دانا مەنمی: پارتی و تەربیەتی مەلا مستەفا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەمێژووداهیچ کەسێک وەکو مەلا مستەفا جنێوفرۆش نەبووەو هەمیشە جنێوی ساردو سوکی لەسەر زوبان بووە دژ بە نەیارەکانی بەو پەری ناشرینی تۆمەتی ئەخلاقی بۆ هەڵدەبەستن. دەگێڕنەوە کەسە نزیکەکانی مەلا مستەفا گوتویانە؛ ئەزبەنی ئاوا نابێ لەبەرچاوی خەڵک وا جنێویان پێ بدەی، لە وەڵامدا مەلا مستەفا دەلێ: ئەو رەشەخەڵکە لەگەڵ گاو گۆتاڵدا دەژین و چوزانن کە من جیاوازی فکری و ئایدۆلۆجیم هەیە، بەڵام لەوە تێدەگەن کە بڵێم (حیزو بێ ئەخلاقن ).!
پارتی بەم تەربیەتەی مەلا مستەفا ئاوێکی زۆر خراپی حیزبایەتی رشتوە، مەسەلەن دوای چل ساڵ لە مردنی مەلا مستەفا لەسەر ئەو تەربیەتە کادری جنێوفرۆش و بوختانچی بە ستایل و مۆدێل و کواڵیتی نوێ بۆ شکاندنی نەیارە سیاسییەکانیان و شکاندنی شکۆو کەرامەتی خەڵکی کوردستان پەروەردە دەکەن.
مام جەلال لە کتێبی دیداری تەمەندا لە چەند وێستگەی جیاوازدا لە بارەی مەلا مستەفاوە نوسیویەتی و دەڵێت؛ ئەو خەیاڵەی لای من هەبوو دەربارەی مەلا مستەفا کە کەسێکی خویندەوارو تێگەیشتوو شارەزاو ڕۆشنبیرە بەو شێوەیە نەبوو پێچەوانەکەی ڕاست بوو، ئیتر تێگەیشگم مەلا مستەفا ئەو پیاوە ڕۆشنبیرە نییە کە من شانازیم پێوە دەکرد.
ئێمە ئەگەر بەباشی شارەزای کەسایەتی مەلا مستەفاو مێژووی پارتی نەبین ناتوانین خوێندنەوە بۆ تەربیەتی مەلا مستەفاو ئەو پارتیەی ئیستا بکەین، قازی محەمەد سەرۆککۆماری کوردستان لە مەهاباد لەبارەی مەلا مستەفاوە دەڵێت؛ مەلا مستەفا سیخوڕی ئینگلیز بووە. هەڵبەت تێبینی سەرنجی پێشەوا قازی محەمەد لەو سەردەمەدا لەجێی خۆی بووەو دوای ئەم قسانەی پێشەوا قازی محەمەد ئیتر مەلا مستەفا بەرگری لە کۆمارەکە ناکات و قازی محەمەد جێدەهێڵێت، خوالێخۆش بوو دکتۆر قاسملو لەبیرەوەرییەکانی خۆیدا نوسیویەتی و دەڵێت؛ چەندین جار مەلا مستەفام بینیووەو دڵنیابوین لەوەی کە مەلا مستەفا کاری بۆ دەوڵەتی ئیسرائیل دەکردو خزمەتی ئەو هێزە دەرەکیانەی دەکرد کە دژ بە بزاڤی کورد بوونە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت