ھوشیار ئەحمەدی: مەترسییەکانی سەر زمان، مەترسییەکانی سەر نەتەوەن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

زمان بەهێزترین کاراکتێرە بۆ مانەوە، بەردەوامی و بەرەوپێشچوونی گر نەتەوەیەک بەگشتی و نەتەوە بێ دەوڵەتەکان بەتایبەتی.
لە ڕابردوودا بە هەزاران زمان لە ناو چوون و لە ئەنجامیشا شوێنەوارێ لە نەتەوەکانیان نەماوە. بە پێی دواترین لێکۆڵینەوەکان 90%ی ئەو زمانانەی ئێستا کاریان پێ ئەکرێ و زمانە ناسراو بە مودێڕنەکان، هەتا ساڵێ 2099 لەناو ئەچن یان ئەگەر زۆریش بەهێز بن، لە زمانەکانی ترا ئەتوێنەوە.
لەوانەیە شەپۆلەکانی کولتوری مودێڕن و مۆدێڕنیتە لە ڕێگای تێکنۆلۆژیی مۆدێڕن و موڵتی مێدیاوە کاریگەرترین هۆکارەکان بن. بەڵام بێ گومان لێرەشدا زیاتر لە هەمووان ئەو نەتەوانە زیانمەند ئەبن کە خاوەن کیانێ سیاسی و دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری نین. ئەگینا نەتەوە خاوەن سەروەرییەکان لە خراپترن حاڵەتا زمان و کولتوورەکەیان ئەکرێتە ئامانج و کیانەکەیان وەک قەوارەیەکی جوغڕافیایی سیاسی ئەگەر هێرشی نیزامیی داگیرکاریی نەکرێتە سەر، لەوانەیە وەک خۆی بمێنێتەوە.
ئەم هەڕەشەیە بۆ سەر نەتەوەیەک وەک کورد، زۆر جیدی و کاریگەرە. نەتەوەیەکی پارچە پارچە، لە ژێر هەڕەشەی فرەلایەنەی سیاسی، جوغڕافیایی، نیزامی، ئەمنیەتی، کولتووری، کۆمەڵایەتی، ئابووری، تیرۆریستی، ئایینی و… دا.
لێرەش ئەگەر وریای زمان و کولتوورەکەمان نەبین، گۆڕی خۆمان و خەونەکانمان وەک نەتەوە، بە دەستی خۆمان هەڵئەکەنین.
چونکی لە ڕابردوودا هەڵکەوتی جوغڕافیایی توانیبووی لە ترسناکترین هەڕەشەکانی لەناوچوون وەک کۆمەڵکوژی، بوردمانی فڕۆکە، تۆپخانە، شەڕی کیمیایی و میکروبی و تەنانەت لە ئەگەری هەڕەشەی بۆمبی لەیزری، ئەتۆمی و هیدروژنیش بمانپارێزێ، بەڵام لە دونیای مودێڕنا و لە بەرامبەر تێکنۆلۆژیی گەیاندن، پەیوەندییەکان و موڵتی مێدیادا پارێزراو نابین.
تەنیا ڕێگای بەردەممان گرینی دانە بە کولتوورە بەهادارە نەتەوەییەکانمان، لەوانەش گرینترینیان ئمانی نەتەوەییە. واتە هەوڵ بدین شەرم لە کوردبوونمان نەکەین، بەڵکوو وەک شوناسێ بەرزی بنرخێنین، کار بۆ پێشخستنی بکەین و مناڵەکانمان فێری زمانەکەمان بکەین، گرینی بە رێزمان، ڕێنووس و نووسین و خوێندنەوەی زمانەکەمان بدین.
بەم جۆرەش وەک تاکێکی زیندوو و چالاک لە نەتەوەیەک، بەشێ لە هۆکار و داینەمۆی مانەوە، بەردەوامی و گەشەی نەتەوە و زمانەکەمان ئەبین.
ئەزانم ئەم بابەتە فرەی گەرەکە، بەڵام لە تاقەتی نووسینێکە فەیسبۆکیدا نیە.
بە هیوای ئازادبوونی کوردستان لە ژێردەستەیی، بە هیوای گەیشتنی کورد بە ئاوات و ئامانجە ڕەواکانی و بە هیوای بەردەوامی و گەشەی زمانی کوردی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت