پشکۆ ئەمین: ئێران بەرەو کوێ دەروات و نیازی چی هەیە؟ بەشی شەشەم.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەپاریسەوە خومەینی پەیتاپەیتا شریتی دەناردەوەو بانگی هەمووانی دەکرد بە چەپ و راست و ئیسلامی و تودەی و دیموکرات و هەموو مەزهەبەکان و نەتەوەکانیتری ناوئیران بە بازرگان و فرۆشیارو جوتیارو کریکارو هەرچییتر هەبوو یەکیان گرت. خۆپیشاندەران دەرژانە سەر شەقامەکان بەهاواری مەرگ بەر شا، ئیران دەهەژاێنرا. لە قوم 4 خۆپیشادەر کوژران ئایتەوللە علی شەریعەتمەداری داوای لەشا کرد، داوای لێبوردن بکات لەو کوژراوانە. شا بەداواکەی شەریعەتمەدار رازی بوو. لە وتاریکدا هەم داوای لێبوردنی کرد هەم کۆمەڵێک بریاری بۆ چاکسازیدا. شا وتی: لە دەستورو یاسادا چاکسازی و دیموکراسیەت جێبەجێ دەکات و رێگا بە ئازادی خۆپیشاندان و دروستکردنی حیزب و خۆ هەڵبژاردن دەدرێت. ریگە بە ئازادی بیروڕاو رۆژنامەی ئازادو هەڵبژاردنی ئازادانە دەدرێت. بەڵام دەبێت ئەوە بزانین، هیچ میلەتێک داوای دیموکراسیەت بۆ کەسانی خەڵک کوژو ئاژاوە گێڕو شەر دروستکەرو لە یاسا دەرچوو ناکات.
خۆپیشاندانەکان رۆژانە بەردەوامبوون، لەم کاتانەدا سینەما ریکس لە عەبادان سوتێنرا 400 کەسی تیدابوونە قوربانی. نوێنەرانی جەبهەی نیشتیمانی و خومەینی و مەهدی بازرگان، شا و ساواکیان بە سوتێنەری سینەماکە تاوانبارکرد.
خومەینی فتوای دژی رێکارە ئیستیعماریەکاندا کە سینەما لەناو ئەو ریکارانەدا بوو، هەرپاش ئەوە پەلاماری کۆمەڵێکیتر سینەما لە گشت ئیراندادراو سوتینران و کۆمەڵێک بانک و شەریکات سوتینران، ئەوروپیەکان و ئەمریکیەکان ئیرانیان جیدەهێشت.
رۆژی هەینی ڕەش کە 8 /8 بوکە خۆپیشاندان دەستی پیکردو لە گۆرەپانیکدا بەناوی ژاڵە، پۆلیس بەئاسماندا تەقەی کردوە بۆ بڵاوە پێکردنی خۆپیشاندان و لەناو خۆپیشاندەرانیشەوە تەقەکراوەو تیایدا ژمارەیەکی زۆر لەخۆپیشاندەران و پۆلیس کوژران. دەوتریت زیانی خۆپیشاندەران 86 کەس کوژراو و 200 کەسیک بریدار بووە، لەپۆلیسیش 70 پۆلیس کوژراوە. ئەو رۆژە ناونرا هەینی رەش. ئەمە کیشەکەی گۆری، رۆژنامە ئیسلامیەکان ژمارەی کوژراو برینداریان بە 15 هەزار هەژمارکرد،
لەکۆتای ساڵی 1978دا لەتاران یەک ملیون کەس خۆپیشاندانیان کرد، لەناو خۆپیشاندانەکەوە وینەی ئیمام خومەینی بەرز دەکرایەوەو پشان دەدرا، ئەم خۆپیشاندانە هەموولاکان تیایدا بەشدار بوون بە چەپ و راست و ئیسلامی یەوە.
شا نەیدەزانی چیبکات و چۆن چارەسەری کات. نەساواک و نەپۆلیس بەزەبرو لیدان و گرتن نەیانتوانی کۆتای بەراپەرین و شۆرش بهێنین. بۆیە شا بریاریدا هەرچی گیراوی سیاسی هەبوو هەموویانی ئازاد کرد. زیندانەکان کرانەوەو بریاریدا چاکسازی بکات لەگشت دەستگاکانداو ریگە بدات بەگەرانەوەی ئۆپۆزسیۆنی ئیرانیەکان کە لە دەرەوەی ئیراندا بوون، لە وتاریکی تەلەفزیونیدا شا دانی نا بە گەندەڵی و خراپی بەریوەبردنی وڵاتدا. لەلایەن دام و دەستگاکانەوە داوای لێبوردنی لە خەڵکی ئیران کرد، لە لێدان و کوشتن و توندو تیژی هیزە ئەمنیەکان کە دژیان کراوە.
خۆپیشاندان و نارەزای هەموو ئیرانی گرتەوە تاران دووکەڵ و ئاگری لێهەڵدەستا و هەر شەریکاتی ئەوروپی بوو گریی تێبەر دەدرا، چەندین سەرۆک وەزیران دانران و گوران و حوکەمتیان دروست دەکرد، فەشەلیان دەهینا. بۆیە هەوڵیدا سوپاکەی، بەلکوو رزگاریکات ژەنراڵ غوڵام رەزای هێناو کردیە سەرۆک وەزیران و دەسەڵاتی پێبەخشی، بەلام ئەویش هیچی پینەکرا. بەشی هەرە زۆری سوپا پشتگیریان لە خۆپیشاندەران دەکردو بێلایەنی خۆیان دەردەبری. دوای سێ مانگێک شا هیچی بۆ نەمایەوە ناچاربوو حوکمەتە سەربازیەکە هەڵبوەشێنێتەوەو سەرۆک وەزیرانەکەی لابردو، شاپوور بەختیار کە سەر بە بەرەی نەتەوەی، (جەبهەی میلی ) مصدەق بوو، رایسپارد حوکمەتیکی تازە دروستکات. شاپوور بەختیار حوکمەتی تازەی دروستکرد، بەڵام خۆپیشاندان بەردەوام بوو نارەزایەکان رۆژ بەرۆژ لە هەڵچوندابوون. سوتانی سینەماو بازارو بانک بەردەوام بوو، شاو حوکمەتی تازە نەیانتوانی خۆپیشاندان کپ کەنەوەو کارەکەی شا سەری نەگرت.
بەرەی نەتەوەی لە پاریس لە گەڵ خومەینی دا هاوپەیمانیان بەستبوو، شاپور بەختیاریان لە بەرەکەیان دەرکردو وەک خۆفرۆش ناوزەدیان کرد. ولاتانی ئەروپالە 4/ 1/ 1979دا کۆنفرانسیکیان لە Guadeloupe گواد لۆپی لەفەرەنسا بەست کە تیایدا سەرۆکی فەرەنسا جیسکار دیستان و سەرۆکی ئەمریکا جیمی کارتەر و سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا جیمس کالهان و کانزلەری ئەلمانی هیلموت شمت بەشدار بوون. لە کۆنفرانسەکەدا باسیان لە خۆپیشاندانەکانی ئیران کردو لەداگیرکردنی ئەفگانستان لەلایەن سۆڤیەتەوە.
هەموان ترسیان لەوە هەبوو کە سۆڤیەت هاوکاری خۆپیشاندەرانی ئیرانی بکات و رژێمێکی سەربەخۆی دروستبکات. لەوکاتەدا نێوانی سۆڤیەت و ناتۆ زۆر خراپ بوو. بەهۆی داگیرکردنی ئەفگانستانەوە، هەموان لەبەرژەوەندیە ستراتیژیەکانی خۆیان دەترسان لەئێراندا.
کارتەری دیموکراتخواز پێی وابوو، ناکرێت شا زیاتر رابگیرێت میلەتی ئیران زۆر لێێ تورەن باشترە وازبهینێت یان با بکەویت و بڕوخێت.کارتەر وتی: سوپای ئیران دەسەڵات دەگریتە دەست و پارێزگاری لە ئیران دەکەن و حوکمەتێکی سەربە رۆژئاوا دروست دەکەن. هەر بۆیە دوای کۆنفرانسەکە بەرۆژنامەنوسانی وت ئێمە دەست ناخەینەناو کێشە ناوخۆیەکانی ئیرانەوە.
ئەمە هیندەیتر ئۆپۆزسیونی بەهیزکردو ورەی شای نەخۆش بە شێرپەنجە بەتەواوی رووخاند. هەر بۆیە دوای ئەو کۆنگرەیە لەرۆژی 16 /1/ 1979 دا شا بریاری بەجێهێشتنی ئیرانیدا. لە فرۆکەخانە کۆمەڵێک لە دەست و پیوەنەکانی و جەنراڵەکان و شاپور بەختیار لە فرۆکەخانە خوا حافیزیان لە شاکرد، شا بەدڵ تەنگی چاوی پرگریانەوە تەوقە و خواحافیزی لێکردن و بەشاپور بەختیاری وت: لەمرۆوە هەموو هێزێک لەدەست تۆدایە، من خاک دەدەمە دەست تۆ و دەست خوا. شا بۆدواجار لەئاسمانەوە ئەرزی ئیران و پایتەختی وڵاتەکەی تاهرانی گڕگرتوو دوکەڵ لێهەستاوی بینی و ئیتر نەیبینیەوە. کاتێک فرۆکەکەی شا بەئاسمانەوە بوو هیچ وڵاتیک ئامادەنەبوو شا بگریتە خۆی.
کارتەر پێیوابوو شاپور بەختیار لە دەسەلاتدا دەمینێت و سوپا پاریزگاری لێدەکەن. هەرچەند رۆژێک دوای ئەوە سەرۆکی ئەو شورایەی شا لە باتی خۆی داینابوو بۆ بەریوەبردنی وڵات، چووە پاریس و دەسەڵاتی تەسلیم بە خومەینی کرد، دەرکەوت کە کارتەر زۆر نەزانانە بریاریدا و لیکدانەوەکانی بۆ پاریزگاریکردنی سوپاو شاپور بەختیارو پشتگیری نەکردنی لەشا گەورەترین هەڵەی ستراتیژی کرد. هەروەها بۆچون و لێکدانەوەی فەرەنساو کارتەر دەرباری دیموکراسیەت و کرانەوەو لیبراڵ بوونی خومەینی دیسانەوە هەڵەبوو، هیچ لەخومەینی شارەزا نەبوون. لە 1/2/ 1979دا خومەینی لەپاریسەوە لەگەڵ هەندیک لە ئەندامانی بەرەی میلی وەک مەهدی بازرگان وکەریم سنجابی چەند مەلایەک و کەسانێکی تردا وەک سەرکردەیەکی گەورەو سەرکەوتوو لەئاوارەییەوە گەرایەوە تاران. لە تاران رۆژنامەنوسیک لەخومەینی پرسی، هەستیت چۆنە کە لە ئاوارەییەوە گەراویتەوە پاش ئەم ماوە دوورو دریژە؟ لە وەلامدا وتی هیچشتێک.
دوای گەرانەوەی خومەینی شاپوور بەختیار پاش چەند رۆژێک ئیرانی بەجێهێشت و چووە پاریس، یەکەم هەنگاوی خومەینی پاش گەیشتنی بە ئیران، بریاری هەڵوەشاندنەوەی حوکمەتەکەی شاپور بەختیاری دا، داوای لە مەهدی بازرگان کرد حوکمەتێکی شۆرشگێر، دروست بکات. بە ئاگاداری ئەمریکاو فەرەنساو ئینگلیزو ئەڵمانیا لە ساڵی1979دا دەسەڵاتی شا رووخێنرا، گەورەترین زیان بە بەرژەوەندیەکانی ئەمریکاو رۆژئاوا گەیشت.کارتەر گەورەترین هەڵەی میژووی کردو بەمە گەورەترین زیانی گەیاندە بەرژەوەندیە ستراتیژیەکانی ئەمریکا.
شا دەمێک ساڵ بوو تووشی نەخۆشی شێرپەنجە (سەرەتان)هاتبوو، لەگەڵ شاژن و خیزنەکەیدا ئیرانیان بەجێهێشت و لەئیران هەڵاتن. هیچ وڵاتێک ئەو شا زلەی نەگرتە خۆی لەترسی ئێرانی ئیسلامی، تەنها میسر پێشوازی لێکرد. رۆژ بە رۆژیش نەخۆشی شیرپەنجەکەی بلاو دەبوەوەو تەشەنەی دەکردو ژیانی شا بەرەو خراپتر دەڕۆشت. ئەمریکا دۆستە هەرە نزیک و ستراتیژیەکەی شاو رژێمەکەی لەدوا ساتەکانی ژیانیدا ریگەیدا پچێتە ئەمریکا، تەنها بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیەکەی. کاتێکیش رۆشتە ئەمریکا، شا لەدوا ساتەکانی ژیاندابوو. هیچ چارەسەریکی نەمابوو. بۆیە گەرایەوە میسرو لە 27/06/1980دالە تەمەنی 60 ساڵیدا لە ئاوارەیی لەمیسر کۆچی دوای کرد!
هۆکانی رووخانی شا رەنگبیت لەمانەدا کۆ بکرێنەوە
1- نەخۆشی نیرگزی شا خۆ بەزل زانین
2- شا نەیتوانی دین و دەوڵەت بەیەکجاری لێک جیابکاتەوە
3- شا لە ناکۆکیەکی دەرونی گەورەدا دەژیا لە نێوان خەیاڵ و راستیدا، ئەوەی دەیویست بیکات نەیدەکرد، بەخەیال هەموو شتیکی دابین کرد بوو، بەڵام وانەبوو.
4- لە جیاتی کرینی ئەو چەک و جبەخانەیە و ئەو پارە زۆرەی سەرفی کرد، هەوڵی زیاتر خۆگونجاندنی لەگەڵ خەڵکەکەیدا باشتربوایە.
5- پەرلەمانی ئیران زیاتر پەرلەمانیکی ئیسلامی بوو هیچ شتێک پیایدا تیپەرنەدەبوو بەئاسانی.
6- باسی ئازادی دەکرد. بەڵام لەتاوخۆی نەیدەویرا زیاتر ئازادی بدات، توربوونی ئەمریکاو ئەوروپا لەشا بەهۆی دیکتاتوریەتەکەیەوەو رێگریکردن لە ئۆپۆزسێۆن و دەوری خراپی ساواک کەهیندەی بە ناوەوە خەریک بوو ئاگاداری دەرەوە نەبوو.
بەم شێوەیە شا بە شیرپەنجە کۆچی کردو دەسەلاتەکەشی بە نەخۆشی نیرگزی واتە شانازی کردن ( غرور) و بە شابوون، ئەو عەرشی تاوسەی 2500 ساڵ تەمەنی بوو بە روخاندنیدا.
بەشێکی زۆری ئێرانیەکان پێیان وایە، ئەمریکا پاڵپشت و بەشداری کردەوەکانی شا بوون لە کوشتن و توند وتیژیەکانیدا دژ بەگەلی ئیران، بۆیە رقیان لەئەمریکایە. ئایەتوللە خومەینی کە ئەمریکاو فەرەنسا پێیان وابوو کراوەو دیموکراتە، نێرایەوە ئیران و دەسەڵاتی گرتە دەست و دەوڵەتی ئیسلامی راگەیاند. لە سەرەتادا بەرەی میلی و زۆریتریش لەسیاسەتمەدارانی ئیران پێیان وابوو کە خومەینی پاش سەرکەوتنی شۆرش ماوەیەک دەمێنێتەوەو دوایی واز لە سیاسەت دەهێنێت و دەگەرێتەوە بۆ قوم و دەچێتەوە ناو مزگەوت. بەڵام ئەمانیش هەڵەبوون. خومەینی زۆر زیرەکانە یەک بەدوای یەکدا توانی هەموویان بخاتە لاوەو دەریان پەرینێت و خۆی دەسەلاتی جمهوری ئیسلامی دابمەزرینیت.
خومەینی بەگەرانەوەی و گرتنەدەستی دەسەڵات تووشی کۆمەڵێکی زۆر کیشەو گیر گرفت بوو، ئەوانەی لەپاریس لەگەڵیدا هاوپەیمانیان لە گەڵیدابەست و بەشدار بوون لەخۆپیشاندانەکاندا، ئەمانە هەر لایەیان کۆمەلیک ئامانجیان هەبوو لە چەپەوە بۆ راست داوای شتیاندەکرد. ئەم دەیوت رژیمەکە دەبێت بەم شیوەی خۆی دەیوسیت وابێت، ئەوانی تر دەیانوت نا دەبیت ئاوهابیت. بەشی زۆریان چەپ و مارکسی بوون بەتەواوی دژی حوکمەتێکی ئیسلامی بوون کەخومەینی داوای دەکرد و بروای پێیبوو. خومەینی لەپێشدا هەر گوێی لیدەگرتن، پاشان کۆمەڵێک مەلای رەوانەی گوندەکان و شارەکانی ئیران کردو داوای لێکردن شتومەک بەسەر خەڵکە هەژارەکەدا موستضئەفین دا دابەش بکەن. کە ئەمە خواست و داوای بەشێک لەمارکسیەکانیش بوو. پاشان خومەینی داوای کرد لە 30- 3- 1979 دا رێفراندۆم بکرێت تابزانین گەل دەنگ بە جمهوری ئیسلامی دەدات یان نا. خۆی داوای لەگەل کرد کە دەنگ بدەن بە بەڵی. لای خەڵک خومەینیان بە بنیادنەری ڕووخانی شا دەزانی، بۆیە خەلكی دەنگیان بەبەڵێ دا.
بۆیە لە 01- 04- 1979 جمهوری ئیسلامی ئیرانی راگەیەنرا، دەستورێک بۆ ئیران دانرا لەلایەن مەجلیسەوە کە بەشی زۆریان پیاوانی ئاینی بوون وبریاریاندا کە جمهوریەتی ئیران ئیسلامیەو دەوڵەتێکی دینیە. واتە خوا یان ئیمامی دوانزەهەم کە نوێنەری خوایە حاکمی تەنها و بریاردەردەبیت. بەپیی دەستور سەرۆک گەورەترین و زۆرترین دەسەلاتی هەبوو. لە سیاسەتی دەرەوەو هەرچی دەسەلاتێکی سەربازی هەیە لای ئەوەو ئەوە سەرکردەکانی سوپا دادەنێت بۆ بەریوەبردنی سوپاو هێزەکانیان، ئەوسەرۆک و دانەر ودارێژەری دەستوورە.
لای شیعە ئیمامی دوانزەهەم نەمرە و خۆی ونکردووەو رۆژیک دیت دەگەریتەوەو ولاتی ئاشتی و ئاسایش بۆ هەموان دابین دەکات. تا ئەو کاتەی ئیمامی دوانزەهەم دەگەرێتەوە سەرۆکی ویلایەتی فقیەی حوکمەتی ئیسلامی کە سەرکردەی دینیە دەولەتەکە دەبات بەریوە. لەدیسەمبەری 1979 دا دەستور دانراو ئیرانی ئیسلامی بووە دەولەت بەتەوای راگەیەنرا. بەم شێوەیە خومەینی گرەوی لەگشت سەرکردەی حیزبەکانی تر بردەوەو توانی جمهوری ئیسلامی دابمەزرێنێت و تا لەژیاندا بوو خۆی سەرکردەو دوای خۆشی دای بە ئایەتوللە عەلی خامنەی.
لە روخانی رژێمی شاوەو هاتنە سەرکاری خومەینی، واتە هەر لەدوای دیکتاتوریەتی شا دیکتاتوریەتی خومەینی هاتەسەرکار،کە دەکریت بە ئاشکرا بوتریت خومەینی لە شا خراپترو دڕندەترو پیسترو دیکتاتۆرتر بوەو ئیرانی تووشی سەد دەردەسەری کردوە.
42 ساڵ لەمەوبەر، خومەینی ئەمریکای بە دوژمنی سەر سەختی ئێران ناو برد، هاواری (مەرگ بۆ ئەمریکای بەرزکردەوە) هەر لەو ساڵەدا سەفارتی ئەمریکی کە بە کوونە مارناویان دەبرد، لە لایەن پێڕەوانی ئیمامەوە داگیرکراو 60 سەفیرو دبلۆماتکاری ئەمریکی 444 رۆژ بەبارمتە گیران و داوای تەسلیم کردنەوەی حەمە رەزا شایان دەکرد لە بری ئازاد کردنیان، ئیرانیەکان دەیانوت (تۆڵە لەشەیتانی گەورە دەکەینەوە).
کارتەر پاش شکستهێنانی رێگەی دبلۆماسی بۆ رزگارکردنی بارمتەکان، لەپاشان هەوڵێکی سەربازیدا بۆ رزگارکردنیان. بەهۆی پێکدادانی دوو فرۆکەی هەلیکۆپتەرو تێکشکانیان و کوژرانی 8 سەربازی تیایدا، کارەساتەکە بەسەر کارتەردا خراپتر شکایەوە، بۆیە دوای چەند مانگێک لە هەڵبژاردندا دۆراندی.
بارمتەکان لە 20- 01- 1981 دا ئازادکران، رۆناڵد رێگان هاتبووە سەرکار و وتی( هەموو ئەو ئیرانیانەی ئەمەیان بەرامبەر بە رۆلەکانمان کرد هەتا هەتایە نەفرەتایان لیبیت ).
ئایەت واللە عضمی خومەین بوە رابەرو مورشیدی گەورەی هەموو ئیران و هەموو کارێک و کردەوەیەک و بریارێک کەوتە ژیردەستی خومەینی، ئیتر لەمرۆ بەدواوە وتەو بریاری خومەینی یاسایەو دەبێت جێبەجێ بکرێت.
خومەینی کەوتە لابردن و نەهێشتنی هەموو دژو بەرهەڵستەکانی جمهوری ئیسلامی لە ناویانبەریت. لەپێشدا بە شاپەرست و ساواک و عیلمانیەکان، دەستی پێکرد. پاشان هاتە سەر لەناوبردنی ئەوانەی داوای نیمچە مافیان دەکرد وەک کوردو ئازەرو عەرەب و بلوج و ئەوانی تر، لەگەل ئەمانیشدا یەک بەدوای یەکدا هەموو ئەوانەشی لەگەلیدا لەپاریس ریککەوتبوون لەناوی بردن بە ئیسلامیەکانی رەجەویشەوە. هەمووی نەهێشت، بەهەزارانی لێ کوشتن یان رایانکردە دەرەوەی ئیران.
مافەکانی مرۆڤی نەما، ئازادیەکانی ژنانی نەما، ئازادی رۆژنامەگری و نوسینی نەهێشت، بەهەزارانی زیندانیکرد بەبێ دادگاو بەهەڕەمەکی هەزاران هەڵواسران و سەرنگومکران. زیندانەکان پر کران، سەد هێندەی سەردەمی شای تێئاخنران. بە هەزاران کەس لەسەر شەقامەکان هەڵواسران و بەرۆژی رووناک و تائیستاش هەر بەردەوامە بەم شێوەیە خۆی قایم کردو دژەکانی لەنابرد و حوکمەتێکی تۆقێنەرو هەڵواسێنەری بنیات نا.
بانگی ناردنە دەرەوەی شۆرشیدا، هەموو شتێک لەژێر دەستی خۆیدایە سیاسەتی دەرەوەو ناوەوە هەرخۆی بریاردەرە. هێزیکی بەناوی پاسدار و بەسیج دروستکرد بۆ رکەبەرایەتی هێزی سوپای ئێران و باشترین چەک و جبەخانەی خستە دەستی ئەمان.. لەگەڵ ئەمەشدا هەرچی جەنراڵ و ئەفسەرو پلەداری سەردەمی شا هەیە دورخرایەوەو نەما.
جەنگی ئیران و عیراقی لە1980 بەرپا کرا، کە ماوەی 8 ساڵی خایاند ، بە پەلاماری عێراق بۆ ناو خاکی ئیران دەستگرتنی بەسەر بەشێک لە ناوچەی خۆزستانی پڕ لە نەوتی عەرەب نشیندا، شەر و هیرش بۆ سەر یەکتری بەردەوام بوو. ئەوروپیەکان هاوکاریی هەردوولایان دەکرد بە هەموو جۆرە چەکێک بەتایبەتی هی عێراق تەنانەت گازی ژەهراویاندا بە سەدام حسەین کە دژی ئێران لەچەند شەڕێکدا بەکاریی هێنا، نزیکەی دوو ملیۆن کەس لەو شەرەدا کوژرا.
بارمتە ئەمریکیەکان لای شیعە توندرەوەکانی حیزب اللە لوبنانی بوون، لە کۆتای ساڵی 1984دا دەرکەوت کە ژێر بە ژێر رێکەوتنێک لە نێوان ئیران و ئەمریکادا کراوە بەهاوکاریی و بەشداری لوبنان و سعودیەو حیزب اللە. بەر پرسی هەڵبژاردنەکانی رۆناڵد ریگن کە ناوی(گاری سیک ) بوو لەگەڵ ئیرانیەکاندا رێکەوتوە،کە ئەمریکا (هاوکاریەکی زۆری چەک و رادارو جبەخانەو مووشەک و بۆمب و دژە تانک و راکێت و دژە موشەک و یەدەکیتر دەدات بە ئێران لە پێناو دواخستنی ئازادکردنی بارمتە ئەمریکیەکاندا، تا دوای هەڵبژاردنەکانی ئەمریکای نێوان جیمی کارتەر و رۆناڵد رێگن کۆتایدێت، ئەو کاتە ئازادیان کەن.
چەک و جبەخانەو موشەک و دژە موشەک ئەوانیتر بەدزیەوە رەوانەی ئیران کران. ئەمە لە کاتێکدا بوو، ئەمریکا دەیوت هیچ رێکەوتنێک لەگەڵ تێرۆرستان ناکەین،ئیرانیش دەیوت ئەمریکا شەیتانی گەورەیە.
ئەم رێکەوتنە ژێر بەژێرە لە سەر ژیانی دبلۆماتکارە بە بارمتە گیراوەکان و مانەوەیان لەزینداندا، بۆ بردنەوەی ڕێگان دژی کارتەر تابڵێی جێگەی شەرمەزاری و ئابروچوون بوو رێکەوتنێکی ناشیرن و نامرۆڤانەو بۆمەرامی تایبەتی بوو. هەر بۆیە بە ئابروچوونی دژە ئێران ناو براو بە شکستی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا دانرا.
ئیران کۆنترا، هەڵایەکی زۆری نایەوە و رێگانی سەرۆکی ئەمریکا بە پەلە وازی لە دەسەڵات هێناو لەولاشەوە ئەم ریکەوتنە بەسترایەوە بەکۆنترای نیکاراگواوە!
دەوترێت ئەمریکا بۆیە بریاریدا کە چەک بە ئێران بدات، تا شەری نێوان ئێراق و ئێران بەردەوامبێت، هەردوو لایان تەواو بێهێزبن، یەکەم جاربوو سەفارەتی ئەمریکا بەوشێوەیە داگیربکرێ و کارمەندو دبلۆماتەکانی بەبارمتە بگیرێت بۆ ئەو ماوە دورودریژە. ئەمە ئەمریکای تێکشکاند، لەو کاتانەوە ئەمریکا بەهەمان شێوە ئێران بەدوژمنی خۆیان دەزانین، تاکار گەیشتە ئەوەی جۆرج دەبلی و بوش، ئیران بەبەشێک لە( میحوەری شەڕ ناو ببات) کە بریتی بوون لە(ئیران و ئیراق و کوریای باکوور)، لەکاتێکدا تاسەردەمی شابوو، واتە پێشهاتنە سەرکاری خومەینی، نزیکترین دۆست و هاوپەیمانی ستراتیژیی یەکبوون.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت