حاکم شێخ لەتیف: کێ دوژمنی خەلکی کوردستانە؟

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

با حیسابێک بکەین:
1- لە شۆڕشی ئەیلول لە ساڵی 1961 تا ساڵی 1975 لە ھەموو ئەوناوچانەی لە ژێر دەستی شۆڕشدا بوون خەڵک لە کولەمەرگی و مەمرەو مەژیدا ئەژیا، تەنەکەیەک نەوت بە 600 فلس بوو ڕۆژانەی کرێکارێک ئەگەر ئیشێکی ھەبوایە بە 350 فلس بوو، بەرپرسەکانی شۆڕشیش لە ئەندامی ڕێکخراوەوە تا سەرەوە ژیانی پاشایانە دەژیان.
2- لە ساڵی 1975 کە ئاشبەتاڵ كرا تاوەکو 1991 کە لەژێر دەستی دوژمنی بەعسدا بوین ھەرزانی و فەرحانی ھات و کەس فەقیر و برسی نەما، ئازادی نەبێت لە ھیچمان کەم نەبوو.
3- لە ساڵی 1991 تاساڵی 2003 کە دوبارە ڕزقی خەلک کەوتەوە بەردەستی چەتەکانی شۆڕش دوبارە خەلک برسی و بە کوێرەوەری ژیانیان بەسەر دەبرد چەندین کەس بە غازی خەڵوز خنکان ، بەرپرس و ژن و منداڵەكانیشیان ڵەو پەڕی خۆشگوزەرانی و کەیف و سەفاو سەفەری ولاتان بوون.
4- لەساڵی 2003 تا 2014 کە دوبارە موچەو پارەمان لە بەغدای دوژمنەوە بۆ دەھات جارێکی تر بوژاینەوەو ھەرزانی ڕوی لە ولات کردو فەقیر ئاھێکی بەبەردا ھاتەوە.
5 – لە ساڵی 2014 بەدواوە کە دوبارە موچەو قوتمان کەوتەوە ژێر دەستی پارێزەرانی مافی خەڵک و کوردایەتی جارێکی تر قوتیان بڕین سوکایەتی نەما پێمان نەکەن خۆشیان لەوپەڕی سەڵتەنەت و عەنعەنتدا ژیان بەسەر دەبەن.
بەو حیسابەی سەرەوە بۆمان دەردەکەوێت ئێمە ھەرکاتێک لە ژێر دەسەڵاتی بەناو خەباتگێڕانی مافی خەڵکی کوردستاندا بوبین برسی کراوین و سوکایەتیمان پێکراوە، ھەرکاتێکیش لە ژێر دەستی دوژمندا بوبین و قوتمان بەدەست ئەوان بوبێت تێرو پڕبووین.
ئەوەی سەیریشە لە ساڵی 1961 یشەوە بەوە ھەڵماندەخەڵەتێنن کە ئەوان بۆ مافەکانی ئێمە خەبات دەکەن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت