هۆشیار جەمال: کامە چاکسازی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە دوو ساڵی ڕابردوودا هەرکات حکومەتی هەرێم کە پارتی و یەکێتی و گۆڕان پێکهێنەرین، و جگە لە پارتی دوو حیزبەکەی تر هەرکات ویستان پۆست وەرگرن خێرا دەکەونە تانە لێدان و ڕەخنە گرتن، پارتیش وەک حیزبێک کە باش حیزبەکانی تری ناسیوە هەردەم له کاتێکدا ئەوان دەکەونە هاوارکردن بە پێدانی پۆستێک یان دوو پۆست بێ دەنگیان دەکات بۆ ماوەیەکی دیاری کراو.
لە تەنیشت ئەم هاوارکردنە بە ناوی مافی هاوڵاتیەوە کە بۆ پۆست و پێگەی حکومیە لە پێناو دەوڵەمەند بوونی خۆیان و کۆکردنەوەی پارە بۆ حیزب، دوو ساڵی ڕابردوو هەرکاتێک هاوڵاتی خۆپیشاندانی کردبێ یان له سۆشیال میدیا هەڵمەتی ناڕازی بوون بەرپابووبێت، ئەوکاتە حکومەت لە ڕێگای هەندێک وەزیرە وە بانگەشەی چاکسازی کردوە و ناوبەناو یەک کۆمەڵک ناو بڵاودەکاتەوە ڕۆژێک دەڵێن زیاتر لە سەدان کەس موچەیان بڕاوە، ڕۆژێک دەڵێن سەدانی تر موچەیەکیان لێ وەرگیرایەوە، ماوەیەک دواتر دەڵێن لیژنەی بۆ پێکهێنراوە تا ئێستا سەدانی ناسایی موچەیان بڕاو و هەزارانی تر نەهاتون بە دەم کاری لیژنەوە، چونکە زانیویانە موچەکانیان نایاسایە.
لە تازەترین داهێناندا ناوی کۆمەڵێک کەسی تر بڵاوکراوتەوە چەند ساڵە بە موچەی وەزیر و وەکیل وەزیر موچە وەردەگرن کە زۆرینەی ناوەکان سەر بە یەکێتی و گۆڕانن. لێرەوە ئەم پرسیارانە دروست دەبێت ئایا پارتی وەزیری خانەنیشین و وەکیل وەزیری نایاسایی نەبووە؟ ئایا ئەم بەرپرسانە کە چەندین ساڵە بە نایاسایی وەزیرن بڕینی مووچەکانیان بەسە یان دەبێت لێی وەرگیرێتەوە؟
ئایا بە ڕاست مووچەی ئەم بەرپرسانە بڕاوە یان تەنها بانگەشەی هەڵبژاردنە،ئەگەر ئەو هەموو ناوانانەی له دوو ساڵی ڕابردوو لە ژێر ناوی چاکسازیدا وەک دەڵێن مووچەکانیان بڕاوە، ئەی پارەی گەڕاوە چی لێهاتوە؟ بۆچی بێ پارەکەی بەغداد ناتوانن یەک مانگ مووچە بێ لێبڕین بدەن بە فەرمانبەران، بۆچی گەڕانەوەی ئەم پارانە نابێتە هۆی کردنەوەی پله بەرزکردنەوەی فەرمانبەران کە بە نایاسایی ڕاگیراوە؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت