ئەردۆغان وەک مەترسی بۆ ئاسایش، گومان لەئەندامیەتی تورکیای ئەندامی ناتۆ دەکرێت!

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

وەرگێڕ/ پشکۆ ئەمین
ئەم بابەتە بۆ یەکەمجارە بە زمانی ئەڵمانی foreignpolicy.com  لەشەشی سەرماوەرزی 2023 بڵاوکرایەوە.
پێدەچێت سەرۆک ئەردۆغان بیەوێت لە زووربەی بوارە ئەمنییە گرنگەکاندا ناتۆ تێکبدات، کەچی هێشتا دەرکردنی تورکیا لەناتۆدا قورسە!! پەیوەندیکردنی تورکیا بە هاوپەیمانیەتی ناتۆوە باشترین کارێک بووە کە سیاسەتی دەرەوەی تورکیا لەو کاتەوەی بووە کۆماری کردوویەتی.
لە سەردەمی جەنگی سارددا، هاوپەیمانیی ئەتلەسی بوو تورکیای لە داگیرکردن پاراست، لەلایەن یەکێتی سۆڤیەتەوە، هەروەها هاوپەیمانیەتی رۆژئاوا، یارمەتیدەر و بواررەخسێنەر بوو بۆ گەشە سەندنی ئابووریەکەی!. کەواتە ئێستا ئەم هاوپەیمانییە بۆچی بەردەوام بێت و مامەڵە لەگەڵ سەرۆکێکی دژو نا هاوکار و تەنانەت هەندێکجاریش شەڕانی وەک ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ی سەرۆک کۆماری تورکیادا بکات ؟
لە هەندێک حاڵەتدا وا دەردەکەوێت کە ئەردۆغان بە دوای تێکدانی هاوپەیمانی ترانز ئەتلانتیکدا دەگەڕێت، ئایا کاتی ئەوە هاتووە ناتۆ بە ئەندامێتی تورکیادا بچێتەوە؟
لەو ناوچە سەختدا، هەمیشە ئاوا نەبووە، دەوڵەتمەدارانی تورکیا پابەند بوو بن بە ئاسایشەوە، دیپلۆماتکارانی تورکیا پێیان خۆشە سەرکردە نێو دەوڵەتییەکانیان بیربخەنەوە، ئەوان دەڵێن کە تورکیا لە ناوچەیەکی سەختدا دەژی و پاراستنی سەروەرییەکەی بە لێهاتوویی و دبلۆماتیەتی نەوەکانی پێشووی تورکیاوەیە، کە ماندوو نەناسانە کاریان بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئەنقەرە کردووە. ئەم بۆچوونە بە دڵنیاییەوە ڕەواو راستە. سەرکردایەتی عیسمەت ئینینۆ ڕۆڵی سەرەکی هەبوو بۆ ڕزگارکردنی تورکیا لە جەنگی جیهانی دووەم، ئەو گوێ ڕایەڵی ئەڵمانیای نازی نەبوو، کوێرانە دووایان نەکەوت!
لە هەمانکاتدا وەک هاوپەیمانی ڕۆژئاوا مایەوە، ڕژێمی کەمالیستی ئەو دوربینییەی هەبوو کە کۆماری نەخستە ناو ململانێیەکی نێودەوڵەتییەوە، لەبەر ئەوەی ئەمە دەبووە ڕێگر لە بەردەم گەشەسەندنی ئابووریدا.
ئەندامێتی لە ناتۆدا وایکرد، تورکیا لە ڕووی ئابووری و سەربازییەوە پێشڕەوی بکات، نا تەنها کارامەی دیپلۆماسیەتی تورکیا نەبوو، بەڵکو ئەندام بوونی ناو ناتۆ بوو، کە ئاسایش و ئارامی پێشکەش کرد و، تورکیا ئامانجەکانی گەشەپێدانی خۆی پێ دەستەبەرکرد.
تورکیاو یۆنان لە ساڵی 1952 لە ناو هاوپەیمانییەتی ناتۆدا وەرگیران، چونکە سیاسەتی ئیدارەی ترومان پێی وابوو کۆنتڕۆڵکردنی کۆمۆنیزم لە ئەوروپادا بەبێ ئەندامێتی ئەو وڵاتە ناکرێت! هەر بەهەمان هۆکار پەیوەست بوون بە ناتۆوە، بە بڕی 400 ملێۆن دۆلار لەسەر بڕیارو بۆچوونی ترومان پێشکەش بە یۆنان و تورکیا) کرا، جگە لە یارمەتی سەربازی، بەمە ئەنقەرە توانی سوپایەکی بەتوانا و سەردەمیانە بنیات بنێت و ناوبانگێکی زۆر بۆ کۆمارەکە دابینبکات،
وە لە بەرئەوەی سەر بە ڕۆژئاوایە، ناوبانگی زیاتری پەیداکرد. هەروەها بەرپرسانی سەربازی و دبلۆماسی تورکیا، هەر یەکەیان کورسییەکی لەدەوری مێزی دانوستان پێ بەخشراو ڕێگەیان پێدرا کە شانبەشانی هاوپەیمانە ڕۆژئاواییەکانیان لەسەر پرسە ئەمنییەکان بە ئاشکرا بدوێن، لە سەرووی هەموو ئەمانەشەوە ئەندامێتی ناو ناتۆ بووە هۆی ئەوەی ئەنقەرە لە ڕووی سەربازی و ئابوورییەوە خۆی جیا بکاتەوە.
بەشداریی تورکیا لە ئەرکە گرنگەکانی ناتۆ، بۆ نمونە لە کۆسۆڤۆ و ئەفغانستان، ئامادەیی ئەنقەرە بۆ بەشداریکردنی سەربازی لە ئەرکە گرنگەکانی ناتۆدا، وەک لە کۆسۆڤۆ و ئەفغانستان دەنگێکی گەورەتری لەناو هاوپەیمانیەتیەکەدا بە تورکیا بەخشی. لە ئەنجامی ئەمەدا زۆرێک لە ئیدارەکانی ئەمریکا گرنگییەکی تایبەتیان بە نیگەرانییە ئەمنییەکانی ئەنقەرە داوە، جا چ لە بواری جیابوونەوەی کورد بێت، یان لای هەڕەشەی ڕووسیای ڤلادیمێر پوتین.
دوای ئەوەی تورکیا لە نۆڤەمبەری 2015 فڕۆکەیەکی جەنگی ڕوسی لە ئاسمانی خۆیدا خستە خوارەوە کە ئەمە ( یەکەم ڕووداوی لەو شێوەیە بوو لە لایەن وڵاتێکی ناتۆوە لە ساڵی 1952ەوە) رووبدات. پوتین ناچار بوو زۆر بە وردی بیر لەوە بکاتەوە کە ئایا ڕێوشوێنی سەربازی بەرامبەر ئەندامێکی ناتۆ بگرێتەبەر، یان نا. هۆکاریکی باش و بەسە بۆ ئەوەی بڵێین گەر تورکیا ئەندامی ناو ناتۆ نەبووایە، دەکرا تووشی چارەنووسێکی هاوشێوەی ئەو چارەنووسە ببێت کە ئۆکرانیا لە ساڵی 2014 ەوەپێوەی دەناڵێنێت.

زۆرینەی دانیشتوانی تورکیا ئەمریکا بە گەورەترین مەترسی دەزانن.
مانگی ئازاری ساڵی 2022 زۆرینەی دانیشتوانی تورکیا ئەمریکایان بە گەورەترین مەترسی بۆ سەر تورکیا زانی، لە کاتێکدا تەنها 19٪ ی ڕوسیا بە هەمان مەترسی دەبینی. لە ژێر سەرکردایەتی ئەردۆغان ئەنقەرە ماندوو نەناسانە کاری کردووە بۆ تێکدانی ئاسایشی ناتۆ. نموونەی ئەمەش فراوانکردنی ناتۆیە، سوید وڵاتێکی سکاندیناڤیایە، داوای ئەندامیەتی دەکات، ئەردۆغان لە ساڵی 2022ەوە واژۆی ناکات و وەک بارمتەیەک ڕایگرتووە،
چی پێویستە ڕووبدات بۆ ئەوەی ئەردۆغان پچوکترین کارێک بکات؟، چی چاوەڕوان دەکرێت لە هاوپەیمانێکی ناو ناتۆ بۆ پەسەندکردنی پەیوەستبوونی سوید بە ناتۆوە؟ وەڵام: ڕازیبوونی واشنتۆن لەسەر فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگی ئێف 16 بە تورکیاو ڕەنگە کۆبوونەوەیەکیش لەگەڵ سەرۆک بایدن لە کۆشکی سپی. نابێت ڕەفتاری هاوپەیمانانی ناتۆ، نابێت بە مامەڵەکان دیاری بکرێت، بەڵکو بە بەها هاوبەشەکان و تێڕوانینەکانیی هەڕەشە دیاری دەکرێت.
پەیوەستبوونی سوید بەناتۆوە ئاسایشی زیاتر لەئەوروپا مسۆگەر دەکات، کەچی تورکیا ڕێگری لێدەکات!!
هۆکاری ئەوەی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دەیانەوێت سوید بەخێرای بێتە ناو ناتۆوە، لەبەر ئەوەیە کە هەڵسوکەوتی شەڕانگێزانەی ڕووسیا هەڕەشە لە ئاسایشی ئەوروپا دەکات، دانپێدانانی سویدیش یارمەتیدەر دەبێت، بۆ بەهێزکردنی ناتۆ، لە بەرامبەر ئەم هەڕەشەیە،کەچی تورکیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو مەترسییەی ڕووسیا دروستی دەکات، پچوکترین کار ناکات.!
لە ساڵی 2019 دا تورکیا گەیاندیە ئاست و ساتێکی زۆر خراپتر، بە کرین و دەستخستنی کەرەستەی سەربازیی ڕووسیا (سیستەمی مووشەکی ئێس-400)، ئەمکارەش ڕاستەوخۆ یەکگرتوویی ناو ناتۆی تێکدا، بەهۆی ئەم کارەوە تورکیا ، لە بەرنامەی F-35 ی ئەمریکا دەرکراو لە لایەن ئیدارەی ترەمپەوە سزاکانی) CAATSA (یاسای دووژمنانی ئەمریکای بەسەردا سەپێنرا! بەڵام ئەردۆغان هیچی نەکرد، بۆ ئەوەی لەم هەڵوێستە قبووڵنەکراوە دوور بکەوێتەوە.

شەڕ لە ئۆکرانیا: ئەردۆغان بەخشندەیی خۆی بەرامبەر ئۆلیگارشیە ڕووسیەکان نیشان دەدات.
لەدوای داگیرکردنی ئۆکرانیا لەلایەن ڕووسیاوە لە ساڵی 2022، ئیدارەی بایدن داوای لە ئەردۆغان کردووە کە زیاتر کاربکات بۆ ئەوەی لە تورکیا ڕێگە بە ئۆلیگارشیە رووسەکان نەدرێت تا لە تورکیاوە خۆیان لەسزا نێو دەوڵەتییەکان بدزنەوە و پارەکانیان لە ڕێگەی تورکیاوە بە سەرانسەری جیهاندا بگوازنەوە،هەندێکجار لە ڕێگەی سزادانی دامەزراوە تورکیەکانەوە. بەڵام نەک ئەردۆغان ئەو کارەی نەکردو فەشلی تیداهێنا، بەڵکو لەم دواییانەدا ئاشکرا بوو کە بە ئیزنی حکومەتی تورکیا، لەناو ئاوی خاکەکەیدا شوێنی بۆ نۆژەنکردنەوەی یەختە تایبەتەکەی پوتین لە ناو حەوزەکانی دروستکردنی کەشتی توزلا دابین کردووە.

هەوڵێکی پچووکی ئەنقەرە بۆ ڕێگریکردنی داعش لە سوریا
تەماشاکە لە هەر شوێنێک کە بەرژەوەندی ئاسایش و ئەمنی گرنگی هاوپەیمانی ناتۆی تێدابێت، پەیوەندییەکی تورکی دەدۆزیتەوە کە چالاکانە هەوڵی تێکدانی ئەو بەرژەوەندیە دەدات، بۆ نموونە بڕوانە ئەو هەوڵە کەمە، بۆ ڕێگری کردن لە گروپی دەوڵەتی ئیسلامی لە سوریا، لە لایەن هێزەکانی سوریای دیموکرات و هاوبەشە ئەمریکییەکان و ئەو هێزانەی لەو ناوچەیەدان کە دەتوانین و یارمەتیدەرن، لە هێشتنەوەی چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی لە ناو زیندانەکاندا، وە لە هەمانکاتیشدا هێزەکانی سوریای دیموکرات بەردەوامن لە ئەرکەکانیان لە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆرو پاشماوەکانی داعش لە سەرانسەری ناوچەکەدا، کەچی دەبینین ئەنقەرە هێرشی سەربازیی لەدژی هێزەکانی پاراستنی گەل (SDF) ئەنجام دەداو بە گروپێکی تیرۆریستیان دەزانێت!
هێرشەکانی تورکیا چەندین جار، ژیانی هێزەکانی ئەمریکایان خستە مەترسییەوە تا سوپای ئەمریکای ناچار بوو، کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا بخاتە خوارەوە.

ئەردۆغان هەڕەشەی داگیرکردنی یۆنان کرد
لە نێوان ساڵانی 2019 بۆ 2022، ئەردۆغان بە ئاشکرا ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستی تێکدا، بە هەڕەشەی داگیرکردنی یۆنان کە هاوپەیمانی ناتۆیە وە لکاندنی بەشێک لە قوبرسی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا، بەهۆی پرۆپاگەندەی ناکۆکی لەسەر ئاوە ناوچەیەکان، وە بە تایبەتی لەسەر مافی گەڕان و پشکنین بەدوای گازی سروشتیدا. لە کاتێکدا پێدەچێت هەڵوێستی شەڕانگێزانەی ئەردۆغان لە ناوچەکە لە ساڵی 2023 دا هێور بووبێتەوە، بەڵام بەهۆی بەردەوامی پشتیوانی تورکیا بۆ تیرۆر هەمیشە چاوی لەسەر بووە.

تورکیا لە زۆر ڕووەوە پاڵپشتی حەماس دەکات
دوای هێرشە تیرۆریستییەکانی حەماس لە7ی ئۆکتۆبەر کە زیاتر لە 1200 کەسی ئیسرائیلی کوژران، پشتیوانییە ناشرینەکانی ئەنقەرە بۆ ڕێکخراوە تیرۆریستییەکەی دەستنیشانکراوەکەی ئەمریکا کە حەماسە زیاتر کەوتۆتە ڕوو.
ئیسرائیل ئەندامی ناتۆ نیە، بەڵام زوربەی ئەندامانی ناتۆ لە تاریکترین کاتی خۆیدا بەخێرایی پشتیوانی خۆیان پێشکەش بە ئیسرائیل کردووە.
پێچەوانەی هەمووان ئەردۆغان حەماسی بە کۆمەڵێک ئازادیخوازی بە “موجاهیدین” وەسفکر و بڕیاری هاوکاری دیپلۆماسی و دارایی و سەربازی و پاڵپشتیکردنی ئەو ڕێکخراوە دەدات.

داواکاری تورکیە بۆ ئەندامێتی لە ناتۆدا ئەمڕۆ ڕەتدەکرایەوە
ئه گەڕ ئەمڕۆ ئەنقەڕه داوای ئەندامبوونی له ناتۆ بکردایە، تەنانەت تەماشاش نەدەکرا ، چ جای پەسەندکردنی، تەنها هۆیەک بۆ وەرگیرا؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت