چێنەر عەوڵا: درۆنەکانی سەر هەولێر لە کوێوە بەدەستهاتوون؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

سەرەتا وەڵامی ئەو پرسیارەی بە دەقیقی ئاسان نیە، بەڵام بە پشت بەستن بە بلوپرینت Blueprint و رەئی خەبیری ئەو بوارە. وە بەرچاو ڕوونی لەسەر بنەمای شیکاری ئەو وێنانەی لە ئاسایشی هەوڵیر بڵاوی کردنەوە گوایە هی ئەو درۆنانەن کە لە هێرشی ماوەی رابردووی بەکار هاتن و بە چاوێکی تەکنیکی و زانستی دەتوانین هەندێ بەراورد کاری بە دواداچوون بکەین.
دوای ئەوەی وێنەکانم ناردن بۆ هاوەرێیەکم کە موهەندیسی میکانیکی درۆنە و لە کۆمپانیای جەنەرال ئەتۆمیکی ئەمریکی (تایبەت بەدروستکردنی درۆنی سەربازی و چاودێری پێشکەوتوو) وە لێکۆلینەوە لەو سریالانەی لەسەر وێنەی درۆنەکان بوون دەتوانین بڵێین:-
* شێوازی ئەو درۆنانە کە دیارن لە وێنەکاندا دەرکەوت کە درۆنی چاودێری بونە هیچ پەیوەندیەکیان بە درۆنی سەربازیوە نیە، بۆ مەبەستی هێرشی سەربازیش بەکار ناهێندرێن بۆیە نەیانتوانیوە ئامانجەکانیان بپێکن و دەقیق بن. لەوەیە هەر لەسەرەتاوە مەبەست پێکانی ئامانجەکان نەبوبێ, پێچەوانەی ئەو درۆنانەی کە ئێران دانی بە حوسیەکان. دوایی ورتر باسیان دەکەین.
* لە دروستکردنی ئەم درۆنانەدا مادەی (کەمپۆزیت composite) بەکار هاتوە وە بە تەکنیکێکی بەرزەوە پێکەوەلکێنراو تێکەڵ کراون ( وردەکاری دروستکردنەکەی لە پاشکۆیەکدا دەستکەوتوە)، بەپێی زانیاریە رەسمیەکان تائێستا ئێران نەگەشتۆتە ئەو ئاستەی بتوانێ بەو شێوەیە سود لە کەمپۆزیت وەربگرێ بەڵکو (ئەلومنیۆم ئەلۆی 5052-H34 ئەستوری ٠.32 ملم) بەکار دەهێنێ لە دروستکردنی چەک و موشەک درۆنەکانی.
* ستایلی باڵەکانی ئەو درۆنانە بە (هیرشی بار) ستایل ناسراوە ئەمەش ناجێگیریەکی (ئەیرۆ داینامیکی Aerodynamic) لە فریندا دروست دەکات بۆ یەکەمجار لە درۆندا ئیسرایل توانی بەسەر ئەم کێشەیەدا زاڵ بێ و چارەسەری ئەم گرفتەی دۆزیەوە.
دواتر وادیارە ئەم داتایانەی دابێ بە تورکیا چونکە رێکەوتننامەی هاوکاری سەربازی لە نێوانیاندا پتەوە وە پرۆگرامی درۆنی تورکی پشتی بەو داتا و زانیاریانە بەستوە کە لە ئیسرایلەوە بەدەست هاتوون.
* شێوەی ئەو درۆنانەی لە هێرشەکەی سەر هەولێر بەکارهاتون زیاتر نزیکە لە درۆنی Anka-s و Vastal- karayel کە بۆ چاودێری بەکار دەهێنرێن. دروستکراوی وڵاتی تورکیان.
* ئەوەی زانراوە پێشتر چەند جۆرێکی نزیک لەو درۆنانەنە لە لایەن کۆمپانیای بواری سکیوریتی تورکی بەناوی (SADAT) کڕدراون بەمەبەستی چاودێری لە بوای سکیورتیدا، شیانی باسە ئەم کۆمپانیایە ئەرکی پاراستنی کونسوڵخانەی تورکیا لە هەولێر و چەند ناوەندێکی توریزمی و هۆتێل و رێستۆرانە تورکیەکانی لە ئەستۆیە و لە چەندین وڵات ئەو ئەرکەی پێ سپێردراوە لە لایەن Ali Kamil Melih Tanrıverdi و کە کوڕی جەنەراڵێکی سوپای تورکیا بەناوی Adnan Tanrıverdi و کتێبێکی هەیە بە ناو (چۆنیەتی گەرانەوەی خەلافەت بۆ تورکیا) ئەم کۆمپانیایە بە سوپا لەناو سوپا دادەنرێ وە راوێژکاری ئەردۆغانە لە بواری ئەمنی و شەریکە لەگەل بیلالی کوری ئەردۆغان.
(بەم نزیکانە راپۆرتێکی تێرو تەسەل لەسەر ئەم کۆمپانیایە بڵاو دەکەمەوە)
* ئەو درۆنەی کە ساڵی پار حوسیەکان هێرشیان پێ کردە سەر ئامانجەکانە نەوتیەکانی سعودیە لە جۆری سامد-٣ وە تەرهیم کراوە کە درۆنێکی سەربازی هێرشبردنی ئێرانیە توانای پێکانی ئامانجەکانی دەقیق و ورد بوو. ( وێنەی درۆنەکە لە خوارەوەیە).
ئەمەش ئەو پرسیارە دەوروژێني کە ئایە لەکاتێکدا حوسیەکان بەهاوکاری ئێران درۆنی هێرش بردنیان دەست دەکەوێ بەڵام حەشدی شەعبی کە سنوری زیاتر و نزیکتری بە ئێرانەوەیە چۆن تەنها درۆنی چاودێری پێ دەرێ بۆ هێرشی کردن؟!
* درۆنەکان لەبەر ئەوەی بە خێرایەکی زۆرو بەرزی زۆر دەفەن هەر کاتێک بەربێتەوە یان تێک بشکێ بەتەواوی دەسوتێ و لە ناودەچێ بەتایبەت کە مادەی تەقینەوەی هەڵگرتبێ ئەوە تێکشکانی مسۆگەرە دوای بەربونەوەی، بەڵام ئەوانەی کە ئاسایشی هەولێر پشانی کامێراکانیاندا بەشێوەیەک سەلامەت دەرچوبون کە دەتوانرا چاک بکرێنەوە و بەکار بهێندرێنەوە!
ئەم جۆرە هێرشانە و لاوازی دەزگا ئەمنیەکانی کە تەنانەت بە درۆنی چاودێریش دەتوانرێ هێرش بکریتە سەر پایتەخت جێگای گومانە کە دەستێک، حیزبێک، گروپێک بە ئەنقەست ئەو بۆشاییە ئەمنیە بەسیتەیان خوڵقاندوە کە هانی نەیار و بەرژەوندیخوازان دەدا کە بە ئاسانی هێرش بکەنە سەر هەولێر وەکو گەمەیەکی ناوخۆی و هەرێمی وە لەگەل داخوازی تورکیا بۆ بە رەسمی مانەوەو لە کوردستان و باکوری عێراق یەکدەگرێتەوە. بەتایبەت دوای ئەگەری یاخود ناچارکردنی کشانەوەی ئەمریکا، ئەمە لەگەل بەرژەوەندی پارتیش موتابیقە. تورکیا پرۆژەیەکی هەمان شێوەی لە ئەفغانستانیش پێشنیار کردوە.
پێم وایە بۆ بەر گرتن لەو بۆشاییە ئەمنیە نەک هێزی ئەمنی حکومی پێویست نیە کۆمپانیایەیکی ئەمنیش دەتوانی رێگر بێ لە وەها هێرشێک بکات.
تێبینی: زۆرێک لە بلوپرین و کەتەلۆگ و شێوازی دروستکردن و تەرهیمکردنی درۆنی نزیک لەو درۆنانەم دەست کەوتوە لەبەر هەستیاری ناتوانم بڵاویان بکەمەوە بەڵام لە ئیمەڵێکی ورددا بۆ سەر کونسوڵی ئەمریکا لە هەولێر و ئەندامانی لیژنەی ئەمنی کۆنگرێس نێردراون. ئەوەی ئاگادار بم لێکۆلینەوە لەو هێرش و شێوەی درۆنەکان لەلایەن ئەمریکیەکان بەردەوامە.

 سەرچاوەکان و وێنەی زیاتری درۆنەکان
‎‏1- https://SADAT.com.tr/
‎‏2- /www.reuters.com
‎‏3- /www.voanews.com
‎‏4- https://www.forbes.com/sites/

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت