لوقمان مستەفا: لە دەم دەرچوون ( زلة لسان ).

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ھەڵبەتە ھونەری ئاخاوتن یا وتاردان (خطابة ) یه‌كێكه‌ له‌و هونه‌رانه‌ی كه‌ پێویسته‌كا هه‌موو كه‌سێك بیزانێت بۆ گه‌یاندنی ئه‌و ئامانج و مه‌به‌ستانه‌ی هه‌یه‌تی به‌ كه‌سی گوێگر و بینه‌ر لە ڕێگه‌ی_هونه‌ری_وتاردانەوە_ده‌توانیت_ئه‌و په‌یامه‌ی كه‌ له‌ ناختدایه‌ و له‌ بیركردنه‌وه‌تدایە بیگه‌یه‌نیت به‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت. دەبێت برواو متمانەو سەلیقەی تەواوت بەخۆت بێت لە کاتی وتارداندا بۆ ئەوەی نەکەویتە ھەڵەوە.
ھەرچەندە ھەڵەی ئاخاوتنی کەسی ئاسایی جیاوازە لە گەڵ کەسانی سیاسیدا، چونکە مەترسی نیە بۆ سەر کۆمەڵگا، بەڵام بە پێچەوانەوە ھەڵەی ئەخاوتنی کەسی سیاسی بە تایبەتی سەرۆک یا فەرماندە یا کەسی یەکەمی حیزبێ یا رێکخراوێک، بەراستی مەترسی ھەمەلایەنە دروست دەکات لەسەر کۆمەڵگا، زۆرجار ئەو تەتەڵە زمانیە سەردەکێشێت بۆ جەنگێکی خوێناوی.
بۆ یە دەگوترێ وتاربێژە مەزنەکان لە دایک نابن، بەڵکو زۆربەیان پێویستیان بە ڕاهێنان و بەرەوپێشەوەبردنی توانایی هونەری وتاربێژیە. لە بەناوبانگترین وتارىبێژەکان ئەبراهەم لینکۆڵین، مارتین لۆثەر کینگ و ئەدۆڵف هیتلەر. وتارەکانیان پەیامی مەزنی دەگەیاند بە گوێگران. بەڵام لەھەمان کاتدا بێ ھەڵەوکەم و کوڕیش نە بوون.
ھەندێک لەو سەرکردەو کەسە بەناوبانگانە کەتوشی شڵەژانی دەرونی دەھاتن، دەبوونە مەترسی بۆسەر ژیانی ھاوولاتیانی ووڵاتەکەیان، زۆرجار ژیانی خۆیان دەکەوتە مەترسیەوەو بە مردنیان کۆتایی دەھات. نمونەی:
– جۆرج بوشی کوڕ.. هەر لەدوای روداوە مێژووییەکەی یانزەی سێپتەمبەرەوە،ئەگەر بیرتان بێتەوە، جۆرج بوشی کوڕ لە لێدوانێکیدا بۆ ڕای گشتی وهاوڵاتیان ئەمریکا بەڕاشکاوی ووتی: ئەم شەڕە (شەڕی شارستانیەتیەکانە)واتە (حرب الحضارات) تەنها ووتنی ئەم ووشەیە زۆر لەسەر خودی سەرۆک ووڵاتە یەکگتوەکانی ئەمەریکا کەوت،لە پاش سەرکۆنەکردنی لەلایەن کۆنگرێس وئەنجومەنی پیران ووڵاتانی عەرەبی وئیسلامی و ڕکابەرەکانی، هەرزوو پەشیمان بۆوەو ووتی ببورن هیچ نیەتێکی سیاسی و ئاینیم نەبوە،بەڵکو تەنها زمان گەستنێک بو(زلةلیسان)بەڵام نەیتوانی دۆست و نەیارەکانی قەناعەت پێبێنێت وهەتا لاچونیشی لەسەردەسەڵات،وەک لەکەیەک دەدرا بەڕویا.
– صدام حسین.. لەکۆتایی ساڵانی هەشتاکاندا بوو، تازەجەنگی(عێراق، ئێران )کۆتایی هاتبوو لەسەردانێکیدا بۆ زانکۆی تەکنەلۆژیای بغداد، هەروەک پیشەی ئاسایی خۆی لەپێش چاوی رای گشتی جیهان و چاوترساندنی نەیارەکانی ویستی کەشوفش بکات، ئەویش بەبەرزکردنەوەی دوو پارچە ئامێری بچوک بۆ بەدەستەکانی زۆر بە فیزەوە ووتی ئەم چەکە کە پێشتر هاوردەمان دەکرد، بەڵام ئێستا عێراقیەکان بەدەستی خۆیان دروستی دەکەن، لەگەڵ ئەوەی هەرەشەیەک بو بۆ سەر کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەهەمانکاتیشدا بێ منەتی پێشاندا بەرانبەر بە دونیا، ئەوەبو کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و لەسەروی هەموشیانەوە ئەمەریکای دوڕدۆنگ کرد،کاتێک کەتوشی کێشەی قورسی دارایی دوای جەنگ بۆیەوە،کەس هاوکاریی نەکرد،کاتێک هەستی بەهەڵەکەی خۆی کرد،کارلەکارترازابو هیچ پەشیمانیەک دادینەدا.!
– معمرقەزافی.. سەرۆکی لیبیا،کاتێک لەلایەن میللەتەکەیەوە دەنگی ناڕەزایی لەبەرانبەری بەرزبۆوە، بەمەبەستی چاکسازی و گۆڕانکاری لەدەسەڵات، بەڵام وەڵامی قەزافی بۆ میللەتەکەی، هەڕەشەو کوشتن و بڕین بو.!
لەکۆتایی دەسەڵاتەکەیدا کە لەلایەن جەماوەری ڕاپەڕیوی وڵاتەکەیەوە دەستگیرکرا پەشیمان بو داوایی بەزەیی دەکرد.! بەڵام پەشیمانی هیچ دادی نەدا.!
– شاعیرو سەرکردە ڕیلایڤ.. كه‌ رۆلێكی به‌رچاوی هه‌بوو له‌ ڕیكخستنی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی سوپا له‌ پو‌تر‌سبۆرگ له‌ 14 دیسه‌مبه‌ری 1825 دا له‌ ڕۆژی جێبه‌جێ كردنی سزاكه‌ی په‌تی خنكاندیان كرده‌‌ مڵ و كورسیه‌كه‌ی ‌ژێر پێیان ڕاكێشا، به‌لام له‌به‌ر قه‌له‌وی و قوڕسی كێشه‌كه‌ی په‌تی سێداره‌كه‌ی پچڕا و ڕیلایڤ ڕمبه‌ی له‌ زه‌وی وه‌هێنا بێگومان (ڕوداوی له‌م جۆره‌‌ وه‌كو نیشانه‌ی به‌زه‌یی خواوه‌ند پێناسه‌ ده‌كرا كه‌ ده‌بوو به‌پێی عورف و نه‌ریت ببه‌خشرێت) له‌وكاته‌دا ڕیلایڤ هه‌ستاوه‌ سه‌ر پێی و هه‌ستی كرد سه‌رو ملی تێك نه‌شكاوه‌‌ خێرا ڕۆی له‌ حه‌شامه‌ته‌كرد و هاواری كرد ده‌بینن له‌روسیادا ناتوانن هیچ شتێكی باش و ڕێكو پێك دروست بكه‌ن ته‌نانه‌ت په‌تی سێداره‌ش.
یه‌كسه‌ر نامه‌به‌ر به‌ره‌و كۆشكی زستانه‌ی تزار ڕۆیشت و هه‌واڵی به‌سه‌رهاته‌كه‌ی بۆ باس كرد .. ‌تزار هه‌رچه‌ند زۆر توڕه‌و نیگاران بو له‌ ڕاپه‌ڕینه‌كه‌یان، له‌و كاته‌ی خه‌ریكی ئیمزاكردنی بڕیاری لێ بوردنی‌ بو له‌ نامه‌به‌ره‌كه‌ی پرسی:
هه‌لوێستی ئه‌و پیاوه‌ چی بوو كاتێ كه‌ موعجیزه‌كه‌‌ ڕویدا؟ نامه‌به‌ر‌ كتومت ووته‌كه‌ی ڕیلایڤی بۆ گێراوه‌ كه‌ ووتبوی له‌ ڕوسیا ته‌نانه‌ت ناتوانن په‌تێش دروست بكه‌ن، نیكۆلاس ووتی زۆر باشه‌ با ئێمه‌ پیچه‌وانه‌كه‌ی بسه‌لمێنین و نامه‌ی لێبوردنه‌كه‌ی پچر پچڕ كرد ووتی: بڕۆن چۆنی ویستوه‌ په‌تێكی وای بۆ دروست بكه‌ن، ڕۆژی پاشتر بردیانه‌ به‌ر په‌تی سێداره‌و به‌ په‌تێكی ئه‌ستور هه‌لیان واسی.! پەشیمانی دادی نەدا.
بەڵێ ئەم نمونانە مشتێبوون لە خەروارێ، بێگومان زۆر جار سەرکردە سیاسیەکان لەکاتی وتاردانیاندا دەکەونە هەڵەی کوشندەوە، خۆیان و گەل نیشتیمانەکەشیان دەخەنە مەترسیەوە.
پاشان ھەر دوای وتارەکە کاتێ کە هەست بەهەڵەکانی خۆیان دەکەن و دەکەونەبەر تانە و تەشەنەی ڕایگشتی و بەتایبەتی جەماوەرەکەیان، پاشان هیچ پەشیمانیەک دادیان نادات و لەبری ئەوەی داوای لێبوردن بکەن و دەست لە کار بکێشنەوە، دەڵێن..نەیارەکانم وتەکانم بەهەڵەلێک دەدەنەوە.!
یاخود دەڵێن.. مەبەستی من ئەوەنەبوە.! عەرەب گوتەنی (المعنی فی القلب الشاعر). نوێترین گوزارشتی کوردیش کە لە ئێستادا سۆشیال میدیای پێوە سەرقاڵە دەڵێت وامزانی ڕادیۆ بوو.!

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت