محەمەد شەیاع السودانی: ئازار و نەهامەتی کاتی دەوێت تا سارێژ دەبێت، کە گەلی عێراق زۆر باش پێی ئاشنان.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

وەرگێڕانی/ کاوان طە
کەم وڵات هەیە بەرگەی ئەو ئازارو ململانێیە بگرێت کە عێراق لە ماوەی پەنجا ساڵی پێشوو چەشتویەتی. ڕووداوە تراجیدیەکانی غەزە یادەوەری بە ئازارن بۆ عێراقیەکان. هێڵە سورەکان شکێنران، لەگەل ئەوەشدا هاوڵاتیانی غەزە بەرگەی ئازار و ناخۆشی بێ ئەندازە دەگرن، بۆیە هاوکاری زۆر خێراو گرنگیان پێویستە.
عێراق هاوخەمی فەلەستینیەکانە و وڵاتەکەمان وابەستەیە بە دابینکردنی هاوکاریە بنەڕەتیەکان وە هاوکات کاردەکەین لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتیەکانمان بۆکۆتایهاتنی بەپەلەی ئەم کارەساتە.
لەگەڵ هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی لە کٶبونەوەی لوتکەی ئاشتی قاهیرە دوپاتمان کردەوە کە دەبێت وێرانکاری لەلایەن هێزی داگیرکەرەوە بوەستێنرێت. وە گرنگترین خاڵ ئەوەیە جارێکی تر ناوچەکە پاشەكشە نەکات بەرەوناسەقامگیری و ململانێ. وە عێراق هیوای وایە کە ناوچەکە بەرەو پێشەوە بچێت و بە ئاراستەی خاڵی هاوبەش و هاوکاری یەکتر.
ئازار و نەهامەتی کاتی دەوێت تاسارێژ دەبێت کە گەلی عێراق زۆر باش پێی ئاشنان، وڵاتەکەمان کاری زۆری کردووە بۆ فەراهەمهێنانی ئارامی ناوچەکەولە ئێستادا بارودۆخی ئاشتی و سەقامگیری باڵی کێشاوە بەسەر ناوچەکەدا بەراورد بە سەد ساڵی پێشوو وە ئەمەش لە ئەنجامی چالاکی و گەشەسەندنی ئابوری و ویستی ڕاستەقینە بۆ نوێبونەوەو گەشەسەندن وە لە گرنگترین کارەکانی نوسینگەکەم بەردەوام بونە لەسەر ئەو ئاراستەیە.
لە ماوەی یەک ساڵی کارکردنم حکومەتەکەم ئامادەکاری کردووە تا لە ئاست ئاوات و داخوازیەکانی گەلی عێراق و دابینکردنی داواکاریە سەرەتایەکانیان بێت. بەبری 153 بلیۆن دۆلار بودجەمان پەسەند کردو جەختم کردەوە لەسەر نوێ کردنەوەی ژێرخانی ئابوری و ڕەخساندنی هەلی کارو بەهێزکردنی پەیوەندیە کۆمەڵایەتی و گەشەسەندنی ئابوری بە یارمەتی و سود وەرگرتن لە توانای گەورەی گەنجەکانمان کە 66% دانیشتوانی عێراق پێک دێنێت.
کابینەی حکومەتەکەم جەختی کردۆتەوە لە بوارەکانی ڕەخساندنی هەلی کارو بونیادنانەوەی ژێرخانی ئابوری و ڕاکێشانی سەرەنجی وەبەرهێنانی بیانی و هاندانی کەرتی تایبەت. بەبڕوای من ئەوانە گرنگترین بنەماکانی بەهێزکردن و پاراستنی بەردەوامی گەشەکردن و سەرکەوتنی نەوەکانی داهاتون، هەروەها ئەو بابەتە گرنگانەش لە خۆدەگرێت کە پشت گوێ خراون بە تایبەت سێکتەری پەروەردەو تەندروستی.
لەسەرەتای دەست بەکار بونم وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق حکومەتەکەم هەنگاوی گرنگو دیاری ناوە بۆ دەستهێنانەوەی ناوناوبانگی عێراق لە ئاستی جیهان.کارمان کردووە بۆ پاراستنی ئاسیشی سیاسەت و ئابوری ناوچەکە ئەمەش بەهاوکاری هاوبەشە نێودەوڵەتیەکانمان.
بەردەوامین لە جەنگ بەرامبەر داعش کە ماوەیەکی زۆر نابێت هەڕەشەو مەترسی بون لە ناوچەکە. ئێستاش ژمارەیان لە عێراق هێندەی مشتێکەو سوپاسی هێزە تایبەتە زۆر باش ڕاهێنراوەکانمان دەکەم کە زنجیرەیەک هێرشی پلان بۆ داڕێژراوی داعشمان لە ئەوروپا ئاشکرا کرد لەنێویاندا شانیشینی یەکگرتوو، بە هەماهەنگی و کارکردن لەگەڵ هێزی ئاسایشی هاوپەیمانە جیهانیەکان، دڵنیای دەدەین کە ئەو هەڕەشانە لە ناوخۆو جیهان کۆتاییان پێدێت.
ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵێ کارێکی قورسە وە گەورەترین هەڕەشەیە لەبەردەم بەرەوپێش چون و گەشەسەندنی عێراق، وەک بەشیک لە لە کەمپینی دژ بە گەندەڵی داوامان لە پۆلیسی ئەنتەرپول کردووە بە دەستگیرکردن و ڕادەستکردنەوەی عێراقیە پلە بەرزەکانی کە بەژدار بون لە بەهەدەردان و دزی کردن کە زیاتر لە دووملیۆن دۆلار و نیوە لە داهاتی وڵاتەکە.
تا ئێستا بڕێکی باش لە پارەی دزراومان گەڕاندۆتەوە و ئەنجام دەری ئەو کارانە دەدرێنە دادگاو بە حەقی خۆیان دەگەن. ئەمەش بەوە دێتە دی کە بەردەوام بین لە هاریکاری یەکتر لەگەڵ هاوڕێکانمان لەنمونەی شانشینی یەکگرتوو. شایەنی باسە ئەم ساڵ چاوم کەوت بە تۆم توگینهات وەزیری ئاسایشی نەتەوەی شانشینی یەکگرتوو وە گفتوگۆمان کرد بە هاوبەشی هەردوولا کاربکەین لەسەر تاوانی ڕیکخراو جدی لەوانەش ترافیکی مادەی هۆشبەر و کاری تیرۆرستی.
هاوپەیمانە نوێیە نێودەوڵەتیەکانمان زۆر پتەو بەهێزە وە عێراق دەبێتە شوێنی کۆمپانیا نێودەوڵەتیەکان بۆ بەرهەم هێنان و کارکردن تیایدا بەتایبەت لە بواری وزەدا.
بەگشتی بەهێزکردنی پەیوەندیە ناوخۆیەکان بووە هۆی ڕاکێشان و بەستنی ڕێکەوتن نامەی بازرگانی گرنگ لەماوەی یەک ساڵی کارکردنم وەک سەرۆک وەزیران و کارم کرد لەسەر بەدەست هێنان و بەرەو پێشچونی متمانەی نێودەولەتی لەسەر ئابوری عێراق.
لەرێگەی ئەم هاوپەیمانێتیانەوە و وەبەرهێنان لە توانا و سەرچاوە بەکارنەهێنراوەکان ڕۆڵی سەرەکی خۆمان لە ناوچەکە دووپات دەکەینەوە کە ببیتە دەروازەیەک بۆ ئاسیا و ئەوروپا. لەم ڕۆڵە نوێیەدا عێراق دەبێتە هۆی زیاتر گەشەسەندن و بەرەوەپێش چونی ناوچەکە سەرەڕای ئەو ئەزمونە تاڵەی هەمانە لە ناخۆشی و ئازاری گەلەکەمان.
ئێستا عێراق زۆر گەش بینە کە چەند ساڵیک لەمەوبەر ئەمە بڕوا پینەکراوبوو, بەڵام دەبێت زۆرکاری تریش ئەنجام بدرێت وە پاپەندین و دڵنیای دەدەین کە بەردەوام بین بۆ خزمەتی گەلی عێراق.

سەرچاوەی بابەت/ https://amp.theguardian.com

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت