ئەرکان پێهیلیڤان: بانگخوازی ڕق و کینە ئەردۆگان دێتە ئەڵمانیا.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

وەرگێڕانی/  پشکۆ ئەمین

پسپۆڕان خاڵە لاوازو ئازارەویەکانی بیری کانزلەر شۆڵتز دەخەنەوە! ئەم سەردانەی ڕەجەب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی هەینی، هەر وائاسان نابێت. شارەزایان لەفرانک فۆرتە رووند شەو ( FR.de ) ئاماژەو باس لە شووێنە گەرمەکان دەکەن.
بەرلین، لەو کاتەوەی میلیشیای تیرۆریستی حەماس لە 7 ی ئۆکتۆبەردا هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ڕۆژئاوا بە گشتی زیاتر تێکچووە، بە تایبەت دوای ئەوەی کە ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا حەماسی بە ڕێکخراوێکی ڕزگاریخواز وەسف کرد، وتی حەماس تیرۆرست نیەو دەیەوێت وڵات و گەلەکەی ئازاد بکات.
دوای ئەم وتەیەی ئەردۆگان ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان و دژایەتی جووەکان سەرتاپاسەری تورکیای گرتەوە، بۆیە ئیسرائیل ناچار بوو دیپلۆماتکارەکانی لە تورکیا بکشێنێتەوە. هەر بە دوای ئیسرائیلدا، تورکیاش باڵیۆزی خۆی بانگهێشتی ئەنقەرە کردەوە.
قسەکانی ئەردۆگان سەبارەت بە حەماس، تووڕەیی ئەڵمانیای لێکەوتەوەو. وابڕیارە کە سەرۆک کۆماری دەوڵەتی تورکیا بێتە بەرلین، سەرەڕای هەموو ئەو بانگەوازانەی سیاسەتمەداران و میدیاو کۆمەڵگەی مەدەنی دژی هاتن و سەردانی ئەردۆگانین و داوای هەڵوەشاندنەوەی دەکەن! هێشتا حوکمەتی ئەڵمانیا سوورە لەبەخێر هێنان و هاتنەکەی ئەردۆگان!
(13. November)وتەبێژی حکومەت ستیفن هێبێسترێت، لە ڕۆژی دووشەمە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی فیدراڵیدا بەفرانکفۆرتە روندشاوی و وت، سیاسەتمەداران و شارەزایانی میدیا لە چاوپێکەوتنێکدا هۆشداریاندا لە هاتنی سەرۆکی تورکیاداو ڕایان گەیاند، هاتنەکەی ئەردۆگان لەم کات و ساتەدا بۆ ئەڵمانیا کارێکی هەڵەو هاتنێکە بۆ شوێنێکی نەگونجاو. بە گوتەی حکومەتی فیدراڵی، کۆبوونەوەکە لەگەڵ ئەردۆگان قورس دەبێت چەپەکان داوایان لە شۆڵز کردوە،کە بە تورکیا بڵێت: هەڵوێستی ئەڵمانیا بەرامبەر بە ئیسرائیل وەک بەرد پتەوەو نەگۆڕە. هەروەها راوێژکارانی ئۆلاف شۆڵزی سۆسیال دیموکرات، داوا دەکەن کە شۆلتز لە گفتوگۆکەیدا لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیادا بە راشکاوانەو بەڕوونی بدوێت.
هێبێسترایت وتی: لە هەمان کاتدا تورکیا فاکتەرێکی گرنگە لە کۆمەڵێک پرسدا. ئەم هاتن و کۆبونەوەیەش پەیوەندی بە پرسی ئەم شەڕو ئاژاوەیەی ئەمڕۆوە هەیە،گەرچی لە هەل و مەرجی ئێستادا، سەردانەکە زۆر قورس دەبێت. هەروەها ئەردۆغان لەگەڵ فرانک ڤاڵتەر شتاینمایەر سەرۆکی فیدراڵیشدا کۆدەبێتەوە. لەلایەکیترەوە کەسوکاری بارمتەکانی لای حەماس داوا دەکەن کە شۆڵتز لە گەڵ ئەردۆگاندا وتو وێژ دەربارەی ئازادکردنی بارمتەکان بکات
گۆکای ئەکبولوت ئەندامی پەرلەمانی ئەڵمانیا لەسەرلیستی چەپەکان لە چاو پێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فرانکفۆرتە ڕون شۆدا داوای لە شۆڵز کرد،کە لە دیدارەکەیدا لەگەڵ ئەردۆغان سەرنج بۆ دۆخی مافی مرۆڤ لە تورکیا ڕابکێشێت! ئاماژەی بەوەشکردووە، (دەبێت حکومەتی فیدراڵی لە سەردانەکەی ئەردۆغان کەڵک وەربگرێت و دژ بە دەسەڵاتی ئەردۆگان بوەستێتەوە لە دژایەتی کردنی مافی مرۆڤ، بۆ دۆخی زیندانە سیاسیەکانی تورکیاو زیندانی کردنی نەیارانی ڕژێم کە بێ بەزەییانە مافیان پێشێل دەکرێت و دەخرێنە زیندان و تیایدا گۆشەگیر دەکرێن و هیچ مافێکیان پێنادرێت. ئاماژەی بەوەشکردووە، سزای زیندانیکردنی مرۆڤ بە ئارەزوومەندانە و بێدادگای کردن و بێ سەروەری یاسا بەهۆی پاڵنەرێکی سیاسیەوە لە تورکیادا شتێکی باو و ئاساییە، لە هەمانکاتدا تورکیا بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بە ئاسانی پشتگوێ دەخات و مافەکانی مرۆڤی کورد پێشێل دەکرێت، ئەردۆغان لە وڵاتەکەی خۆیدا زوڵم لە کورد دەکات.

تورکیا وڵاتێکی ئەمین نییە بۆ پەنابەران
ئەمە وتەی ڕێکخراوی فریاگوزاری مێدیکۆ ئینتەرناشناڵ لەسەر ئەم سەردانەی سەرۆک کۆمار تورکیا و گومانی هەیە.
مێدیکۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، لە سەردانەکەدا دەبینین کە حکومەتی فیدراڵی سیاسەتێکی بەرژەوەندخواز پەیڕەو دەکات و دەڵێت؛ ئەم کۆبوونەوەیە لەسەر دانوستاندن لەسەر گرێبەستێکی نوێی پەنابەران و ناردنەوەو رەوانەکردنەوەیان بۆ تورکیا دەبێت، لەکاتێکدا تورکیا وڵاتێکی سەلامەت نییە بۆ پەنابەران.
ئانیتا ستارۆست ڕاوێژکاری مێدیکۆ بۆ سوریا و تورکیا و عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تیمی سەرنوسەرەکەمان ئەم هۆشداریەیداو. ئاماژەی بەوەشکرد، کردەوەکانی تورکیا لە سوریا پێشێلکردنی یاسا نێو دەوڵەتییەکانە، هەروەها پاڵپشتی ئاشکرای ئەردۆگان بۆ حەماس هۆکارن و بەڵگەی پێویست دەخەنە ڕوو. بۆیە پیویستە کە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتمان ئەلمانیاو تورکیا لەسەر بنەمای جێبەجێکردنی مافەکانی مرۆڤ بوەستیت لە تورکیادا.

بانگخوازی ڕق و کینە ئەردۆگان سەردانی شۆڵتز دەکات
کۆمەڵەی گەلانی هەڕەشە لێکراو داوای لە ڕاوێژکار شۆلتز کرد کە لە دیدارەکانیدا لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا بە ڕوونی قسە بکات.
ئاماژەی بەوەشکرد کە ئۆلاف شۆڵز دەبێت بە شێوەیەکی ڕەهاو بە ئاشکرا، داوای لە ئەردۆغ بکات کە واز لە وتارە ڕقاوییەکانی بهێنێت، زۆر سەیرە کە ئەردۆغان لەم ڕۆژانەدا دەبێتە یەکێک لەگرنگترین بانگخوازانی ڕق و کین.
کەمال سیدۆ، ڕاوێژکاری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی میلەتانی هەڕەشە لەسەر FR.de لە IPPEN.MEDIA لەچاو پێکەوتنێکدا لەگەڵ فرانکفۆرتە روندشاو .
ئاماژەی بەوەکرد کە ئەردۆغان هەمیشە لە دژی جولەکەکان و ئیسرائیل، کورد و ئەرمەنییەکان و یونانیەکان رق بڵاودەکاتەوەو خەریکی وروژاندنە. لە ساڵی 2018دا زۆرێک لە لایەنگرانی ئیسلامیی ئەردۆغان ئاهەنگی داگیرکردنی عەفرینیان لە لایەن سوپای تورکیاوە گێڕا، جەختی لەوە کردەوە کە تەنانەت لە مزگەوتەکانی ئەڵمانیادا خەڵک نزایان بۆ سەرکەوتنی سوپای تورکیا دەکرد.

سەردانی ئەردۆگان بۆ ئەڵمانیا، کۆمەڵگەی کوردی دانیشتووی ئەڵمانیاش تووڕە دەکات
کۆمەڵەی کوردی (گمایندەی کوردی) لە سەر هاتنی ئەردۆگان بۆ ئەڵەمانیا داوا لە حکومەتی فیدراڵی ئەڵمانیا دەکات و دەڵێت؛ پیویستە کە حکومەتی فیدراڵی ڕێگە نەدات، حوکمەتی تورکیا پارە بدەن بە ئیمام و مەلا تورکەکانی مزگەوتەکانی لە ئەڵمانیا، پیویستە حوکمەتی ئەڵمانیا ئەمکارە ڕاگرێت و بوەستێنێت، چوونکە بەشێکی ئەم مەلایانە کە لە مزگەوتەکانی ئەڵمانیادان، پارە لەتورکیا وەردەگرن، ئەمانە لێدوانی دژە جوولەکە و میلەتانیتر دەدەن، ئەفسانەی پیلانگێڕیی بڵاو دەکەنەوە. وتارەکانیان هەر وەک وتارەکانی سەرۆکی دەسەڵاتی ئایینی تورکیا دیانێتە، کە عەلی ئەرباش سەرۆکیەتی، وە لەلایەن ئەرباشەوە وتارەکانیان بۆ دەنوسرێت و بۆیان دەنێررێت تابیخوێنینەوە. ئەوەتا ئەرباش رۆژی دووشەمەی ڕابردوو لە کۆنفرانسێکدا لەگەڵ نوێنەرانی دیانێت دا وتی؛ لەپشتی جوولەکەوە زایۆنیزم مەسیحی هەیە، کە هەموو جیهان نوقمی بەدبەختی دەکات.
وتەکەی عەلی ئەرباش ئەوە دەگەیەنێت کە لەپشتی جووەکانەوە ئیڤانگیلیەمەسیحیەکان، واتە ( زایونیزمی مەسیحی ) پشتگیرو هاوکاری جووەکانین
دەبێت ئەوەش بڵێین کە ئیمامەکانیی کۆمەڵەی مزگەوتەکانی گەورەکانی ئەڵمانیا، ( دیتیب)، لە لایەن دیانێتەوە دەنێردرێن بۆ ئەڵمانیا، واتە ئەو ئیمامانەی مزگەوتەکانی ئەڵمانیا، کاربەدەستی تورکیان و لە تورکیاوە کاریان پێدەسپێررێت.
ئەرباش لە هەموو ئیمامەکانی مزگەوتەکانی ( دیتیب) ی ئەڵمانیا بە دەسەڵاترو گەورەترو باڵاترە، هەر بۆیە دەبێت کە حوکمەتی ئەڵمانیا ڕێگە بەمە نەدات و ئەو پارەیە بوەستێنرێت کە تورک بۆ مەرامی خۆی دەیانداتێ.
لەمکاتەدا کە تورکیا کێشەی ئابووریی گەورەی هەیە و پێویستی بە سەرمایەی دەرەکی هەیە، هەڵاوسان و داڕمانی دراوەکەی زیاتر و زیاتر خەڵکی تورکیای بەرەو هەژاری بردووە و دەبات. هەروەها وڵات لە ڕووی سیاسەتی دەرەوە گۆشەگیرەو، متمانە بە تورکیا بە شێوەیەکی دیار نەماوە.

فرانکفۆرتە رووندشاو

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت