نەوزادى موهەندیس: مرۆڤ هۆکارێک بۆ لەناوبردنى ئاوەدانى گۆى زەوى و شارستانێتى مرۆڤایەتى!/ بەشى یەکەم.

کلیک بکەرە سەر وێنەی نوسەر دەگەیت بە ئەرشیڤەکەی

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەوەى ئاشکرایە کە گۆى زەوى و شارستانێتى مرۆڤایەتى لەبەردەم دوو هەڕەشەى بەردەوام و مەترسیداردایە کە یەکێکیان سروشتیە و مرۆڤ هیچ دەسەڵاتێکى نیە بەسەریاندا و ناتوانێت ڕێگریان لێبکات وەکو دیاردەکانى وشکەساڵى و بەبیابان بوون و سووتانى دارستانەکان ولافاو و بوومەلەرزە و گڕکانەکان و داڕمانەکانى زەوى و بەفر و گەردەلوول و… هتد. بەڵام دووهەمیان بریتین لە دیاردە دەستکردەکانى مرۆڤ خۆى وەکو پەنگخواردنەوەى گەرما و پیسکردنى ژینگە بەخاک و هەوا و ئاوەوە و دەرکردنى گازە کوشندەکان و نەخوێندەوارى و برسێتى و بێکارى و نەخۆشى و پەتاکوشندەکان و… هتد. کە هەموانیان مرۆڤ بۆخۆى دروستیان دەکات زۆرجاران بە ئاگاییەوە لەپێناو دەسکەوت و بەرژەوەندى سیاسى و ئابورى و ئەمنیەکانى و زۆرجارى تریش لە بێئاگایى و نەزانیەوە دروستیان دەکات.
کە بەهەردوو ئەم دیاردە سروشتى و دەستکردانەوە گۆى زەوى و تەواوى شارستانێتى مرۆڤایەتى کەوتوونەتە بەر هەڕەشەى لەناو چوون و بچوکبونەوە و سەرنگومبوون و نەمانەوە.
لەم بابەتەدا باس لەهەریەکە لەدیاردە دەستکردەکانى مرۆڤ و کاریگەریە خراپ و ئاسەوارە زیانبەخشەکانیان دەکەین بۆ ئەوەى لە قەوارەى مەترسى و هەڕەشەکانیان تێبگەین.
1. دیاردەى پەنگخواردنەوەى گەرما Global Warming
پێناسە: بریتیە لە بەرزبونەوەى تێکڕاى پلەى گەرماى هەواى هەبوو لە چینى خوارەوەى نزیک لە ڕووى زەوى. دروستدەبێت لە ئەنجامى پەنگخواردنەوەى گەرماى ڕۆژ لەبەرگە هەواى زەویدا دواى هاتنە ناویەوە ،لەڕێگە هەڵمژینى گازەکانى بەرگە هەواوە وەک گازى CO2 بۆ وزەى خۆر و قەتیسکردنى لەنزیک زەوى کە دەبێتە هۆى بەرزبونەوەى پلەى گەرماى زەوى.
ئەم دیاردەیە لە ئەنجامى چالاکیەکانى مرۆڤەوە گەشەى کردوە دواى شۆڕشى پیشەسازى،لەسەدەى ڕابووردوەوە پلەى گەرما لە 0.3 پلەوە بەرزبۆتەوە بۆ 0.6پلەى سەدى ئەمەش بەرزترینە لە ماوەى هەزار ساڵدا.

گازە پەنگخواردوەکان Greenhouse Gases
وەک گازى CO2 هەڵدەستێت بە هەڵمژینى شەپۆلە درێژەکانى((تیشکى ژێر سوور)) و دەرکردنى بۆ بەرگە هەوا و دەبێتە هۆى گەرمکردنى زەوى.بوونى بڕى گازەکان بە ppt وppb وppm دەپێورێن.گازەکانیش بریتین لە :(( هەڵمى ئاو ، CO2،میپان،ئۆکسید نایترۆس،ئۆزۆن،کلۆرۆفلۆرۆکاربۆن،گازە فلۆریەکان)).

هۆکارەکانى پەنگخواردنەوەى گەرما
1. هۆکارە مرۆییەکان:
• بەکارهێنانى سووتەمەنى دەرهێنراو(( نەوت و گاز و خەڵوز)).
• زیادبوونى ڕێژەى گازى CO2.
• زیادبوونى ڕێژەى گازى میپان.
• زیادبوونى ڕێژەى گازى ئۆکسیدى نیترۆس NO2.
• بەکارهێنانى پێکهاتەى کلۆرۆفلۆرۆ کاربۆن CFCs

2. هۆکارە سروشتیەکان:
• گڕکانەکان
• چالاکى خۆرى
• توانەوەى سەهۆڵبەندانەکانى سەرمەدى لە دوو جەمسەرى گۆى زەویدا
• سووتانى دارستانەکان

ئاسەوارەکانى پەنگخواردنەوەى گەرمى:
1. کاریگەرى زیانبەخشى هەیە بۆ سەر تەندروستى وەک بڵاوبونەوەى هەوکردن و کۆلێرا و دابەزینى بەرگرى لەش و بڵاوبونەوەى پەتاکان.
2. کاریگەری لەسەر کەش و هەوا:
• گۆڕانى تێکڕاى بارینى باران.
• توانەوەى سەهۆڵ و بەفرەکان.
• بەرزبونەوەى ئاستى ئاوى ڕووى دەریا.
• زیادبوونى ترشێتى زەریاکان.
• کاریگەرى لەسەر ڕەوتە زەریاییەکان.
• گۆڕان لە کەشوهەوادا.
• زیادبوونى ژمارەى هەورەکان.
• گۆڕانى سووڕى کاربۆن.
• گۆڕان لە سیستەمى ژیانى بایۆلۆجیدا.

3. کاریگەرى لەسەر سیستەمى زیندەگى و ژیان:
• کۆچى باڵندە و مرۆڤ و ئاژەڵەکان بۆ ناوچە کەمتر گەرمەکان.
• کاریگەرى لەسەر ماوەى کۆچکردنەکان.
• نەمانى جۆرەکانى ڕووەک و ئاژەڵ.
• پێشبینى دەکرێت 1/3 ئاژەڵ و 1/2 ى ڕووەکەکان تا ساڵى 2080 لەناوبچن.

چارەسەریەکان:
1. بەهێزکردنى توانا بەکارهاتوەکانى وزە.
2. باشترکردنى کەرت و هۆکارەکانى گواستنەوە.
3. وازهێنانى لەسەرخۆ لە بەرکارهێنانى کارەبا لە سووتەمەنى هەڵهێنجراو.
4. بەکارهێنانى وزەى ئەتۆمى.
5. گەشەپێدانى تەکنەلۆجیاى نوێ بۆ بەکارهێنانى سووتەمەنى کاربۆن کەم.
6. دڵنیابوون لە گەشەى بەردەوام.
7. ئیدارەدانى دارستان و کشتوکاڵ.
8. نوێکردنەوەى سەرچاوەکانى وزەى نوێبۆوە.
9. سنوردانان بۆ ڕێژەى گازى CO2

2.دیاردەى پیسکردنى ژینگە((خاک و هەوا و ئاو)):
پێناسە: بریتیە لە هێرشى توخمە زیانبەخشەکان بۆ سەر هەواو خاک وئاو،یان لەسەر شێوەى شەپۆلەکانەوە دەبن کەهێرشدەکەنە سەر گوێکان(( پیسبوونى بیستنى و ژاوەژاو)) و چاوەکانمان ((پیسبوونى بینینى)).یان بەهۆى گازە دەرچوەکانەوە دەبێت لە بەکارهێنانى ئۆتۆمبێل و بارهەڵگر و کارگە پیشەسازیەکان لەڕێگەى دەرچوونى گازى CO2لە 100ساڵى ڕابووردوودا.
یان ، بریتیە لە لە کردارى تێکەڵبوونى هەر پێکهاتەیەک لە پێکهاتەکانى ناوەندى ژینگەیى لە ئاو و هەواو و خاک بە توخم یان وزە یان شەپۆلى زیانبەخشیەوە.
جۆرەکانى پیسبوونى ژینگە:
1. پیسبوونى هەوا: باوترین و مەترسیدارترینە،گازە گەرمەکان هۆکارن بۆ زیادبوونى ڕێژەکانیان لەبەرگە هەوادا بەهۆى چالاکیەکانى مرۆڤەوە لەسەدەى 19هەمەوە.
هەروەها بەهۆى دەنکۆڵە ووردەکانەوە و تێکشکاندنى چینى ئۆزۆنەوە، و ئەمەش دەبێتە هۆى پیسبوونى هەواو بڵاوبونەوەى جۆرەها نەخۆشى و پەتا و …هتد.ساڵانە 7 ملیۆن کەس بەهۆى پیسبوونى هەواوە گیان لەدەستدەدەن.واتا 11% لەکۆى ڕێژەى مردن.
2.پیسبوونى خاک: زۆرباس ناکرێت ڕەنگە لەبەرئەوە بێت کە کەمتر دیارە،لەگەڵ ئەوەى کە زۆر مەترسیدارە لەسەر تەندروستى زیندەوەران..ئەم پیسبوونە بەهۆى چوونە ناوەوەى توخمى کیمیاویەوە دەبێت ( لەناوبەرى مێروەکان و پەینەکان) ڕاستەوخۆ بۆ ناو خاک و بەهۆى بەرهەمە کشتوکاڵیەکانیشەوە ڕوودەدات و مرۆڤ و ئاژەڵەکانیش دەیانخۆن.
3. پیسبوونى ئاو: ئەم پیسبوونە هۆکارى زۆرە، لەوانە بەهۆى پیسبوونى پیشەسازیەوە بە( بەتاڵکردنەوەى پاپۆڕەکان لەناو دەریاکاندا، ڕشتنى توخمە کیمیاویەکان). هەروەها پیسبوون لەکاتى کشتوکاڵکردندا (بەکارهێنانى توخمى کیمیاوى کە ئاوى ژێر زەوى و سەر زەوى پیس دەکات) و بەتاڵکردنى نەوت یان سووتەمەنى بۆ ناو ئاوەڕۆکان و چارەسەرکردنى ئاوى ئاوەڕۆکان.
4. پیسبوون بەهۆى پاشەڕۆ ئەتۆمى و کیمیاویەکانەوە: زۆر مەترسیدارە و ڕاستەوخۆ دەچنە ناو هەواوە یان زەویەوە. چونکە چالاکیان بۆ مەداى دوور دەمێنێت و زۆر بکوژن.
5. شێوەکانى ترى پیسبوون: وەک پیسبوونەکانى ڕووناکى و کارۆموگناتیسى و بینینى و بیستنى و تەنانەت پیسبوونى بۆشاییش.

هۆکارەکانى پیسبوون:
1. سەرچاوە مرۆییەکان: وەک (( پیشەسازیەکان و تاقیکردنەوە ئەتۆمى و جەنگەکانەوە)).
2. سەرچاوە سروشتیەکان : وەک (( گڕکان و بوومەلەرزە و لافاوەکان و …هتد.).

هۆکارەکانى پیسبوونى هەوا:
لە 5 سەرچاوەى مرۆییەوە ڕوودەدات لە دەرکردنى
گازى CO،CO2،NO2،NO،ئۆزۆنى ڕوویى و دەنکۆڵەکانىSO2 و هایدرۆکاربۆنەکان و ڕەێاێ کە هەموانیان زیانبەخشن.جا هەریەکە لەو هۆکارانە دەبنە هۆى:
1. گازە دەرچوەکان: دەبنە هۆى کوشتنى 3.8 ملیۆن کەس بەهۆى پیسبوونى هەواى ناو ماڵەوە بەهۆى بەکارهێنانى سووتەمەنى هەڵهێنجراوەوە وەکو نەوت یان گاز یان خەڵوز.
2. پیشەسازى: بەهۆى کارگە پیشەسازیەکان و وێسگەکانى بەرهەمهێنانى وزەوە کە بە خەڵوز کاردەکات، موەلیدەى گازەکان، بەکارهێنانى توێنەرەوەکان لە پیشەسازى کیمیاوى و بەکانزاکردنەکان.
3. هۆکارەکانى گواستنەوە: بەهۆى دەرکردنى گازى CO2 لەلایەن فڕۆکە و پاپۆڕ و ئۆتۆمبێل و …هتد. کە دەبنە هۆى لەناوبردنى زوویى 400 هەزار کەس.
4. کشتوکاڵ: بەهۆى:
• پاشەڕۆ ئاژەڵیەکان لەدەرکردنى گازى میپان و ئامۆنیاوە.
• سووتاندنى پاشەڕۆکشتوکاڵیەکان.
ئەم جۆرە پیسبوونە زۆر مەترسیدارە و دەبێتە هۆى دەرکردنى گازە گەرمەکان بەڕێژەى 24%.
5. پاشەڕۆکان: سووتاندنى پاشماوەکان لە دەشتەکان وەک سووتاندنى توخمە ئۆرگانیەکان و توخمى دیوکسیناتى ژەهراوى و زیانبەخش وفیودان و میپان و کاربۆنى ڕەش لە بەرگە هەوادا.40% ى پاشەڕۆکان لەدەشتەکاندا دەسووتێنرێن و 166 وڵات لە کۆى 193 وڵات پاشەڕۆکان لەدەشتەکاندا دەسووتێنن.
6. سەرچاوەکانى تر: هۆکارە سروشتیەکانى وەکو گڕکانەکان و بوومەلەرزە و سووتانى دارستانەکانیش هۆکارى پیسبوونى ژینگەى گۆى زەوین.

چارەسەرییەکان:
1. کەمکردنەوەى چالاکیە پیسکەرەکان.
2. هاندانى بەرهەمهێنانى ئۆرگانى.
3. کەمکردنەوەى پاشەڕۆکان.
4. دووبارە بەکارهێنانەوەى پاشەڕۆکان.
5. کەمکردنەوەى دەرکردنى ڕێژەى کاربۆن بۆ ناو هەوا.
6. تێکنەدانى سروشت بۆ پاراستنى هەمەجۆرى بایۆلۆجى.
7. ڕاونەکردنى چڕى ئاژەڵەکان.
8. بەکارهێنانى وزە نوێبوەکان.
9. کەمکردنەوەى بەکارهێنانى ئاو و وزە.
10. چارەسەرکردنى ئاوى ئاوەڕۆکان.
11. بەکارنەهێنانى توخمە پلاستیکیەکان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت