لاوک کونجرینی: سەرۆک باڤێڵ.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

زۆربەمان ئەوە دەزانین، کە قوباد تاڵەبانی خێزانەکەی ناوی شێری گراهام ـە، بە ڕەچڵەک یەهوودیەکی ئەمریکییە، بابزانین ئەم ژنە کییە:
شێری گراهام تاڵەبانی، سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوی ناحکومییە کە بنکەکەی لە کوردستانە، دامەزراوەی SEED، و ڕێکخراوی SEED for Change کە بنکەکەی لە ئەمریکایە، کە پاڵپشتی گەشەسەندنی کۆمەڵایەتی و پەروەردەیی و ئابووری هەرێمی کوردستان دەکەن. ئەرکی SEED ئەوەیە کە رزگاربووانی توندوتیژی و ململانێکان لە کوردستان بۆ چاکبوونەوە و ئاوەدانکردنەوەی ژیانیان. لە کوردستان و لە ئەمریکا، شێری داکۆکیکارێکی ڕاشکاوانە بۆ لاوازترین کەسەکانە لەوانە ئاوارە و ژنان و منداڵان، و ڕزگاربووانی توندوتیژی ڕەگەزیی.
شێری پێش ئەوەی لە ساڵی 2012 روو لە کوردستان و عێراق بکات، بەرپرسێکی باڵای حکومەتی ئەمریکا بووە، لە ساڵانی 1998-2012 لە کۆمەڵێک پلەدا خزمەتی کردووە کە پەیوەندییان بە سیاسەتی دەرەوە و گەشەپێدانی نێودەوڵەتی و بەرنامەسازی هاوکارییەکانی دەرەوە بووە.
لە ساڵی 2004 – 2012 وەک جێگری جێگری سەرۆکی ئەمریکا بۆ سیاسەت و هەڵسەنگاندن لە کۆمپانیای (MCC) کاری کردووە، کە دەزگایەکی حکومەتی ئەمریکایە و سەرنجی لەسەر بەرنامەکانی گەشەی ئابوورییە لە هەژارترین وڵاتانی جیهان. پێش ئەو پۆستە لە ساڵی 1998 – 2003 لە وەزارەتی دەرەوە کاری کردووە، لە ساڵی 2003 لە ژێر دەسەڵاتی پێشوەختەی هاوپەیمانی لە عێراق کاری کردووە بۆ جێگری سکرتێری و چوار ساڵ وەک ئەفسەری مێزی عێراق لە ساڵانی 1998-2001 کاری کردووە. خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە زانستی سیاسی لە زانکۆی فلۆریدا ئەتڵەنتیک، هەروەها لە ساڵی 1999 بڕوانامەی دکتۆرای یاسایی لە کۆلیژی یاسای زانکۆی جۆرج مەیسۆن وەرگرتووە. لە شاری هەولێری پایتەختی کوردستان دەژین لەگەڵ هاوسەرەکەی قوباد تاڵەبانی، و دوو منداڵەکەیان.
لە گەلی یەهوودیدا منداڵ دیانەتەکەی دەچیتەوە سەر دایکی، جگە لەمەش ئەم ژنە بە ڕەچەڵەک ئەمریکی و یەهوودییە، واتا لە دووخالی گرنگدا خاوەنی بڕیار و ڕایەڵەی سیاسی پێگەیییە، کە لە دەسەڵاتی ئەمریکادا کاری سیاسیی باڵای کردووە، سەردەمی سەدام هەموو سەرکردەکانی کورد بە تامەزرۆوە چاوەڕوانی ئەو ساتەیان کردووە، کە ئەم ژنە تەنها تەلەفوونیان لێ هەڵبگرێت. شووکردن و دەستبەردان لە پۆستێکی باڵای ئەمریکا بە هۆکاری هاوسەرگیریی، دەبێت کورد لەوە بگات بێ بەرنامە نییە.
ئێستا ئەم ژنە هاوسەری قوباد تاڵەبانییە، لە تاڵەبانی دوو منداڵی هەیەو گونجاویشن بەیەکەوە، ئەوەی گرنگە دەبێت ئاماژەی پیبکەم: پێگەی ئەم ژنە لای ئەمریکاییەکان و لای یەهوودەکان لەبەرزترین ئاستی عێراق و کوردستاندایە. چونکە ئەمریکاییەکان وڵاتن و ڕێز لە توانا و پێگەی مرۆڤەکانیان دەگرن، بەتایبەتی کەسایەتییەکی سیاسی وەک شێری کراهام.
کۆنگرەی چواریی یەکێتی، زۆر کەس بە وشەیەکی لاواز سەیری دەکەن، بەڵام سەیری ئەو پلانە تۆکمەو چڕە ناکەن لەپشت ئەم کۆنگرەوەیە بوونی هەبوو، سەیری ئەوە ناکەن هەموو ئەو سەرکردانەی پێشووی یەکێتی بەسەرانی بەرزانیشەوە داشی دامەی سەرکەوتنی ئەم کۆنگرەیە بوون. هەرخوودی کۆنگرەکە بنەما بوو بۆ بە بنەماڵەکردنی دەسەڵاتی یەکێتی، تا هەنگاو و پلانە تۆکمەکە ڕووەو ئاراستەی خۆی جێگر ببێت.
با لێرەدا ویستگەیەک بکەین و دواتر بێینەوە سەرباسی سەرەتای پلانداڕێژراوی کۆنگرەی چواری یەکێتی. بۆ ئەوەی بزانین سەرۆک باڤڵ چۆن دەستی پیکرد:
دووشەممە 16-5-2022، فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی ڕایگەیاند، ڕەنگە کاک مەسعود وەک سەرۆک حزب لەگەڵ کاک بافڵ کۆنەبێتەوە، چونکە بە فەرمی هێشتا کاک بافڵ سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان نییە، بەڵکو هاوسەرۆکە، جگە لەوە کاک مەسعود کوڕی مەلا مستەفایە و چەند ساڵە سەرۆکی پارتییە، پارتی دیموکراتی کوردستان، هەندێک ئەتەکییەتی حیزباییەتی هەیە، بەڵام وەکو شاندێکی وەکو برازاییەکی خۆی و کوڕی مام جەلال دەکرێت کۆببنەوە.
نێچیر بەرزانی وتی: ڕۆژی 24- 05- 2022 لە خوڵی دەڕچوان لە کۆلیژی ئەفسەران لە قەڵاچوالان ناوی باڤێل تاڵەبانی وەک: سەرۆک باڤێڵ هێنا.
ماوەیەکە قسە لەسەر دیداری یەکێتی دەکرێت، قسەکردن لەسەر ئەم دیدارە پێش قسەکانی میرانی و بەرزانی بوو. میرانی زمانی لەوەدا یەکێتی پێویستی بە کەسی یەکەمە تا بەرزانی لەگەڵی دانیشێت، لەئێستادا ئەو پێگەیە چۆڵە. دوا بەداوی ئەم قسەیەیی میرانی و پێش بەستنی دیدارەکەو بێ ئاگایی هەموو یەکێتییەکان نیچیر بەرزانی وتی: سەرۆک باڤێڵ.
ئەگەر لە سۆنگەی سیاسی و پیلان داڕێژراوییەوە بڕوانین، لەوە دەگەین: قسەکردن لەسەر دانیشتن و گفتوگۆ کردنی بەرزانی لەگەڵ باڤێل تاڵەبانی، هۆکاری ئەو پلە ڕیزییە دەبێت، یەکە یەکە ببڕێت تا بگەینە خاڵی ئامانج. دەنا نە ئەو تێگەیشتنەی شەقام و نە بێئاگایی زۆرینەی ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتی هۆکاریی بێ ئاگایی و تۆکمەیی پلانەکەمان بۆ دەردەخات، دەنا بەرزانی لەوەو پێش چەند جارێک لەگەڵ باڤێڵ دانیشتووە کە هاوسەرۆکیش نەبووە و پاش هاوسەرۆکیش لەگەڵی دانیشتووە. خۆ کێشەی سەرۆک کۆمار قسەی لەسەر بکرێت، یاخووت دۆسیەی نەوت و گاز کە چاوگە گرنگەکانی لەژێر ڕکێفی یەکێتیدایە، ئەوا سەرۆکایەتی یەکێتی بووەتە هۆکاری لاوازی پارتی بۆ دەستەبەرکردنی پێگەی سەرۆک کۆماری عێراق و قوفڵی جێبەجێکردنی دۆسیەی نەوت، دەبێت یەکێتی لەگەڵ پارتی دانەنیشێت.
بەڵام، کاتیک پیلانێکی گڕاویی هەیە، زۆرجار قەسیدەی باسەکان دەبنە پێچەوانەو خزمەت بە پلانەکە دەکەن. دیداری یەکێتی شتێک نەبوو جێگای کۆنگرەو پلەبەندی هەڵبژاردن و دواتر ڕێکخستن و چێژی دیموکراسی ببەخشێت، بەڵکوو سینارۆیەکی سیاسی پر ئامانج بوو بۆ مەبەستی گەیشتن بە دەروازەی پیلانەکە. ئاخر چۆن دەکرێت بە دوو وتار و چەند گفتوگۆیەکی سەرزارەکی و جێگای کۆنگرەیەکی پڕ لە گۆڕانکاری بگرێتەوە، دەکرێت بووترێت: دیداری یەکێتی تەواوکردنی کودەتاکەی 8 ئاوگوستی ساڵی ڕابردوو بێت.
ئێستا باڤێڵ تاڵەبانی بووە سەرۆکی یەکێتی، بەڵام خوودی باڤێڵیش هەنگاوێکە لە پلە بەندییەکانی پێگەکەی بۆ دوای خۆی. کە ئەویش ئامادەکارییەکی سینارۆیی سیاسیە بۆ قوباد تاڵەبانی و دواتر بۆ نەوەکانی.

ڕووداوەکانی ناو یەکێتی، هەتیوی بەردەم هەموو ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوینە، چێژی نێو هەموو سینارۆ و گۆڕانکاری و گەمە سیاسییەکانی ئەوروپاو زۆرینەی وڵاتانی جیهانە، هەمویان بەیەکەوە، کۆڕپەلەی باوەشی شەبەحەی سیاسی چاوچنۆکە سەرمایەدارە زەبەلاحەکانی جیهانن، چۆنیان بوێت، بە بیرکردنەوەیەکی پچووک، دەیان گۆرن و ئاشتییان بۆ فەراهەم دەکەن. هەرێمی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوین جۆرە سینارۆیەکی دەوێت و ئەوروپاو وڵاتانی تر جۆرە سینارۆیەکی تر، گەر لای ئێمە شەرابی دەسەڵات خوێن بێت، ئەوا لە ئەوروپا و وڵاتانی تر لەباخچەی شەترەنجدا یارییەکان دەکرێت. خۆتان تێی بگەن و بە خواتان دەسپێرم.

تێبینی/ بۆ ئەم بابەتە سوودم لە سەرچاوەکانی ئەنتەرنێت وەرگرتووە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت