی یکی از برجسته‌ترین روشنفکران چپ آن شهر بود و سال‌ها در تهران اقامت داشته و تحصیل‌کرده بود.
* یکی از اصول علمی کارآگاهی در شناسایی آمر و عامل جرم چنین است:
«اگر قتلی اتفاق افتاد و قاتل شناسایی نشد، حاکم وقت در پشت آن قرار دارد»
آقای محمودیان حکومت قاضی محمد را فئودالی و عقب‌مانده می‌دانست. ولی اقدامی علیه آن به عمل نیاورده بود. تا پایان عمر جمهوری مهاباد هیچ‌کسی به‌عنوان عامل این قتل معرفی نشد.
* آقای یوسف رضوانی در کتاب زندگی و سرگذشت عبدالرحمان ذبیحی نوشته علی کریمی درباره این رویداد چنین نگاشته است: «به دستور شخص قاضی محمد در کوچه یهودیان مهاباد ترور شد… آقای کردستانی[محمد رسول کردپور پدر آقایان جعفر، مسعود و خسرو کردپور فعالین حقوق بشر و روزنامه نگار] اهل بوکان رئیس اطلاعات شهربانی جمهوری مهاباد بود. از خودش [محمد رسول کردپور] شنیده‌ام که می‌گفت برایم دستور آمد که مخفیانه محمودیان را بکشم. من آدمکش نبودم. دستور را اجرا نکردم و رفتم پیش قاضی محمد و گفتم این کار نا شرعی است و چگونه می‌شود که بدون سؤال و محاکمه وی را بکشم؟ فرمود دستور را باید اجرا کنی. من هم با عصبانیت رفتم بیرون و گفتم هرگز چنین کاری انجام نمی‌دهم. هرچه بادا باد… محمودیان ترور شد. قاتلان قادر باغچه بان و هاشم سعید بودند. بعد از شکست جمهوری مهاباد به عراق مهاجرت کردند. قادر در کویه و رانیه و هاشم در اربیل اقامت گزیدند»
دو فرد نامبرده از پیش‌مرگان بسیار قابل‌اعتماد قاضی بودند و تا دهه اول سال ۲۰۰۰ میلادی در قید حیات بودند و اولاد زیادی از خود در عراق بر جای گذاشته‌اند.
* میرزا مصطفی خلیل پور آذر (بازنشسته اداره ثبت‌اسناد) که آن زمان از افسران جمهوری مهاباد بوده، واقعه را چنین تعریف کرده است: «قادر و هاشم به من گفتند برو خانه آقای محمودیان به او بگو قاضی محمد می‌خواهد شمارا ببیند. او را همراه خودت پیش قاضی ببر. من [مصطفی خلیل پور آذر] بی‌خبر از همه‌جا به خانه محمودیان رفتم گفتم بیا برویم پیش قاضی محمد. وی بی‌درنگ همراه من به راه افتاد. درحالی‌که شانه‌به‌شانه همدیگر به‌طرف خانه قاضی رهسپار بودیم، هنوز مسافت زیادی از خانه آن‌ها دور نشده بودیم که آن دو پیش‌مرگ از پشت آقای محمودیان را هدف گلوله قراردادند. وی در کنار من به خاک افتاد و مرد. قادر و هاشم به‌سرعت محل را ترک کردند.
قاضی محمد برای رد گم کردن، خود در مراسم ختم محمودیان شرکت کرد؛ و خانواده محمودیان مرا [مصطفی خلیل پور آذر] به‌عنوان متهم اصلی می‌شناختند. سرانجام روزی یک قرآن را در بغل گرفته به خانه محمودیان وارد شدم و قرآن را در مقابل آن‌ها بر زمین نهاده و روی آن دست گذاشته و سه بار قسم یادکردم که من از هیچ‌چیزی اطلاع نداشته‌ام و شرح واقعه و نام آن دو پیش‌مرگ که مرا برای به دام انداختن مقتول واسطه کرده بودند به آن‌ها گفتم. به این صورت من در نزد بازماندگان وی تبرئه شدم.» https://globalgovernment2012.blogspot.com/2020/03/blog-post.html

– مام جەلال- دیداری تەمەن- بەرگی یەکەم- ئامادە کردنی سەلاح ڕەشید- ل 314،315،316
http://yeksani.info/article/82

– پێناسەیەکی کورتی کۆمەڵەی یەکسانی کوردستان
کۆمەڵەی یەکسانی کوردستان لە بەهاری ساڵی 135٨ی هەتاوی (1878ی زایینی) بە ئامانجی دابینکردنی مافی بڕیاردانی گەلەکەمان لەسەر چارەنووسی خۆی و دامەزرندنی کۆمەڵگەیەکی یەکسان و پێشکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوونی خۆی ڕاگەیاندووە. بەر لەو کاتە، بەشێک لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی یەکسانی ساڵانێکی زۆر لەدوای کۆماری کوردستان و تا ساڵێک پێش ڕووخانی ڕژیمی شای ئێران، لە جووڵانەوەی ڕزگاریخوازی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستاندا چالاکانە بەشدار بوونە و خەباتیان کردوە. جێی ئاماژەیە کە بەشێک لە ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەر و بەڕێوەبەریی کۆمەڵەی یەکسانی ئەو کەسانە بوون کە دوای ڕیکەوتننامەی جەزایر و تێکچوونی شۆڕشی باشووری کوردستان لە 1875ی زایینی، لە لایەن حیزبی بەعسەوە ڕادەستی ڕێژیمی شا کرانەوە و دوای ساڵانێک خۆڕاگریی لە زیندانەکانی ڕژیمی شای ئێران، لە هەلومەرجی ڕووخانی پێش ڕژیمی شا دا ئازاد دەبن و لەساڵی 1357ی هەتاوی (187٨ی زایینی) لەگەڵ کۆمەڵێکی زۆر لە ڕووناکبیران و شۆڕشگێرانی ناوچە جیاجیاکانی کوردستان لەژێر ناوی بنکەی بووژاندنەوەی فەرهەنگی کوردی درێژە بە خەبات دەدەن و ساڵیک دواتر (135٨ی هەتاوی 1878ی زایینی)، لە کۆبوونەوەیەکی بەریندا لە شاری سەقز، دامەزرانی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان ڕادەگەیەنن. https://pmnews.se/?p=28795
– یەکێک لە بەهانەکانی حیزبی دێموکڕات بۆ داسەپاندنی شەڕی پێنج ساڵە(18٨8-18٨4) دژی کۆمەڵە ئەم تێزە بو. تەنانەت ناساندنی حیزبی دێموکڕات وەک هێزێکی شۆڕشگێر شەرتێکی بنەڕەتی دوکتور قاسملو بو بۆ ئاگربەست.

– کوردایەتی دیوەخان
چینی سەردەستی کوردانی سونی باشور و ڕۆژهەڵات کە تا ئێستا ڕێبەرایەتی جوڵانەوەی نەتەوایەتی 100 ساڵەی کوردی بۆ خۆی قۆرغ کردوە، لە بناغەڕا کوردایەتیەکی سەقەتی دیوەخانی بەرهەم هێناوە کە لە هەمو شتیک دەچی بە غەیری ناسیۆناڵیسم.

ئەم کوردایەتیە تا ئێستا پێنج دەورەی تێپەڕ کردوە:
1- دەوری ئەوەڵی کوردایەتیەکە لە دیوەخانی شێخ مەحمود دا سەری هەڵدا. ناوبراو هەم شێخ بو هەم مڵکدار. ئاسۆی فکری لە ئیمارەتێکی فیئۆداڵی ئیسلامی سەر ژێردەستی تورکیا یان زلهێزێکی دەرەوە زیاتر نەدەڕۆییشت.
2- دەوری دوهەم لە دیوەخانی قازی محەمەد دا ساز بو کە ئەمیش گەورەترین مڵکدار، مەلا و قازی بو. کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردی هەڵوەشاندەوە و لە ژێر ڕێنوێنی یەکیەتی سۆڤیەت لە سەر لاشەی کۆمەڵەی ژ. کاف حیزبی دێموکڕاتی دامەزراند کە بە پێچەوانەی کۆمەڵەی ژ.ک نوێنەرایەتی چینی سەردەستی کۆمەڵگای دەکرد.
شێخ مەحمود لە بۆشایی دەسەڵاتی دوای شەڕی یەکەم و قازی لە بۆشایی شەڕی دوهەمی جیهانی سەریان هەڵدا.
3- دەوری سێهەمی کوردایەتی دیوەخان بە ڕێبەڕایەتی مەلامستەفا کە باکگڕاوەندی(پاشخان) شێخایەتی، سەرۆک خێڵایەتی و ئاغایەتی هەبو؛ لە لایەن ساواکی شای ئێران و ئیسڕائیل کرا بە ڕێبەری ئاغا و مڵدارەکانی ناڕازی لە ئیسلاحی زیراعی و چاکسازیەکانی عەبدولکەریم قاسم (1875- 1861).
4- دەوری چوارەم یەکیەتی نیشتمانی کوردستان و حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران ( 1881- 1876) کە بیری چەپ تێیاندا بەهێز بو، هەرچەند لە کوردایەتی دیوەخان دور کەوتنەوە بەڵام بە تەواویی لێی ڕزگار نەبون.
5- دەوری پێنجەم لە 1881 دەستی پێکرد و تا ئێستاش درێژەی هەیە. تایبەتمەندی ئەم دەورەیە گەڕانەوە بۆ دەورەی کوردایەتی دیوەخان، قەبوڵ کردنی سەروەری کوڕ و کوڕەزاکانی مەلا مستەفایە(پ.د.ک.ع) کە لە لایەن ئێران، تورکیا و ئێراق وەک هۆرەی ناوخۆیی بۆ سەرکوت و بە لاڕێدابردنی جوڵانەوەی کورد و هێزە پێشکەوتنخوازەکان بەهێز کرایەوە. ئەم کوردایەتیە خۆی گەورەترین کۆسپی ناسیۆناڵیسمی کوردیە. ئەوسارەکەی لە دەست دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان دایە.
– بەرەی پ ک ک: گشت ئەو حیزب، ڕێکخراو و کەسانەی لە خەتی فکری عەبدوڵا ئۆجەلان دا جێ دەگرن. وەک پ ک ک، ه د پ ، پارتی یەکیەتی دێموکڕاتیک(پ ی د لە ڕۆژئاوا) پەژاک لە ڕۆژهەڵات و ڕێکخراوەکانی لایەنگری پ ک ک لە باشور، ئوروپا و باقی وڵاتانی دونیا کە کوردی تێدا دەژین.
– دێموکڕاتەکان: تەواوی ئەم حیزبانەی لە چوار پارچەی کوردستان و هەندەران بە نێوی دێموکڕات خۆیان پێناسە کردوە. وەک پارتی دێموکڕاتی کوردستانی ئێراق، حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران، حیزبی دێمەکڕاتی کوردستان، لقەکانی پارتی دێموکڕاتی کوردستانی سوریا لە ژێیر نێوی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستانی سوریا( ئە نە کە سە)، پارتی دێموکڕاتی کوردستانی تورکیا و گشت ڕێکخراو و کەسانی لایەنگری ئەم حیزبانە.

https://globalgovernment2012.blogspot.com/2014/12/blog-post.html

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت