پشکۆ ئەمین: دانوستاندن لەسەر ئەتۆمەکەی ئێران گەیشتە کوێ؟

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

میدیاکانی ئیران بڵاویان کردەوە کەشەوی هەینی کاتژمیر 8.15 خولەک، تەقینەوەیەکی گەورە لە نزیک شارۆچکەی بەدرود بیسترا، کەبەدوایدا ئاسامانی شارۆچکەی بدرود رووناک بووەوە،
شارۆچکەی بە درود تەنها20کم لە بنکەو دامەزراوەی ناوەکی ناتانزەوە دوورە. خەڵکی شارۆچکەکەی شڵەژان، دەرگاو شوشەی پەنجەرەی زۆری ماڵەکان شکاند، خەڵکەکە پێیان وابوو کە دەبێت، بنکەی نەوەویەکەی ناتانز بەرهێرش درابێت.
تا ئێستا ئیسرائیل چەندجارێک هێرشی کردۆتە سەر ئەم دامەزراوە نەوەویە و پەکی خستووە، وتە بێژی سوپای ئێران رایاگەیاند کە تەقینەوەکە کردەی تیرۆرستی نەبووە، تەقینەوەکە بەهۆی راهێنانکردنی سوپاو پاسدارەکانی خۆمانەوە روویداوە،کە لەو ناوچەیەدا جێگیرکراون روویداوە. وتە بێژەکە وتی: سوپاو پاسدارانی بەرپرس لە پارێزگاریکردنی بنکە ئەتۆمیەکەی ناتانز. رۆژانە خەریکی راهێنانکردن و خۆ ئامادەکردنین بۆ لێدان و دەستوەشاندن لە هەر هێرشێکی نەخوازراو کە رووبدات و بکرێتە سەر بنکە نەوەویەکەمان لە کاتی پیویستدا. ئەمە دەریدەخات کە ئیرانیەکان خۆیان بۆشەر ئامادە دەکەن. لە لایەکیترەوە قایمقامی بەدرود رایگەیاند کە تا ئێستا نازانرێت هۆی تەقینەوەکە چیبووە! سوپاو پۆلیس لەهەوڵدان تا هۆکەی بزانین. هەمان رۆژ پایامنێری ئیران ( ئیرنا) بڵاوی کردەوە کە فرۆکەیەکی بێفرۆکەوانیان خستۆتە خوارەوە.
رۆژی شەمە پاش کۆبونەوەی گەڕی حەوتەمی کۆبونەوەکانی دانوساندی ئیران و ئەوروپا بە ناراستەوخۆ ئەمریکا، بۆکێشەی ئەتۆم و سزاکانی سەر ئیران، بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکی رایگەیاند کە رۆژی هەینی نوێنەرانی ئیرانی لە حەوتەمین گەڕی کۆبوونەوەکەدا لە هەموو ئەو خاڵانەی کە لە شەشەمین گەڕی گفتوگۆکانی پیشووتردا رێکەوتنی لەسەرکراوە، پەشیمان بوونەتەوەو کۆمەڵێک پێشنیارو داواکاری تازەیان هێناوەتە پێشەوە، کە زۆر جیاوازە، لەوەی کە لە کۆبونەوەکانی شەشەمین گەری پێشودا بریاریان لەسەر دراون. ئیرانیەکان داوایان لە لایەنەکان کردوە،کە بۆچوونی خۆیان لەسەر ئەم پێشنیارو داواکاریانەی ئێران دەرببڕن، ئەمە داخوازی ئێرانە،
وتەبیژەکە دەلیت: ئەو پیشنیارانەش هەرگیز قابیلی جێبە جێکردن نین. ئەمە دەریدەخات،کە ئیرانیەکان نایانەوێت رێکەوتنەکە سەربگرێت. بەرپرسە ئەمریکیەکە وتی: بۆریکەوتن پیویستە ئیرانیەکان نیەتی باش پیشانبدەن و بگەڕێنەوە بۆ دانوستداندەکە. ئەمریکا قبوڵی ناکات، ئیران دریژە بدات بەم یاریەی دەیکات. لە ژێرەوە خەریکی چالاکیەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەیەتی و پیتاندنی یۆرانیۆمی بە باشی بردۆتە پێشەوەو نزیکی کردۆتەوە لەوەی بتوانیت بەکاریبهینیت بۆ دروستکردنی چەکی نەوەوی، لەملاشەوە بەمشێوەیە بێتە ناو دانوستانەکان و دوای بخات. هەروەها وتی: ئەمریکا ئامادەی گفتوگۆیە بۆ لابردنی سزاکان بە مەرجێک لە گەڵ رێکەوتنەکەدا بگونجێت.
ئەمە حەوتەم گەڕی دانوستاندی ریکەتنەکەبوو، کە پاش هاتنە سەر کاری جۆ بایدنی دیموکراتخواز دەستی پێکردەوە، بەلام بەهۆی گۆرینی دەسەڵات لە ئیرانداو هاتنە سەرکاری ئیبراهیم رەئیسی تووندرەو، نزیکەی 6 مانگێک دەبیت وەستێنراوە. پاش رازی بوونی ئیران بەدەستپێکردنەوەی گەڕیکی تازەی گفتوگۆکان و هاتنەوەی وەڤدەکەیان بۆ ڤێنا، ئەمجارە وەڤدە ئیرانیەکە نزیکەی 40 کەس لەتوندرەواکان هاتبوون بۆ دانوستاند. هەر هەموویان دژەکانی رێکەوتنەکە بوون. ئەمانە دۆست و هاوڕێی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک وەزیرانی تازە هەڵبژێراوی ئیرانە،کە لە لایەن عەلی خامنەیەوە دەستنیشان کراوەو پشتگیری کراوە بۆ سەرۆک وەزیرانی ئیران، لە هەرە تووندرەوەکان ئیرانە.
دەبێت ئەوەش بوترێت،کە کاروباری سەربازی ئیران بە ئەتۆم و قومبەلەی ئەتۆمیەوە، خواستی ئەم توندڕەوانەیە، ئەتۆمیش تەنها لەژێر دەسەڵاتی ئایەتوڵا عەلی خامنەیدایە کە تاکە دەسەلات و جوڵێنەری سوپاو شەرو ئاشتیە، تاکە دەسەڵاتی یەکەمی ئیران، خامنەییە لە هەموو روویەکەوە،کەس ناتوانێت بەبێ رازیبوونی خامنەیی بریاربدات، خامنەی خواستی گەیشتن و بەدەستهێنانی چەکی نەوەویە، بۆیە دانوستاندەکان زۆر قورسە.
ئیران بەدزیشەوە خەریکی چالاکیە ئەتۆمیەکانیەتی و زۆر چۆتە پێشەوەو پیشکەوتنی گەورەی لەپیتاندندا بەدەستهێناوە، بۆیە رەنگبێت لە ماوەیەکی زۆرنزیکدا، ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆم.
ئەمڕۆ ئیرانیەکان لەسەر دووپەت یاریدەکەن، پەتیکیان دواخستنی کۆبونەوەکان، یان کردنی و هێنانی پێشنیار و مەرجی تازە بۆ بەلاڕیدا بردنی، وەک لەم گەڕی حەوتەمەی رۆژی هەینیدا کردیان، هەموو ئەو بڕیارانەی لە هەر 6 گەڕەکەی پێشودا، بەهەوڵی هەموو لایەک و سازشکردن رێکەوتبووین لەسەری، ئەمجارە رەفزیانکردەوە.
ئەوسا ئیرانیەکان سازشیان دەکرد بۆ لابردنی سزاکانی سەر وڵاتەکەیان، بەڵام ئەمجارە داواکاری قورسیان هێنایە پێشەوەو هەموو ئەو رێکەوتنانەی لەسەر ڕێکەوتووبین رەفزیان دەکردەوە، رۆژی هەینی بە کۆمەڵێک مەرجەوە، هاتنە ناو کۆبونەوکەو خستیانە بەردەم وەڤدە ئەوروپی و ئەمریکیەکان، تابڕیاری لەسەربدەین. ئەم مەرج و پێشنیارە تازانە ئەوروپیەکانی تووشی بێهیوای کرد، لەسەر کەوتنی دان و ستاندەکە، بۆیە تارانیان تاوانبارکرد بەوەی کەدەیەوێت، رێکەوتنەکە نەکرێت و سەر نەگرێت. نوینەرانی هەر سێ وڵاتی ئەوروپی بۆدان و ستاندەکە (بەریتانیا فەرەنسا ئەڵمانیا ) وتیان، ئێران دوور دەکەوێتەوە لە هەموو ئەو رێکەوتنانەی کە لەشەش خوولی پێشوودا کراون و بەچەندین مانگ بڕیاریان لەسەردراون.
بریارە دیسانەوە لەڤینا، لەم هەفتەیەدا جاریکی تر کۆ ببنەوە، خۆگەر وەفدە ئیرانیەکە سوربێت لەسەر ئەو پێشنیارو داواکاریانەی ئەمجارە هێنا بوویانە ناو کۆبونەوەکە، ئەوا وڵاتانی رۆژئاواو ئەمریکا بڕیار لەسەر فەشەلی گفتوگۆکان دەدەن، سزای زیاتر بەسەر ئێراندا دەسەپێنین. بەم هەڕەشەیە ئەوروپا و ئەمریکا دەیانەوێت ئێران بترسێنین و واز لە خواستی چەکی نەوەوی بهێنێت و بگەڕێتەوە بۆسەر مێزی گفتوگۆ. وەزیری دەرەوی ئەمریکا ئەنتۆنی بلینکن دەڵێت: ئەم چەند رۆژە کەمەی ماوە، ئەوکاتە دەزانین ئێران چیدەوێت و دەیەوێت چیبکات.
حوکمەتی ئەمریکا دەڵێت: رووسیاو چین کە پاڵپشتی ئیرانین تاکتیک و هەڵوێستە روخێنەرەکەی ئێرانیان لە دانوستاندەکەدا بەلاوە سەیرو چاوەڕوان نەکراوبووە.
دژەکانی ئێران لە ئیسرائیل و کۆماریەکانی ئەمریکا، پشت راستی سوور بونی خۆیان لەوە دەکەنەوەو دەڵێن: ئێمە چاوەروانی ئەمەمان دەکرد، دەمانزانی کە تەنها بەسزاو گورز لێدانی سەربازی پێکەوە، ئیران دەهێنرێتە سەرچۆک.
بۆهەمان مەبەست ئەمڕۆ چوارشەمە 08- 12- 2021 وەزیری بەرگری ئیسرائیل بینی گانتس بەیاوەری سەرۆکی جیهازی ئەمنی موساد دیفید برنیاع، دەچنە واشنتۆن بۆگفتوگۆکردن لە گەڵ ئەمریکیەکاندا دەربارەی لێدان لە بنکە ئەتومیەکانی ئیران گەر رێکەوتنەکە فەشەلی هێنا، یاخود لەشوینیتری ئێران بدرێت. یا گرتنەبەرو دۆزینەوەی ریگەیەکی تر دژی ئیران تا ئامادەبیت بۆ وازهینان لەچەکی نەوەوی.
وەزیری دەرەوەی فەرنسا لۆدریان ئەمرۆ سێشەمە دەربارەی پێشنیارەکانی ئیران رایگەیاند: بەداخەوە ئەو پێشنیارانەی ئێران لەم کۆبونەوەیەی ڤینادا خستنیە روو، هیچ بنەمایەکی ریکەوتنیان نەبوو، وە ئەوانە هۆی سەرنەکەوتنی دانوستاندەکانە. هەروەها ئەڵمانیا وتی: ئێمە پالپشتی لەو ریکەوتنانە دەکەین کەلە 6 کۆبونەوەکانی پێشوودا لەسەری ریکەوتووین، وە ئەو پیشنیارانەی ئیرانی کۆبونەوەی 7 رەفز دەکەین.
دەوترێت ئیران لەبەردەم ئەم هەڕەشانەدا نەرمی دەنوێنێت و دور کەوتۆتەوە لەو هەڵویستەی کە لەکۆبونەوەکەی رۆژی دووشەمەدا نواندی و ئامادەی خۆی نیشاندەدات بۆ نەرمی نواند.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت