چێنەر عەوڵا: کورد و داعش لە دواین راپۆرتی وەزارەتی بەرگری ئەمریکی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە مانگی 8 ی ئەمساڵ وەزارەتی بەرگری ئەمریکی راپۆرتێکی 138 لاپەرەیی لە بارەی روبەرو بونەوەکانی داعش و یارمەتی هاوپەیمان لە ناوچەکەو خەرجی و تێچون و پلانە پێویستیەکان بۆ ساڵی داهاتوو ناردوە بۆ کۆنگرێس تاوەکو تاوتوێ بکەن. ئەو بەشەی کە پەیوەندی بە کوردەوە هەیە بەکورتی و لەگەل بەڵگەی وێنەی راپۆرتەکەشی دەکەینەوە. بەوردی باس لە جموجولەکانی داعش کراوە لە ماوەی 15 مانگدا واتە لە 01- 2020 وە تاوەکو 07- 2021 بەو شێوە بوە:
1- 38.9 % هێرشی گروپی بچوک بە چەکی بچوک بوە
2- 30.7 ٪ هێرشی رۆکێتی و ئارپیجی.
3- 6 ٪ ی هێرشەکانیان بە قەناس بوە
4- 3.5 ٪ هێرشی خۆ کوژی و فاراندن
5- 8 ٪ ی ئاگر تێبەردان بوە
6- 3 ٪ تەقاندنەوەی پرد و رێگا بوە

وەچەند جۆرێکی تریش:
هێرشی مانگانەی داعش لە عێراق بەگشتی لە ساڵی 2020 ی هەموو مانگێک لە دەوری 100 هێرش بوە، تەنهای مانگی 4 و 5 کە نزیکی 250 هێرش بوە، وە مانگی 4 و 5 ی 2021 هەمان شێوە نزیکی سەرو 150 هێرش بوە.
* بە ڕونی ئاماژە کراوە کە لەوە بەدوا لە پارێزگاکانی دیالە و دەوروبەری وادی ئەلشەی لە کەرکوک و نەینەواو باکوری بەغدا، داعش تاکتیکی هێرش کردنی پارتیزانی ( هێرش، تێکشکاندن، کشانەوەو خۆ بزرکردن) پەیرەو دەکات. وە لایەنی پەیوەندیداریش ئاگادار کراوەتەوە کە ئامادەبن.
* باسکراوە کە ستراتیجیەتی ئەمریکا سەبارەت بە داعش لە عێراق بە کوردستانیشەوە گۆرانکاری بەسەردا هاتوە بۆ (راهێنانی جۆری و تایبەتی هێزەکانی سوپای عێراقی وە لەناویاندا پێشمەرگەش) وە (بنیادنانی هەرێمێکی کوردستانی بەهێز کە بتوانێ ریفۆرمی ئابوری بکات بەرەو ئارام بون و بوژانەوە هەنگاو بنێ. تاچەند ئەو ستراتیجیەتەی هاتۆتە دی جێگای پرسیارە!
زۆر رێگا گیراونەتە بەر بۆ بەهێزکردنی ئەو ستراتیجیەتە وە برەوی زیاتر بە هێزەکانی ئەمنی عێراقی و دژە تیرۆر و پێشمەرگە دراوە. بۆ ئەمەش دوو سەنتەری هاوبەش دامەزێندراون یەکیان لە بەغدا وە ئەوی تر لە هەولێر بەناوی سەنتەر (کۆردیناتی هاوبەش).
* هێرشە هەوایەکان لەلایەن هاوپەیمانانەوە بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش بەردەوام بوە لە ساڵی 2020 نزیکی 86 هێرشی هەوایی بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش کراوە وە لە ساڵێ 2021 لە مانگی 4 دوو هێرش و لە مانگی 5 ی ئەمسال 9 هێرشی هەوایی کراونەتە سەر داعش لە چیای حەمرین لەدوای شەهیدکردنی 3 پێشمەرگە لەلایەن داعشەوە. سەرباری چەندین هێرشی هێزی هەوایی عێراقی. (داتای مانگ بە مانگ لەخوارەوەیە)
* لە مانگی 6- 2021 یەکەم ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی پێشمەرگەو سوپای عێراقی دژی داعش ئەنجامدراوە دوای دامەزراندنی سەنتەری هاوبەش لە مانگی 10- 2020. ئەمەش بۆ نەهێشتنی بۆشایی ئەمنی رێگەگرتن لە جموجولی داعش بوە لە ناوچەکەوە بە سەرکەوتو لە قەلەم دراوە!
* سەرکردەکانی کورد بە ئەمریکیەکانیان راگەیاندوە کە یەکەی 70 و یەکەی ٨٠ هێزەکانی فریاگوزاری خێرا، ئاسایش، هەردوو دژە تیرۆر هی (پارتی و یەکێتی)توانای تەواو و پێویستیان لەبەردەستە بۆ روبەروبونەوەی داعش هەر بۆیە:
1- 33هەزار پێشمەرگەی وەزارەت دابەشکراون بەسەر 16 لیوا یان تیپ بە ناوچەکەدا دابەش کراون.
2- یەکەی 70 لە 45 بۆ 50 هەزار ئەندامن ئەرکیان پێ سپێردراوە لەگەل دژەتیرۆری یەکێتی.
3- یەکەی 80 لە 65 بۆ 70 هەزار پێشمەرگە لەگەل دژەتیرۆری پارتی ئەرکیان پێ سپێردراوە.

ئەم هێزانە بەردەوام لە زیاد بوندان بۆیە پارەی زیاتریان پێویستە.
* هێرشەکانی پێشمەرگە و دژە تیرۆر و زێرەڤانی و یەکەکانی 70 و 80 بە وردی باسکراون کە بۆ سەر داعش ئەنجامیان داوە لە ماوەی 15 مانگدا وردەکاری هێرشەکان لە مانگی 4 و 5 بەم شێوەیە بووە:
– 6 ی4 یەکەی 80
– 7ی 4 دژەتیرۆری پارتی
– 13 ی 4 یەکەی 80
– 15ی 4 یەکەی 70
– 21 ی 4 یەکەی 70
– 23 ی 4 دژەتیری یەکێتی
– 29 ی 4 یەکەی 70
– 6 ی 5 یەکەی 80
– 8 ی 5 زێرەڤانی
– 10 ی 5 یەکەی 80
– 11 ی 5 یەکەی 80
– 15ی 5 دژەتیرۆری پارتی
– 29ی 5 یەکەی 70 و سوپای عێراق
– 4 ی 6 دژە تیرۆری پارتی
– 5 ی 6 یەکەی 70 و هێزی عێراقی
– 6 ی 6 یەکەی 70 و هێزی عێراقی

خشتەی وردەکاری لە خوارەوەیە
* بە پشتبەستن بە زانیاریە هەواڵگریەکانی پاراستن و زانیاری ئەم ئۆپەراسیۆنانە ئەنجام دراون:
– هاوپەیمانان و یەکەی ٨٠ ی پارتی بە هاوبەشی ٥ ئۆپەراسیۆنی نهێنیان ئەنجام داوە دژی داعش.
– هاوپەیمانان و یەکەی ٧٠ ی یەکێتی بە هاوبەشی ٢ ئۆپەراسیۆنی نهێنیان ئەنجامداوە دژی داعش.
– هاوپەهمانان و هێزەکانی روبەروبونەوە تیرۆری پارتی ٣ ئۆپەرەیشنی نهێنی.
– یەک ئۆپەرەشنی هاوبەشی دژەتیرۆری یەکێتی و هاوپەیمانان.
* بڕی ئەو پارانەی لەلایەن ئەمریکیەکانەوە بۆ پێشمەرگە سەرفکراوە بەو شێوەیە:
– 31- 03- 2021 بڕی 50.862.477 ملیۆن دۆلاری بۆ مانگەکانی 11/10- 9ی 2020.
– لە 27- 05- 2021 بڕی 51.137.930 ملیۆن دۆلار بۆ مانگەکانی 12ی 2020 و 2/1 ی 2021 .
– لە 24- 6- 2021 بڕی 52.791.545 ملیۆن دۆلار بۆ مانگەکانی 5/4/3- 2021.
– دوای ئەوە هەموو مانگێک لەکاتی خۆیدا بۆ هەر مانگێک لە دەوری (18 بۆ 20) ملیۆن دۆلار پارەیان بۆ نێردراوە تا مانگەو مانگ دابەش بکرێت.
– ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو پارانە دەبێ بدرێ بە هێزە رەسمەیەکانی وەزارەتی پێشمەرگە نەک هێزە حیزبیەکان کە مەرجەکانی بێ لایەنبوونیان تێدا نیە!

پێشنیار کراوە کۆنگرێس بڕی 240 ملیۆن دۆلار تەرخان بکات بۆ روبەروبونەی داعش و یارمەتی پێشمەرگە بۆ ساڵی 2022.

راپۆرتەکەو و چەند سەرنجێک
1- بەهۆی ئەوەی بەپێی جموجوڵ و چالاکیەکانیان پێشمەرگەو هێزەکانی تر پارەیان لەلایەن هاوپەیمانان بۆ سەرفکراوە بۆیە پێدەچێ زیادەرۆیی لەلایەن بەرپرسان کرابێ لە ئەنجامدانی و ئۆپەراسیۆنەکان دژی داعش بەشێوەیەک هەر دەرچونێکیان بە ئۆپەریشن حساب کراوە و وایان دەرخستوە کە پشت بە زانیاری هەواڵگری دەبەستن بەڵام هێج زانیاریەکیان نەبوە، جموجوڵ و گرتنەکانی دژە تیرۆر لەم دواییانە لە هەلەبجە دەچێتە ئەو چوارچێوەیە و بۆ خەلەتاندنە.
2- ئەم راپۆرتە دەریدەخا کە شەر دژی داعش بەردەوام بوە لەماوەی ٣ ساڵی رابردوو بە هەموو رەهەندەکانیەوە ئەی کەوایە کێ بەرپرسە لەو کەموکورتیانەی ئەم دواییانە کە بوە هۆی شەهید بوونی زیاتر لە 20 پێشمەرگەو هاوڵاتی و سوتانی گوندێک؟
3- لە راپۆرتەکەدا ڕونە کە زۆری و بۆری لە ژمارەو جۆری پێشمەرگە و هێزی تایبەت و 70 و 80 و دوو دژە تیرۆر و ئاسایش هێزی کاردانەوەی خێرا و هێزی زانیاری و هێزی پاراستن…هتد، وایکردوە کە بێ سەرەو بەرەیی تێکەڵیەک دروستکردوە کە غەیری مشەخۆری نادادی لە دابەشکردنی یارمەتیەکان هیچ کارێکی جدیان پێ نەکراوە.
4- یارمەتیەکانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە بەردەوام بوە مانگەو مانگ موچەو یارمەتیان بۆ ڕەوانە کراوە . هەر مانگێک لە دەوری 18 بۆ 20 ملیۆن دۆلار بوە، دەی کەوایە وەکو بینیمان بۆچی پێشمەرگە لەبەردەم مزگەوتەکان و بە جلی پێشمەرگایەتیەوە سواڵ دەکەن و چەند پێشمەرگەش لە فەقیریا خۆیان کوشتوە. ئەم یارمەتیانەیان بۆ بەدەست نەگەشتوە کێ بەرپرسە؟
لەکۆتایدا پێویستە ئاماژە بکەم من کە خوێندکارێکم و لە ئۆفیسی شوێنی کارەکەم دانیشتوم دەتوانم ئەو وردەکاریان بەدەست بهێنم و شیان بکەمەوە و لێیان تێ بگەم. ئەی چۆن حکومەت و وەزارەتی پێشمەرگە کە داتا و راپۆرتەکانیان لەکاتی خۆیدا و بەرەسمی و وردی بەدەست دەگات توانایان نیە ئەوە بکەن تا لە بریارەکانیاندا پشتی پێ ببەستن بۆ ئەوەی نەکەونە هەلەوە، ئەم بێ باکیە ترسناکە تاکەی بەردەوام دەبێ؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت